کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,161
وێنە
  124,416
پەرتووک PDF
  22,121
فایلی پەیوەندیدار
  126,534
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بەستەڵەک و پەڕەنگ
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەستەڵەک و پەڕەنگ
بەستەڵەک و پەڕەنگ
=KTML_Bold=بەستەڵەک و پەڕەنگ=KTML_End=
#مەحموود نەجمەدین#

لە قەرس تا ئارابخا، دوو شار و هەزار چیرۆک، چیرۆکی کۆچی زۆرەملێ و تەعریب و تەتریک، چیرۆکی شەڕ و داگیرکاری... ئەم چیرۆکانە زۆر درێژن، درێژ وەک دیجلە، ئەم دوو شارە! چیان بینی؟ چیان نەبینی! وەختارێک مێژووی ئەم دوو شارە دەخوێنینەوە، یا وەک #کەرکووک# دڵمان دەبێ بە پۆلوو، یانژی لە نائومێدیدا دڵی کوردبوون وەک دەشتی ئانی دەجەمسێ. قەرس و ئارابخا دوو شاری کوردستانن و هەزار ساڵە جەزرەبە دەدرێن، هەزار چیرۆکیان هەیە، کەلەشی نازداریان هێشتا لەژێر پێی داگیرکەردایە. ئەم دوو شارە نازەنین و نازدارەی کوردستان هەزاران چیرۆکیان هەیە و هێشتا سەد یەکی نەنووسراونەتەوە. گێڕانەوەی چیرۆک و رووداوەکانی شار بابەتێکە لای ئێمەی کورد کەمترین کاری لەسەرکراوە، هەموو گەلانی دنیا کاریان لەسەر نووسینەوەی چیرۆکەکانی شار و چیرۆکە میللییەکانی شار کردووە. تەنێ کورد نەبێ زۆر بە کەمی خۆی لە قەرەی چیرۆکە میللیەکانی شار و بەسەرهاتی تاڵ و شیرینی شار داوە. چ وەک دەقی مێژوویی و چ وەک رۆمان. شار شوێنێکی قەرەباڵغ و پڕ رووداوە، رووداوی تراژیدی و قارەمانێتی و ئەڤینداری. کۆڵان و شەقامەکانی پڕن لە چیرۆک.

کەرکووک و قەرس، یەکێکیان گەرمە وەک دڵی دایکانی جەرگسووتاوی کورد و ئەوی دیکەیان سارد و ساواقە وەک دڵی شۆڕشەکانی کورد، کە هەرتم لەلایەن زلهێزەکان و ناپاکی خۆماڵییەوە نائومێد دەکرێ.

چما قەرس و کەرکووک؟ ئەدی شارانی دیکەی کوردستانی لەتوکوتکراو؟ بست بە بستی ئەم خاکە خوێناوییەمان لیپاولیپە لە چیرۆکی ستەم و ژان. ئەمما وەختارێک چاوی منی چیرۆکنووس لەسەر ئەم دوو شارەی کوردستانە بێ سەدەم نییە، دوو شار بەئەندازەی هەزار شار جەزرەبە دراون. دوو هێلانەی خوێناوی کوردن و هەر دووکیان لەو شارانەن دەکەونە کەوشەنی کوردستانەوە، هەر ئەوەش هۆی سەرەکی ئاریشەکانی ئەو دوو شارەن.

کەرکووک لەم پەڕەوە دەکەوێتە سەرسنووری باشووری کوردستانەوە و بەشە گەرمەکەی وڵاتە، هەم گەرمای سروشتی و هەم گەرمای شەڕ و پێکدادان و شۆڕشی نەپساوەی کورد شەوتاندوویەتی. گڕی نەوتە نەفرەتییەکەشی لەسەربێ. قەرسیش دەکەوێتە سەرسنووری باکووری کوردستانەوە، یەکێکە لە شارەکانی هەرێمی سەرحەد، ئەو هەرێمە سارد و ساواقەی کادی شۆڕشەکانی سەردەمی کۆماری ئەتاتورکە. قەرس بەهۆی زەبر و زەنگی دوژمنەوە زوو زوو دۆخی سیاسی تووندی لە دیس دەرچوو دەیباتە قۆناغی جەمسینەوە و ماوەیەک سڕی دەکات و لەهێکڕا ئاگری دڵی لاوە خوێنگەرمەکانی بە دەم لاوک و کەلامی شاکرۆ و رەسۆوە رادەپەڕن و بەستەڵەکی سیاسی دەتوێننەوە.

