کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,621
وێنە
  123,360
پەرتووک PDF
  22,044
فایلی پەیوەندیدار
  124,682
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,798
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,258
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,641
عربي - Arabic 
43,528
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,394
فارسی - Farsi 
15,543
English - English 
8,501
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,021
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,793
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
882
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,444
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,923
نەخشەکان 
248
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
730
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,032
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,614
کورتەباس 
22,094
شەهیدان 
11,885
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
888
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,217
PDF 
34,611
MP4 
3,812
IMG 
232,482
∑   تێکڕا 
272,122
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
نوگرە سەلمان ئەمەیە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram2
Twitter0
Viber0
WhatsApp1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دایکێکی کورد لە بیابانی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی ئەنفالکراون لە نوگرە سەلمان
دایکێکی کورد لە بیابانی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی ئەنفالکراون لە نوگرە سەلمان
#عەلی مەحمود محەمەد#
بەخێر بێن بۆ جهەنەم, درووشمێک لەسەر دەرگای هاتنە ژوورەوە بۆ سەربازگەی نگرە سەلمان بە خەتێکی گەورە نووسرابوو, باشترین دەربڕین بووە بۆی, بۆ ژیانی ئەوانەی لەنێوان 2 بۆ 8 مانگەی تێیدا ژیان, هاتنە ژوورەوە هەبوو, دەرچوون تەنیا بەهۆی عارەبانە یەک تایە بچوکەکانەوە بوو, ئەویش بۆ گۆڕستانەکەی, بۆ ناشتنی مردووان و مردووەکانی ناو عارەبانەکە, لەو زیندانە بێبایەخترین پێداویستی ژیان نەبووە, ئەوەی دەهات بۆ ئێرە کەمێک خوێندەواری بزانیایە دەبوایە بیزانیایە بۆ جهەنەم هێنراوە.
قەڵای نگرە سەلمان سەربازگەیەکە لە سنووری نێوان هەردوو وڵاتی ئێراق و مەملەکەتی عەرەبی سعودیە لە پارێزگای سەماوە, لەناو بیابانێکی پان و بەرینی کاکیبەکاکی وشک و برینگی گەرمی ژینگە دۆزەخی, بەهۆی شەپۆلی گەرماو شەپۆلی لمەکەیەوە, بە تایبەتیش لەو وەرزەی ئەنفالکراوان تێیدا ژیان لە ترۆپکی دۆزەخی خۆیدایە, بە تایبەتیش بۆ هاووڵاتییانی کوردستان کە ئاووهەوای ناوچەکانیان فێنک و وڵاتی سەوزاییە, ئەوێ بۆیان جهەنەمە ڕاستەقینەکەیە.
لێرە لە دەرگای سەرەکییەوە هەر دەهاتیتە ژوورەوە, لە گۆڕەپانی گەراجەکە جوت دەکران, بەخێرایی ناو، پیشە و شوێنی نیشتەجێ بوونی ڕابردوو تۆمار دەکرا, فڕێ دەدرایتەوە ناو هۆڵێکی گەورە لە ژوورەوە, ئیتر مەگەر لە پەنجەرە بچووکە قایمکراو بە شیشە ئەستوورەکانەوە دەرەوەت ببینیایە, ئەویش گڕەی گەرماییەکەی وەک تارمایی نیشانی دەدا و شارۆچکە تۆزاوییەکی نگرە سەلمان لەناو گڕەو گەردەلولی لمدا زۆرجار شوێنەوارەکەی بە چاو نابینرا.
ئەو خەڵکەی لێرە بوون لە مرۆڤایەتی خرابوون, ڕێگە بە حەجاج و دارودەستەکەی درابوو دیلەکانی ئەنفال وا لێبکەن لە بارودۆخێکی زۆر نامرۆڤانەدا بژین, لە جێگای زۆر قەرەباڵغدا، بەبێ سەرچاوە و ئاوی خواردنەوە و لەژێر بارودۆخی برسێتیدا, نەبوونی چارەسەری پزیشکی و ڕایەخی خەو بان و بن و دەستشۆر گەرماو و فێنککەرەوەو گەرمای بەتین و تەنانەت بێ ئۆکسجینی و ..... درێژە بە ژیان بدەن ئەگەر شانسی مانیان هەبووبێت.

