پڕۆفیسۆر ئالێکس کالینیکۆس ئەندامی دەستەی نووسەرانی سۆسیالیزمی نێونەتەوەیی پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیاری کۆنگرەی 12هەمینی
پەکەکەپەکەکە ڕاگەیاند.
پڕۆفیسۆر ئالێکس کالینیکۆس ئەندامی دەستەی نووسەرانی سۆسیالیزمی نێونەتەوەیی و نوێنەری مارکسی بەریتانیا داوای کرد کە ئاشتییەکی بەردەوام مسۆگەر بکرێت.
=KTML_Bold=پڕۆفیسۆر کالینیکۆس سەبارەت بە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12هەمینی پەکەکە پەیامی پشتیوانی خۆی بۆ دەم پارتی نارد و ڕایگەیاند:=KTML_End=
دڵخۆشم بەو بڕیارانەی لە کۆنگرەی 12هەمی پەکەکە دراون، هیوای ئاشتی دەبەخشێت بە گەلانی تورکیا، ئەو دەستپێشخەرییەی پەکەکە و #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# دەستیان پێکردووە، بە هێزەوە تۆپەکەی خستووەتە ناو گۆڕەپانی دادگای حکومەتەوە، لەگەڵ ئەوەش ئێستا بەشێوەیەکی ئاشکرا بەرپرسیارییەتی تورکیایە کە کۆتایی بە هەموو گوشارەکانی سەر سیاسەتمەدارانی کوردی بهێنێت، زیندانیکردن و لێپرسینەوە لەو کەسانە ڕابگرێت کە پشتیوانی کوردان دەکەن، ڕێگە بە گەڕانەوەی پەنابەرانی کورد بدات و قبووڵی بکات کە گەلی کورد لەگەڵ هاووڵاتییانی دیکەی تورکیا خاوەن مافێکی یەکسانن، تەنیا ئەم ڕێکارانە دەتوانن ئاشتییەکی ڕاستەقینە مسۆگەر بکەن و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بەم جۆرە مسۆگەر دەبێت. بەهەنگاوی بەو شێوەیە، پڕۆسەی ئاشتیش دەتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و لەگەڵ چینی کرێکار لە تورکیا یەکبگرن و پێشانگەیەتی تێکۆشانی دیموکراتیک و کۆمەڵایەتی هەرێمەکەدا بکات. [1]