حەسەن بەگی عەلی بەگ بۆی گێڕامەوە، وتی: حەمەی سانەحمەد هەبوو، وەختێ لای من بوو ڕۆژێک لە بازاڕی #بەغدا#د پێکەوە بە ڕێگادا ئەڕۆیشتن. تەماشا ئەکەم هەر لە خۆیەوە ئەڵێ: بالەک، بالەک. وتم: ئەرێ کوڕە حەمەی سان ئەحمەد ئەوە بۆ چ وا ئەکەی؟ وتی: حەسەن بەگ! ئەوە نییە حەماڵەکان هەر ئەڕۆن و ئێژن بالەک، ئەگەر وا نەبووایە نەیان ئەوت. وتم: برا ئەوان حەماڵن و هەر یەکە کۆڵە ئاسنێکی قورسیان لە کۆڵە و لە ژێر بارا ئەنقێنن، تۆ چیت بە کۆڵەوەیە؟ وتی: برا حەسەن بەگ، ئەگەر نقەوێ منیش ئەنقێنم و واز لە بالەک نایەنم! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=