قەڵای نگرە سەلمان
زیندانی نگرە سەلمان, کە پێشتر یەکێک بووە لەو سەربازگە قەڵاییانەی لە زۆر ناوچەی کوردستان وەک سوسێ, حەسار, قەرەبەگ, چەمچەماڵ, قۆڕەتوو, ئاکرێ, نزارکێ....هەن. لە کۆتایی ساڵی ( 1976 ) ەوە لە سەرتاسەری ئێراق دەست بە درووستکردنیان کراوە, لە ماوەی 5 ساڵ تەواو کراوە, لەسەر ڕووبەری 15000 مەتر چوارگۆشە, لەسەر دیزاینی سۆڤییەتی, کە لە هەر چوار لاواوە دژەفڕۆکە پاراستوونی, شێوەی لاکێشەییە, درێژییەکەی کەمترە لە دوو جاری پانییەکەی درێژی 192 شەقاو پانییەکەی 118 شەقاو.
بەشێک لەمانە بۆ زیندانی دیلەکانی ئێران بەکار هێنراون, جگە لە زیندانی نگرە سەلمان, سەربازگەی قەڵاکانی سوسێ و قۆڕەتوو و ئاکرێ و نزارکێش کرانە ناوەندی کۆکردنەوەی ئەنفالکراوان و زۆر بەسەرهات و چیرۆکی ڕەشیان هەیە, بەتایبەت قەڵای نزارکێ و قەڵای نگرە سەلمان.
زیندانی قەڵای سەربازگەی نگرە سەلمان 144 کم لە شاری سەماوەوە دوورە, کەمتر لە 2 کیلۆمەتر لە شاری سەلمان, لە باشووری ڕۆژاوای شارۆچکەی سەلمانەوەیە, هەر بە ناوی شارۆچکەی سەلمانیشەوە ناو نراوە, کەوتووەتە ناوچەیەکی کەم دانیشتووانی پان و بەرینی خێڵەکییەوە, سەلمان بە خۆی و هەر 16 شارەدێکەیەوە ژمارەی دانیشتووانی ناگاتە 10هەزار کەس, بەڵام پانتایی خاکەکەی 46928 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
ئەم سەربازگەیە, زیندانی بەناوبانگی کۆنی نگرە سەلمان نییە وەک هەندێک وا ئاماژەی پێ دەدەن, کە ئینگلیزەکان لە ساڵی 1928 لە سەردەستی کلوب باشا درووستکراوە, ئەمە 73 ساڵ دواتر بەعس بۆ سەربازگە درووستی کردووە.

هێنانی ئەنفالکراوان
زیندانەکانی ناو قەڵای سەربازگەی نگرە سەلمان لە 3 جێگاوە هێنران بۆی, بەڵام بە چەندین کاروان.
1-لە سەربازگەی تۆبزاوەوە: سەربازگەی نگرە سەلمان لە تۆبزاوەوە نزیک بە 674 کیلۆمەتر دوورە, ئەمانە ئەو ژن و پیاوانەی قۆناغەکانی 7 پڕۆسەی ئەنفالەکانن جگە لە کۆتا ئەنفال, کە تەمەنیان لە سەروی پەنجا ساڵەوە بووە, لەگەڵ هەموو ئەو زیندانیانەی ئەنفالی هەڵەبچە کە پێش لێبوردنە گشتییەکەی 6-9-1988خۆیان ڕادەست کردووەتەوە پێکەوە بێ جیاکردنەوە بردراون بۆ ئەو زیندانە.
سەفەرە شومەکە لە گوندی تۆبزاوەی 10 کیلۆمەتری باشووری کەرکووکەوە بۆ سەربازگەی قەڵای نوگرە سەلمان، نێوان 14 بۆ 17 کاتژمێری خایاندووە، هەندێک جاریش تا شەو و ڕۆژێک, ئۆتۆمبیلی ئەمن و ئیستیخباراتیش کەوتبوونە پێش و پاشی کاروانەکان بە بێتەلەوە, بەردەوام لە پەیوەندیدا بوونە لەگەڵ سەرەوەی خۆیان.
