شوێنەواری دێ کۆن
شوێنەوارێک لە سلێمانی دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ سێ هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، تیمێکی شوێنەواری #زانکۆی سلێمانی# شوێنەوارێکی دێرینیان لە نزیک گەڕەکی #سەرچنار#ی #سلێمانی# دۆزییەوە کە مێژووەکەی بۆ سێ هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
دڵشاد زاموا، مامۆستای زانکۆی سلێمانی و سەرۆکی تیمی پڕۆژەی شوێنەواری دێکۆن بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، شوێنەورێکی مێژووی بەناوی دێ کۆن لە نزیک گەڕەکی سەرچنار دۆزراوەتەوە کە تەمەنی ئەو شوێنەوارە بۆ سێ هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا و سەردەمی گەلی لۆلۆییەکان دەگەڕێتەوە.
وتیشی، شوێنەوارەکە پێکهاتووە لە کۆشکێک و نووسینی مێخی و دوو ناوی کوردی کۆن و چەند مۆرێک کە ناوی خاوەندەکانی لەسەرە، کە لۆلۆییەکان پێنج هەزار ساڵ بەر لە ئێستا لەو ناوچەیە ژیاون.[1]