جارێ بام لە گەرمێنەوە هەنگاو بنێین. کەرکووک یانژی ئارابخا، ئەم شارە چەند ناوی دیکەی هەیە، هەر ناوێکی ئەو شارە پەیوەستە بە رووداوێک یان شەڕ و داگیرکارییەکەوە. ئەم شارە پیر و کەونارایە مێژوویەکی درێژی هەیە لە شەڕ و داگیرکاریی، دەریای خوێنە و جەستەیەکی هەلا هەلایە، سەد چەقۆی لێدراوە، سەد جاران و بگرە زیاتریش داگیرکراوە و زۆرجاریش کەمتەرخەمی یان ناپاکی ناوخۆ یارمەتیدەر بووە بۆ دوژمن، نموونەی بەرچاویش شانزەی ئۆکتۆبەری شوومە، کە زۆر کۆن نییە و برینێکە هێشتاکێ لە یادگەی ئەم نەسڵەدا تازەیە و دەکولێتەوە. ئەگەر بە مێژووی دێرینی ئەم پیرە شارەدا بگەڕێینەوە و چیرۆکی ئەم شارە بنووسینەوە، کتێبێکی قەبارە ئەستووری لێ چێ دەبێ.

ئەز وەختێک رۆمانی ئارابخوێنم نووسی ئۆخەیم کرد، لێ ئەوەتانێ دیسان لەسەر ئارابخا دڵم دەکوڵێ و زەینم لیپاولیپە لە ڤۆلکانی گێڕانەوە و ناحەجمێ. شارێک هێشتا خەون بە باوەشی دایکییەوە دەبینێ، کارم بەسەر ئەو یارییە بچووکانەوە نییە، کە پارتە کوردستانییەکان دەیکەن. خەونی ئەم نەتەوەیە لەوە گەورەترە کورد بەو جۆرە و ئاوا بەلاوازی ببێتەوە بە پارێزگاری شارێکی کوردستانی، جا سەر بەهەر پارتێک بێت، نا خەونی ئارابخا گەورەترە، شارێکی ئاسایی نییە، مەملەکەتێکی گەورەی کوردستانە و گرنگییەکەی چەند لە بیرە نەوتەکانیدایە، سەد هێندە لە مێژووەکەیدایە. دۆست و دوژمن چاویان لەو نەوتە رەشەیە کە لە چاوی بنیادەمی کورددا خوێنی گەشی دڵی لە کوڵی رۆڵەکانێتی. پتر لە هەزار ساڵە ئەم پایتەختی خوێنە لەلایەن داگیرکەرەکانەوە داگیر دەکرێت و هەر داگیرکەرێک پێی ناموبارەکی لەسەر داناوە بە دڵی خۆی ناوێکی لێ ناوە. دواین ناو کە بە زۆرەملێ بەسەریدا سەپێندرا ئەو تەئمیمە بوو، کە بە رووخانی #بەعس# فڕێدرایە تەنەکەی خۆڵی مێژووی قێزەونی فاشییەکانەوە و شارەکەش بەناوە رەسەنەکەی خۆی ئاشنابووەوە. سا کەرکووک سەد جاران داگیربکرێ و ناوی بگۆڕدرێ هەر کەرکووکە و سەرحەدی زێڕینی بەشە گەرمەکەی کوردستانە. ئەمما ئەوەی داخە لە دڵدا چیرۆکی ئەم شارە بەپێی پێویست لە ئەدەبیاتی گێڕانەوە و سینەما و... رەنگدانەوەی نەبووە و ئەوەی نووسراوەتەوە زۆرکەمە.