لە ڕێگا لە هیچ جێگایەک وەستان نەبووە, هیچ سەرئاوییەک نەبووە, هیچ نان و ئاوێکیان بە گیراوەکان نەداوە و بۆیان دابین نەکردوون, بە تەنگە نەفەسی و تەنگاوی و تێنوێتی و برسێتی ئەو سەفەرەیان بردۆتە سەر, تا ئاستی منداڵڵان ناو ئۆتۆمۆبیلە سەربازییەکان بێ مامان لە دایک بوونە, بوورانەوەو لە هۆش خۆ چوون و پیسایی کردنە خۆ بەربڵاو بووە تەنانەت لە بردنیان بۆ زیندانی نگرە سەلمان منداڵ لە دایک بووە بەر بووەتەوە هەڵیان نەگرتووەتەوە.
2-بەشێک لەو ژن و منداڵانەی لە زیندانی دوبس بوون, دوو کاروانیان لە ناوەڕاستی مانگی شەش نێردران بۆ زیندانی سەربازگەی نگرە سەلمان, لە ناوەڕاستی یۆنی بۆ ناوەڕاستی یۆلی, دوای ئەم دوو کاروانە ناردن بۆ نگرە سەلمان ڕاوەستا, ناردنەکان لەوێوە بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان گواسترانەوە لە ڕێگای ناردنیان بۆ سەربازگەی تکریت.
لێرە هەر ماوە نا ماوەیەک و بە پێی وەختێکی دیاریکراو کۆمەڵە پاسێکی داخراو خۆیان دەکرد بە بنکەکەی دووبزدا و ژمارەیەکی زۆریان لە گیراوەکان باردەکرد. لایکەمەکەی دوو جاریان ئەو کۆمەڵە خەڵکەی ناوچەی کەلاری باشووری گەرمیان بوون، کە بە پێی مەزەندەیەک تێکڕا نزیکەی پێنج سەد ژن و منداڵ دەبوون و گوێزراونەتەوە بۆ بەندیخانەی نوگرە سەلمان .
3-ئەو ژن و پیاوە پیرانەی زیندانی تکریت تەمەنیان لە سەروی 50ساڵییەوە بووە, ژن و منداڵیان لەم زیندانەوە بەهەمان پێوەری تۆبزاوەو دووبز نەهیناوە بۆ زیندانی نگرە سەلمان.
واتا زیندانییەکانی تۆبزاوەی قۆناغەکانی ئەنفال و سەربازگەی تکریت بژاردە کراون, پیرەکانیان ڕاگواستووە بۆ سەربازگەی نگرە سەلمان, بەشێکی تۆبزاوە نێردراون بۆ دووبز, لە تکریتیش پیرەکان بۆ نگرە سەلمان بوونە, گەنجەکانیش بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان, بەڵام لە قۆناغی ئەنفالکراوانی هەڵەبجەدا کە لە مانگی ئابی 1988 پێش لێبوردنە گشتییەکەی بڕیاری 736 ڕادەست ببوونەتەوە, هەموویان پێکەوە هێنراون بۆ سەربازگەی نگرە سەلمان. بە پێی نامەی نەخۆشخانەی سەماوە, لەناو مردووەکاندا زیندانی 110 ساڵانە هەبووە.

یەکەم زیندانەکانی نگرە سەلمان کەی هێنران و کێ بوون؟
بە پێی گێڕانەوەی زیندانیان, ڕۆژی گەیشتنی یەکەم کاروانی ئەنفالکراوان بۆ سەربازگەی تۆبزاوە دیاری دەکرێت, چونکە بەڵگەنامەی وامان لەبەردەستدا نییە سەڵمێنەری ئەوە بێت کەی یەکەم زیندانی بۆ قەڵای نگگرە سەلمان نێردراوە.
پیاوێکی خەڵکی گوندی تەپە سوورە لە دایک بووی ساڵی 1931 دەگێڕێتەوە, دوای دەستگیرکردنەکەیان دوو ڕۆژ لە تەواری سلێمانی ماونەتەوە, دوو ڕۆژیش لە سەربازگەی تۆبزاوە, بۆ سێیەم ڕۆژ گواستراونەتەوە بۆ سەربازگەی نگرە سەلمان, کە گەیشتوونەتە ئەوێ چۆڵ بووە, بەڵام خەڵک پێشتر لەوێ بوونە شوێنەواریان دیار بووە, بە پێی لێدوانی ئەو بێت, ئەوان ئێوارەی پێش یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان گەیشتونەتە نگرە سەلمان, واتا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 16-4-1988 بۆ شەوەکەی گەیشتونەتە سەربازگەی قەڵای نگرە سەلمان.
