ناونیشان: =KTML_Bold=بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری سەبارەت بە رووداوەکانی#14-07-2025# =KTML_End=
دوێنی شەو خەڵکی شارەدێ #وەرتێ# سەربە پاێزگای #هەلێر# ڕژانە سەرجادە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕێن لە بەرانبەر خراپی خزمەتگوزارەییەکان و بە تایبەتیی کارەبا، خەڵکی بە غەیری ناڕەزایەتی و کۆبوونەوەی مەدەنییانە هیچ کارێکی تریان ئەنجام نەدابوو، بەڵام هێزە ئەمنییەکان و ئاسیش و پۆلیس زۆر دڕندانە کەوتنە گیانی خەڵک و تەقەکردن بە چەکی ئاگردار و فێشک و دەست ڕێژ و سەرەنجام جێگری ئاسیشی وەرتێ بە قۆناغە تفەنگ لە گەنجێک دەدات دواتریش هاووڵاتییەک دەکوژێت بە ناوی #حەسەن ڕەحمان# .
ئەم تەقەکردن و خوێناوێکردنانەی خۆپێشاندەرانی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردستانەوە کارێکی شەخسی نییە, بەڵکوو سیاسەتی ئەوانە.
هەر لەم مانگەدا چالاکەوانانی#سلێمانی# کە دەیانویست خۆپێشاندان بکەن بۆ مووچە دەسگیرکران، بە ناوی بارودۆخی نالەبارەوە ڕێگاەیان نەدا خۆپێشاندان ئەنجام بدرێت. تا ئێستاش بکوژەکانی خۆپێشاندناەکانی 17 شوبات و ڕۆژانی تر ئازادن کەس دەسگیر نەکراوە لەسەر ئەو دڕندایەتییەی دەسەڵاتی کوردی.
ناڕەزایەتیلە سەرتاسەری کوردستاندا شەپۆل دەدات، نەدانی مووچە، بێکاری، دزی و بەتاڵان بردنی سەروەت سامانی کۆمەڵگەی کوردستان، بە چاوسوورکردنەوە بەری پێ ناگیرێت، ئەم شەپۆلە تا دێت زیاتر پەرە دەگرێت و ئاگای خەڵک زیاتر دەچیتە سەروە. دەسەڵاتدارانی کوردستان بێباکن لە بەرانبەر ژیان و گوزەرانی خەڵکدا.
ئێمە بەتوندی تەقەکردن لە هاووڵاتییان و دەسگیری چالاکەوانان، ڕشتنی خوێنی (حەسەن ڕەحمان) مەحکوم دەکەین، هاوپشتی خۆمان بۆ ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان دەردەبڕێن، بانگەوازی خەڵک دەکەین بۆ خەباتی سەرانسەری و ڕێکخراو و هاودەنگی لەسەرانسەری کوردستان درووست بکەن، دواکاری بە ناڕەزایەتی و خەباتی سەرجادە و کۆبوونەوە و ڕێکخراوبوون بەدی دێت. [1]
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
#14-07-2025#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=