لە ئارابخاوە دەچین بۆ قەرس، بەپێدەشتی شاری ئانی هەزار ساڵەدا دەگەڕێین و پێ لەسەر هەر بستە خاکێکی شاری ئانیی کەونارا دابنێی نوزەی رۆحی کورد و ئەرمەنی دەبیستی، ئەو دوو گەلە ئەلەم دیدەیەی جەوری جەللادان خوێنیان گوشیوە. قەرس شارێکی سەرحەدی باکووری کوردستانە، ئەوێش وەک کەرکووک شاری هەزار حیکایەتی نەنووسراوەیە. شارێک ماڵی داگیرکراوی کوردەو شەکەت و کەلەلایە و پتر لە سەدان ساڵ گیرۆدەی شەڕ و ماڵوێرانی بووە، ئەو شارە سارد و خەمگین و هەژارنشینەی خاوەنی شارستانی ئانییە، لەسەر سنووری ئەرمینیا و باکووری کوردستانەو ڕووبارێکی خوێناویی بەنێوانیاندا خەتی کێشاوە، قەرس ڕۆژگارێک لە ژێر دەستی رووسەکان بووە و مودەتێکێکیش ئەرمینیا تێیدا حوکمڕانی کردووە، دواتر تورکەکان لەبن دەستی ئەرمینیا دەریان هێنا، لە بیستەکانی سەدەی رابردوودا بە سەرۆکایەتی کازم قەرەبەکر شارەکەیان گرت و خستیانەوە بن دەستی خۆیان. جا ئەو هەموو شەڕ و ماڵوێرانییە هەزار حیکایەتی خوێناوی هەیە، قەرس و ئانی، شاری هەزار و یەک کڵێسا، یان شاری چل دەروازە لەنێو شەڕ و کاولکاریدا ژیانی بەڕێ کردووە، وەختارێک قەرەبەکر بەزەبری هێز شارەکەی لە چنگی ئەرمەنەکان دەرهێنا، ئەوەی کوژرا خوێنی بە هەدەر چوو. ئەوەی مایەوە ئاوارە و سەرگەردان بوو. هەزاران ئەرمەنی و کوردی ئێزدی ئاوارەبوون. چیرۆکی قەرس چیرۆکێکی درێژە وەک رووباری ئاراس، شاری کڵێسا و باڵەخانەی رووسی و ئەرمەنی، ئەمما رەگی شار کوردانەیە و کوردستانە. قەرسیش وەکو کەرکووک خاوەنی سەدان چیرۆکی خوێناوییە و مخابن نەنووسراونەتەوە. ئەم ئێستا وەختێک چاو لەم خەمساردییەی خۆمان دەکەم بەرانبەر بەو ماجەڕا و حیکایەتانەی خەریکە لە بیر دەچنەوە، نائومێد دەبم لەم نەسڵە خەمساردەی کە نایەوێت هیچ لەبارەی خۆیەوە بزابێت. دڵم زۆر ساردە، چەشنی زستانی قەرس سڕبووگە، بەنێو چیرۆکان کەوتووە زەینی پەرێشانم. ئاوەز ئەم خولیاقەتە پەرت و شێواوەی بۆ کۆنابێتەوە. هەریەک لە ئاوازێک دەیچڕێ و خەونی هەموویان هەر ئەو کورسییە نەفرەتییەیە وا بنیادەم دەکات بە دەعبایەکی بێ روومەت. ئەزیش بە خەیاڵی چیرۆکێکەوە لەژێر لێویەوە ستران دەچڕم. ئەی واخ ئەی واخ ئەز خەیاڵم هێڵی شەمەندەفەرێکە لە قەرسی جەمسیوەوە بۆ ئارابخای سووتاو خەتی کێشاوە، خەتێکی سوور چەشنی خوێنی جوانخاسان. ئەو چیرۆکەی لە زەینمدایە لە فورات درێژترە، خەمێکە وەک چیای برایم جەلال بەسەر دڵی لە کوڵمدا کەوتووە. ئەی واخ فەلەکی بەرکۆ ئەم گەلە جەور دیتووە سەرقاڵی چییە!. کاڵفامەکان هەر خەریکی بڵندکردنەوەی باڵەخانەی رەق و تەقن و ئاقیبەت بە سمت و تەڕیزەی پیسەوە، بە کۆڵێک عەیب و پەڵەوە ناتوانن یەک فلس لە سەروەتی بێشوماریان لەگەڵ خۆیان ببەن، رووت و رەجاڵ بەرەو موغەبەرەی تاریک دەیانبەن و پێش ئەوەی گیانیان دەرچێ، ناویان دەسڕێتەوە. کەچی چیرۆکێک هەزار ساڵ دەژی و هەروا لەسەر زارانە، دەڵێی شەمەندەفەری ڕێی بەرزەخە دەماودەم دەڕوا، ئەم نەسڵ ڕادەستی ئەو نەسڵی دەکات... لێ ئەم نەسڵە نا، هیچ، دەستی لێ بشۆ، ئەم نەسڵە هێندە پەرێشانە نایپەرژێتە سەر رۆحە کڵۆڵ و مەفلووکەکەی خۆیشی. ئەم عەیامە ساردەش تێدەپەڕێ، دنیا دەچێتەوە سەر ئەسڵەکەی خۆی. دنیای ئێمە هەروا نابێ، خۆری نەتەوە کۆتایی بەم قەندووسەش دەهێنێ، ئەزیش بەو بایە دەژیم.