جەبار محەمەد ساڵەح خەڵکی گوندی چیمەنی جەباری دەڵێت دوای گرتنیان براونەتە قەرە تاموور, لەوێوە بۆ چەمچەماڵ و دواتر بۆ سەربازگەی تۆبزاوە, ئەوان یەکەم گرووپ بوونە براونەتە سەربازگەی نگرە سەلمان, کە گەیشتوونەتە ئەوێ, کراونەتە دوو هۆڵەوە, یەک بۆ ژنان یەکیش بۆ پیاوان, دوای دوو شەو کاروانی دیکە هێنراوە بۆ زیندانەکە. ئەویش بەهەمان شێوە دەڵێت کە گەیشتوونەتە سەربازگەی نگرە سەلمان, بە پێی شوێنەوارەکانیان پێشتر خەڵکی لێبووە, هەموو پیاو بوونە, ئەمانیان بردۆتە جێگای ئەوان, بە پێی وتەی ناوبراو خواردنە باشەکەی مانگی ڕەمەزان کە داویانە پێیان, پێشبینی دەکرێت بۆ زیندانەکان پێشوو بوو بێت, بەڵێندەر گرتبێتی بۆ ئەوان, لە سەرەتا تا کۆتایی مانگی ڕەمەزان خواردنیان باش بووە. بە پێی وتەی ئەو سەرەتا سەربازگەکە موبەریدەو ئاویشی لێبووە, هیی زیندانەکان پێشوو بوون بەجێ مابوو, تەنانەت ئەوان کشتوکاڵیشیان بۆ خۆیان کردووە ... ئەویش بە هەمان شێوە دەڵێت پێش ڕەمەزان گەیشتوونەتە ئەوێ.
سەبری عومەر ئیسماعیل لەو زیندانیانە بووە کە براونەتە قەرەتامور دەڵێت ئێمە یەکەم کەس بووین چوینە نگرە سەلمان, سەرەتا ژوورەکە هەموو شتی تێدابوو, لە جلوبەرگەوە بۆ دۆڵمەو کەرەوس و ....، هەروەها خەڵکی ناوچەکەش لە مانگی ڕەمەزان شوتی و نانیان بۆیان بردووە. ئەو دەڵێتزیندانی دیکە پێشتر لە نگرە سەلمان بووە, ئەگەر هەیە دیلی ئێرانی بووبێتن, نگرە سەلمان دوو ڕۆژ پێشتر بۆ ئێمە چۆڵکراوە؟.
کەچی هیومان ڕایتس وۆچ/ میدڵ ئیست وۆچ-لە پەرتووکە بەناوبانگەکەی بە ناوی جینۆساید لە ئێراقدا ..پەلاماری ئەنفال بۆ سەر کورد بە پێَچەوانەی ئەوانەوە دەڵێت ئەوانەی کە یەکەمجار لە ناوەڕاستی نیساندا لە تۆپزاواوە گەیشتبوون تەماشایان کردبوو نوگرە سەلمان تاریک و چۆڵە, هەروەها دەنووسێت چەند ساڵ بوو بە چۆڵی مابووەوە و کۆچەرە عەرەبەکان مەڕوماڵاتیان تێدەکرد. سەر دیوارە ڕووتەکانیش تێکەڵ و پێکەڵ یاداشتنامەی زیندانییە سیاسییەکانی لێنووسرابوو. بەڵام پێی دەچیت پێش زیندانییە ئەنفالەکان زیندانی یان دیلی ئێران یان سەربازی ئێراقی تێدا بووبێت, ئەو زیندانە جیایە لە زیندانی زیندانییە سیاسییەکان وەک بەناوبانگە.

ژمارەی زیندانیان
تا ئێستا ئامارێکی ورد نەکراوە بۆ ژمارەی ئەو زیندانیانەی لە قەڵای نگرە سەلمان و زیندانەکانی دیکەدا بوونە, ئەمەش خەمساردییەکی گەورەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەردەخات.
