ئەمڕۆ پێنجشەممە #31-01-2019# مەراسیمێک بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی لە لقی 21ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #سلێمانی# ئەنجامدرا.
#عەتا شێخ حەسەن#، گوتەبێژ و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە #سلێمانی# بە دامەزراوەی وشەی ڕاگەیاند، لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەکردە و ڕێبەر ئیدریس بارزانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ناوچەکە باس لە ڕۆڵ و گرنگی و کاریگەریی ئەو کەسایەتییە بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو.
زیاتر گوتى، ئیدریس بارزانی، سەرکردەیەکی گەورە بوو لە بزاڤی ڕزگاری خوازی نەتەواییدا، کەسایەتییەکی کاریگەربوو، خاوەن خەباتێک بوو لە پێناو کوردستانێکی ئازاد.
ئیدریس مستەفا شێخ محەمەد بارزانی ناسراو بە ئدریس بارزانی کوڕی ڕابەری نەتەوەیی #مەلا مستەفا بارزانی# لە #14-03-1944# لە گوندی #بارزان# لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵی لە سۆز و خۆشەویستی باوک دوور بووە تا مەلا مستەفا بارزانی باوکی لە یەکێتی سۆڤیەت گەڕاوەتەوە، لە ساڵی 1958دا، دوای زیاتر لە 25 ساڵ خەبات و تێکۆشان و ماندوو بوونێکی زۆر لە پێناو ئازادی کورد و کوردستاندا بەهۆی نەخۆشی لە هەشتی تشرینی دووەمی 1987 کۆچی دوایی کرد. [1]