ئەگەرچی ئەم لەولەبە ماڕزبابە لە جەم من سینگ کێشێکی هەزار بە هەزارە و کوسر و کەلەلای کردووم،لێ باکم پێی نییە، نەوی و کەوی زۆرم دیوە و کۆڵم نەداوە، پێی سەرکەوتنم هیلاکی ناناسێ، تم و تم هەنگاوی مەزنتر دەنێ تا نەگات بە لووتکە ناحەجمێ دڵی لە کوڵ. رۆژێک دێ ئەم چیرۆکەی وا چەند شەوێکە خەوی لە چاوم زڕاندووە لەبن ئەو گڵە شێدارەوە ئاسوودەم دەکات.

=KTML_Bold=فەرهەنگی وشە دژوارەکانی نێو گوتارەکە:=KTML_End=
پەڕەنگ: ئەزگە، ئەسکڵ، سکڵی ئاگر، پشکۆ
وەختارێک: کاتێک
ئانی: شارێکی مێژوویییە. یەکەم نیشتەجێبوون لە ئانی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر، دەکەوێتە ناوچە سنوورییەکانی باکووری کوردستان و ئەرمینیاوە و سەر بە شاری قەرسە و ناوی خراوەتە لیستی میراتی کولتووری جیهانی یونێسکۆوە. ئەم شوێنەوارە 48 کیلۆمەتر لە شاری قەرسەوە دوورەو لە نزیک دۆڵی ئارپەچایە.
تەڕیزە: بەشی هەرە ئەستورایی ران لە پشتەوە کە بە سمتەوە دەنووسێ و بەشێکە لە سمت
کەلەش: جەستە
سەرحەد: سنوور
لە دیس دەرچوو: لە حەد دەرچوو
خولیاقەت: مەخلوق
موغەبەرە: گۆڕستان
ئەلەم دیدە: ئازار چەشتوو
بێ روومەت: بێ ئابڕوو
سەدەم: هۆ، هۆکار
فەلەکی بەرکۆ: خودا، خوداوەند
لەولەب: رۆژگار
کاد: مەیدان
بام: با، بلا
ڤۆلکان: بورکان
ماڕز: زاڵم
سینگ کێش: هەوراز
نەوی و کەوی: بەرزی و نزمی
تم و تم: هەمیشە و هەمیشە
کوسر: شەکەت
قەندووس: تاریکەشەو، شەوەزەنگ [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 301 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 02-11-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-11-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-05-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-05-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-05-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 301 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.969 چرکە!