پاڕیزەر لوکاس تیون کە لە بەرانبەر قەدەغەکردن لەسەر تێکۆشانەکانی
پەکەکەپەکەکە لە ئەڵمانیا داواکاری پێشکەش بە دادگای ئیداری بەرلین کرد وتی: دەبێت حکومەت ئەڵمانیا بە هەڵوێست وەرگرتن قەدەغەکردنی سەر پەکەکە هەڵبگرێت و کۆتایی بە تاوانبارکردنی کوردان بهێنێت.
پەکەکە 12هەمین کۆنگرەی لەنێوان 5-7 ئایاردا ئەنجام دا، ڕایگەیاند هەموو ئەو چالاکییانەی کە بەناوییەوە دەکرێن ڕادەگیرێن. ئەم بڕیارەیش لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی پێشوازی ئەرێنی لێکرا.
بەڵام ئەڵمانیا ڕەتیکردەوە قەدەغەکردنی پەکەکە هەڵبگرێت، کە لە ساڵی 1993ەوە بە یاسا خستوویەتییە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئەو پارێزەرانەی دۆسییەیی یاساییان دژی بڕیاری قەدەغەکردنەکە تۆمارکردووە، سەردانی دادگای ئیداری بەرلینیان کرد. لوکاس تیون کە یەکێکە لەو پارێزەرانەی داوای یاسایی تۆمارکردووە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد و ئاماژەی بەوەدا دەبێت بڕیارە ئەرێنییەکانی پەکەکە گرنگ هەڵسەنگێندرێت و ڕەخنەی لە هەڵوێستی حکومەتی ئەڵمانیا گرت.
گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنەکانی پارێزەر تیون لوکاس بەم شێوەیە:
دوای وەڵامدانەوەی نەرێنی بۆ داواکاریەکە لە وەزارەتی ناوخۆ لە دژی قەدەغەکردنی تێکۆشانەکانی پەکەکە لە ئەڵمانیا، داواکاریتان پێشکەش بە دادگای ئیداری بەرلین کرد. لەلایەکی دیکەوە پەکەکە 12هەمین کۆنگرەی خۆیی لەنێوان 5-7ی ئایاردا ئەنجامی دا، بڕیاریدا کۆتایی بە هەموو ئەو تێکۆشانانە بهێنێت کە بەناوییەوە ئەنجام دەدرێن. چۆن ئەم دۆخە شرۆڤە دەکەیت؟
لە دژی ئەو قەدەغەیەیی کە لە ساڵی 1993ەوە لە بەرانبەر تێکۆشانەکانی پەکەکە درابوو، بە ناوی پەکەکەوە دۆسییەکمان کردەوە. حکومەتی فیدراڵ بانگەشەی ئەوەی کرد هێشتا دیار نییە کە بانگەوازەکەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بۆ کۆتاییهێنان بەو کارانەی بە ناوی پەکەکە دەکرێن و دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە قبووڵ دەکرێت یان نا.
بەڵام پەکەکە لە 12هەمین کۆنگرەی خۆییدا لە 5-7ی ئایاردا بڕیاریدا ئەم بانگەوازە جێبەجێ بکات و کۆتایی بە هەموو چالاکییەکانی بهێنێت. لەگەڵ ئەم پێشهاتە، لەو باوەڕەداین حکومەتی ئەڵمانیا ئەم بڕیارە لەبەرچاو بگرێت و قەدەغەکردنی پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە و زەمینەسازی بۆ تەڤگەری کورد بکات بۆ ئەوەی بەشداری پڕۆسەی ئاشتی ببێت.
'لەو باوەڕەداین حکومەت پشتگیری پڕۆسەی ئاشتی بکات'
وەزارەتی دەرەوە بە ئەرێنی وەڵامی ڕاگەیاندراوەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکەی دایەوە، بەڵام پۆلیسی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، هاوسەرۆکی پێشووی کەجەدەکە-ئە یوکسل کۆچیان دەستبەسەر کرد. ئایا لەنێوان وەزارەتی دەرەوە و ناوخۆ لە ئەڵمانیا لە پرسی کورددا نزیکایەتییەکی جیاواز هەیە؟
ئەو ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی دەرەوە لەلایەن ئانالینا باربۆکەوە دراوە و لە کاتێکدا کە وەزارەتەکە هێشتا لەژێر ئیدارەی سەوزەکاندا بووە ڕاگەیاندراوەکە بڵاوکراوەتەوە. وەزیری دەرەوەی نوێ بەڕێز وادەفول هێشتا هەڵوێستی لە بەرانبەر ئەم پڕۆسەیە نیشان نەداوە، بەڵام لەو باوەڕەداین کە تەواوی حکومەتی ئەڵمانیا پاڵپشتی ئەم پڕۆسەی ئاشتییە دەکات. تەنانەت وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە بڕیارەکەی پەکەکە کرد، بەڵام بێگومان تەنیا ڕاگەیاندراوی ئەرێنی و پێشوازی بەس نییە، دەبێت بە پراکتیک هەڵوێستی خۆی دەربخات.
باشە، ئەو کات دەبێت حکومەتی ئەڵمانیا پەیوەست بەم دۆخە نوێیەوە چ ڕۆڵێک بگێڕێت؟
بێگومان دەبێت حکومەت لە ئەڵمانی هەڵوێست وەربگرێت، قەدەغەکردنی پەکەکە هەڵبگرێت و پێش هەموو شتێک کۆتایی بە تاوانبارکردن و زیندانیکردنی کوردان بهێنێت. پێمان وایە حکومەتی ئەڵمانیا تازە دەستی بە ئەرک کردووە و هێشتا دەبێت هێڵێکی هاوبەش بوونیاتبنرێت، بەڵام بێگومان قسەکانی وەزارەتی دەرەوە ڕاستن. دەبێت پاڵپشتی ئەم پڕۆسەی ئاشتییە بکرێت. گەر ئەمە بکرێت ئەوا چالاکییەکانی کورد لە ئەڵمانیا دانی پێدادەنرێت و سیاسەتەکانی تاوانبارکردن یان سزادان کۆتایی دێت. [1]