هیومان ڕایتس وۆچ/ میدڵ ئیست وۆچ لە پەرتووکی جینۆساید لە ئێراقدا .. پەلاماری ئەنفال بۆ سەر کورد پێی وایە ( بەندییەکان بە چوار کاروانی سەرەکی گەیشتن. سەرجەم گیراوەکانی نوگرە سەلمان لە سەردەمی ئەنفالدا پێدەچێت 6 تا 8 هەزار بووبێتن, هەرچەندە ئەو زانیارییەی کە ئەنفالکراوان بە چوار کاروان گەیشتبێتنە نگرە سەلمان زۆر هەڵەیە, ڕاستییەکەی ئەوان 4 گرووپن تۆبزاوە, دووبز, تکریت, هەڵەبجە, نەک چوار کاروان, چونکە ژمارەی کاروانەکان زۆر لەوە زیاترن, تەنانەت ڕوونیش نییە بە چەند کاروان گەیشتبێتن.
یەکێک لە زیندانیکراوان خەڵکی گوندی گۆپتەپە, ساڵی لە دایک بوونی 1935 ە, لە ڕێکەوتی#02-01-2005# لە وتەی بۆ دادگای باڵای تاوانەکان داوە دەڵێت ئێمە هەموو 10 بۆ 12 ڕۆژ جارێک ئامار کراوین, بە پێی ئەو زانیارییەی وەرم گرتووە لە سەربازەکانەوە، ئێمە ئەنفالکراوان ژمارەمان ( 8706 ) کەس بووە لە زیندانی نگرە سەلمان.
ئەو زیندانیانەی هەڵەبجە کە بردراون بۆ نگرە سەلمان ژمارەیان 1205 کەس بوونە, ئەوان زیندانیانی ئەنفالی خۆیان بە ڕێکوپێکی ئامار کردووە.
پێی دەچێت ژمارەی زیندانیانی نگرە سەلمان لەنێوان 8000 بۆ 9000 هەندێکیش بە 11000کەسی دەدەنە قەڵەم, زیندانیان ئەوانەی لەوێ بوونە لەسەر ژمارەیەک دیاریکراو کۆک نین.

سەربازگەکە چۆن بوو؟
نەخشەی ئەم سەربازگەیە وەک لە ئاسمانەوە دیارە, تەلارێکی دوو نهۆمی لاکێشەییە, باکوور و باشووری کەمتر لە دوو جاری ڕۆژهەڵات و ڕۆژاواکەیەتی, وا دەردەکەوێت نزیک بە ئەندازەی یاریگایەکی تۆپی پێ بێت, بە جێگای سەیرکەرانەوە, چەند هۆڵ لە سەرەوە بووبێت, هەمان ژمارەی هۆڵیش لە خوارەوە هەبووە, هەرچەندە لەمەشدا هیومان ڕایتس وۆچ/ میدڵ ئیست وۆچ کەوتووەتە هەڵەوە کە دەڵێت پاسەکان لە یەکێک لە دوو دەروازە گەورەکەوە چوونە ژوورەوە و لە ناوەڕاستی حەوشەیەکی پان و پۆڕدا وەستان کە سێ ئەوەندەی یاریگاکەی تۆپی پێی سلێمانی بوو, هەموو زیندانییەکانیشیان لە دەروازەی پێشەوە بردۆتە ژوورەوە, لایەنە فەرمییەکانی ژماردن, ناو نووسین و وەرگرتن لەوێ بوونە.
بۆ ژمارەو قەبارەی هۆڵەکان ژمارەی جۆراوجۆر دەوترێت بە پێی وتەی گیراوەکان, کە هەر یەکەی ژمارەیەک دەدەن 34 هۆڵ, 24 هۆڵ, 48 هۆڵ,56 هۆڵ......, بەپێی دیزاینی وێنەی سەرەوەش بێت 24 هۆڵ و 4 کۆمەڵ تەوالێتی 3 ژووری و گەرماو و دەستشۆری.... هەبووە, لەگەڵ ژمارەیەک ژوور بۆ بەڕێوەبەرایەتی و کارە کارگێڕییەکان.
هۆڵە ڕەقوتەقەکان هەر یەکەی چەند پەنجەرەیەک بچووکی تێدا بوو, لە قەبارەدا جیاواز بوون، بۆ قەبارەی هۆڵەکانیش کۆمەڵێک ژمارە لەلایەن زیندانییەکانەوە دەوترێن لەوانە بردینیان بۆ نهۆمی دووەم و لەوێ شەست و چوار کەسیان لێمان خستە ژوورێکەوە کە بە ئەندازەی نزیکەی 8 × 6 مەتر دەبوو-هیومان.
یەکێکە دیکە دەڵێت هۆڵەکان قەبارەیان 12 بە 24 مەتر بوو, یەکی دی دەڵێت 10 بە 12 مەتر بوو.
