ناونیشانی بابەت: بارزان مەلا خالید: پڕۆژەکانی ئیدریس بارزانی بۆ ئێستەی کوردستان گونجاون
#بارزان مەلا خالید# هاوڕێی خەباتی
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی ڕای دەگەیەنێت کە ناکۆکی و کێشە سیاسییەکانی ئێستای کوردستان پێویستی بەوەیە هەوڵێکی وەک ئیدریس بارزانی بخرێتە گەڕ کە بەرەی کوردستانی درووستکرد و ڕاپەڕینی لێ بەرهەم هات.
ئیدریس مستەفا بارزانی ساڵی 1944 لە #بارزان# لە دایک بووە، تەمەنی هەموو لە خەباتدا بەسەر بردووە بۆ کوردستان، خاوەنی بیرۆکە و پڕۆژەی دامەزراندنی #بەرەی کوردستانی#یە کە حزبەکانی سیاسیی لەسەر ئامانجی نەتەوەیی بەیەکگەیاند، ڕۆژی #31-01-1987# لە گوندی سلیڤانای سەربە شاری #ورمێ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی شاری #شنۆ# بە خاک سپێردرا، دوای ڕاپەڕینی 1991 تەرمی (#مەلا مستەفا بارزانی#) و (ئیدریس بارزانی) لە ڕۆژانی 6 تا 8ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 1993 لە ڕێوڕەسمێکی گەورەی پێشوازی جەماوەری دا گەیەنرانە گوندی بارزان و بەخاک سپێردرانەوە.
$بارزانی مەلا خالید بۆ وشە$
دوای کارەساتی 1975 ئیدریس بارزانی پێیوابوو دەبێت بەرەیەکی یەکگرتوو لەنێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت و سەرجەم حزبەکان لە چوارچێوەی بەرەی کوردستانی کۆببنەوە و خەبات بکەن لە پێناو ڕزگارکردنی میللەتی کوردی ستەملێکراوە.
بۆیە لە کۆنگرەی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئاشکرای دەردەکەوێت درووشمی سەرەکی بوو بە دەمەزراندنی بەرەیەکی یەکگرتوو، چونکە ئیدریس بارزانی پێیوابوو سەردەمی تاک حزبی بەسەرچووە و سەردەمی فرەحزبیە، هەروەها سەرجەم حزبەکان لە چوارچێوەی یەک بەرژەوەندی یەکبگرن کە میللەتی کوردە، مەلا خالید وای گوت.
بارزان مەلا خالید بە خوێندنەوەی دۆخی ئەمڕۆی کوردستان ئەوە دەخاتە ڕوو کە سەردەمی ئەو کاتی کوردستان، درووشمی سیاسیی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد و دیموکراسی بۆ ئێراق بوو، بۆیە بۆ ئێستا شتێکی سەیر نییە ئەگەر لەسەر هەمان بیرکردنەوەی ئەو کات ڕێککەوتنێکی باش واژوو بکرێت و بەرەیەکی بەهێزی ناوخۆیی هەبێت لە کوردستان و لەسەر چەند بنەمایەک ڕێک بکەون، چونکە ئەزموونی پێشتر هەیە و تەبایی بەرهەمی گەورەمان بۆ دەستەبەر دەکات.
ئەو پێشمەرگە دێرینەی پارتی کە هاوڕێی ئیدریس بارزانی بووە، زیاتر دەڵێت بۆ کەڵک وەرگرتن لە کارەکانی ئیدریس بارزانی و گونجاندنی بۆ کوردستانی ئەمڕۆ، دەتوانین هەندێک خاڵی گرنگ هەیە کاری لەسەر بکەین ئەویش تەبایی و ئاشتەوایی و پێکەوەژیانە، بۆیە پێویستە کەڵک لە چەند ئەزموونێک وەربگرین بە تایبەت کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش خوێنی کورد بە دەستی کورد حەرام کردووە، لەسەر ئەم بنەمایانە هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە کوردستان زۆر بەرەو پێش دەچێ.
ڕوونی کردەوە کە گوتەکانی ئەم دواییەی مالیکی بەسە بۆ ئەوەی کورد بەرەی خۆی بەهێز بکات و یەکگرتوو بێت، ئیدریس بارزانی لەو ڕوانگەیەوە هەموو هەوڵێکی دا تا بەرەی کوردستانی درووستکرد و دواتر ئەو هاوهەڵوێستییە کوردییە ڕاپەڕینی بەرهەم هێنا.
بارزان مەلا خالید ڕای دەگەیەنێت کە ئەو سیاسەتانەی ئیدریس بارزانی کاری لەسەر دەکرد، پارتی لە ئێستەیشدا لەسەری دەڕوات و هێڵی سووری هەیە، #مەسعوود بارزانی# و #نێچیرڤان بارزانی#ش ناتوانن ئەو هێڵە سوورە ببەزێنن کە ئەویش پرسی ئازادی کورد و کوردستانە هەروەها بوونی کیانێک بۆ کورد ئەگەر سەرجەمیشیان لەناو بچن، بۆیە ئەو هێڵانە ڕۆچووەتە ناو هەموو دەمارەکانی پارتی، حەقە لایەنەکان دەرفەتی هاوئاهەنگی بدەن بە پارتی تا دەگات بۆ ئامانجە نەتەوەییەکەی، لە بەرانبەردا پارتیش سازش بکات لە پێناو پڕۆژە گەورەکەی کە دەوڵەتە. [1]