ئەشکەوتە هەڵکۆڵراوەکانی #کفری#، لە سنووری گەرمیان، سەرچاوە مێژووییەکان ئەم ئەشکەوتانە دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی بوونی ئایینیی زەردەشتییەکان لە ناوچەکەدا، مێژووی زەردەشتیش دەگەڕێتەوە بۆ پ.ز، زەردەشتییەکان ئەم ئەشکەوتانەیان لە کاتی مەراسیمی مردندا هەڵدەکۆڵی، ئەویش ئەشکەوتێکی دەستکردیان لە قەدی شاخێکدا هەڵدەکۆڵی، ئێسک و پرووسکی مردووەکانیان تێدا دەناشت کاک سوهیل لە پەرتووکی مێژووی ناوچەی کفری لە کۆنەوە تا ساڵی 1958دا باسیکردووە، خەڵکانێکیش بە مەبەستی دۆزینەوەی شوێنەوار، لە ڕابردوودا، ناوەوەی ئەم ئەشکەوتانەیان هەڵکۆڵیوە. [1]