ئاب گۆشتییەکاتە کەباب
مانگی ئاب، کە دەکەوێتە ناو مانگی خەرمانان و گەلاوێژی ساڵنامەی کوردییەوە بەگوێرەی لێکدانەوە و حسابگری کە ڕۆژی نەورۆز دەکرێتە بنەما ئەوا بیست و پێنج ڕۆژی دەکەوێتە ناو چلەی هاوینێ و ڕۆژ بەستوونی بەر زەوی دەکەوێت و پلەکانی گەرما زۆر بەرز دەبێتەوە عارەبەکان دەڵێن: دە ڕۆژی یەکەمی ئاب بزمار لەناو دەرگای داردا داغ دەبێت و دەسوتێت، دە ڕۆژی دووەمی ئاب قەسپ و خورما پێ دەگات و دە ڕۆژی کۆتایی دەرگا بەسەر زستاندا دەکرێتەوە، لە #خۆشناوەتی#ش وەکوو گوزارشت لە بەرزی پلەی گەرمی ئاب وتویانە: ئاب گۆشتییەکاتە کەباب. [1]