هۆڵەکان هەموو وەک یەک نەبوونە, هەبووە گەورەتر بوو لەوەی دی....زیندانییەک دیکە دەڵێت لە هۆڵەکەی ئێمە 448 کەسی تێدا بوو, بەڵام پێی دەچێت بەشێک لە جیاوازی ژمارەی زیندانییەکان ناو هۆڵەکان پەیوەندی بە خودی پێکهاتەی زیندانییەکان و ئەو جێگایەی لێوە هاتوون بووبێت, نموونە زیندانییەکان هەڵەبجە هەموو بەشی سەرەوەیان بۆ تەرخان کراوە خۆشیان 1205 زیندانی بوونە, زیندانییەکان قۆناغەکانی ئەنفال زیاتر لە پێنج جاری ئەوان بوونە خراونەتە خوارەوە.
لە هەموو سووچێکی زیندانەکەشەوە قولەی چاودێریی پاسکردنی خڕی هەبووە بۆ دژەفڕۆکە, کە خوارەوەی وەک گۆڕەپانێکی بچووک وابوو, جارێکیان حەجاج منداڵەکانی لە خوارەوەی ئەو قولانە زیندانی کردووە وەک سزادان.
زیندانەکە دوو حەوشەی هەبووە, حەوشە گەورەکە گۆڕەپانی دوو گۆڵی تێدابووە, شیشی گۆڵەکەیان بۆ ئەشکەنجە و بەستنەوەی ئەنفالکراوان بەکار هێناوە, حەوشە بچوکەکە کە لە لای دەرگا سەرەکییەکەوە بوو, پێی دەوترا ساحەی گەراجەکە. لە دیوای گۆڕەپانی گەراجەکە لە ڕۆژهەڵاتی ئیستخبارات, لە ڕۆژاوا هۆبەی پۆلیس هەبووە, هەروەها چواردەوری زیندانەکە پەرژینی تەلدڕک بووە.

گەیشتن و دابەش کردن بەسەر هۆڵەکاندا
وەک وتمان یەکەم گرووپ ئەنفالکراونی گەرمیان لە ڕێکەوتی #16-04-1988# گەیشتنە نگرە سەلمان, دوا گرووپیش هەڵەبجەییەکان لە ڕێکەوتی 10 یان 12ی ئۆگەست گەیشتونەتە سەربازگەکە, واتا 4 مانگ دواتر.
سەرەتا ژن و پیاو لە نگرە سەلمان هەیوان و حەوشەکانیان تێکەڵ بووە, تەنیا هۆڵەکانیان جیا بووە, دوای مانگی ڕەمەزان هەیوان و حەوشەکانیان جیاکراوەتەوە, بە بەرمیل دیوارێکیان لەنێوان هەیوانی بەردەم هۆڵەکانیان درووستکردووە, دوای هاتنی دوو کاروانەکەی زیندانی دووبز, ئەو منداڵ و ژنانەیان لێک جیا نەکردووەتەوە, بەڵکە ئەوانیان پێکەوە بردۆتە بەشی سەرەوە, بەڵام بە هاتنی هەڵەبجەییەکان کچ و ژنە گەنجەکان کە خرابوونە بەشی سەرەوە, هێنایاننە خوارەوە بۆ لای ژنە پیرەکان, ئیتر ئەنفالکراوان لە خوارەوە و ئەنفالکراوە هەڵەبجەییەکانیش لە سەرەوە.
دەرگاکان لە کاتژمێر 10ی شەوەوە بۆ 7ی بەیانی دادەخران، لە وەختی تردا گیراوەکان بە سەربەستی لە هۆڵ و بەرهەیوانەکان دەسووڕانەوە.
لێ هەڵەبجەییەکان کوڕ و کچی گەنجیشیان لە گەڵدا بوو, هەموو پێکەوە بوونە, ژن و پیاو, گەنج و پیر و منداڵ لە یەکتر جیا نەکراونەتەوە, خۆشبەختانە ئەوان گەنجەکانیان نەبردراوون بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان سزاکەیان سوکتر بووە.

کەمئەندامەکان
لە پۆلێنکاری ئەنفالکراوان لە سەربازگاکانی تۆبزاوەو تکریت, تەنیا لەسەر بنچینەی تەمەن زیندانییەکان لە یەکتر جیاکراونەتەوە, ئەوانەی لە پەنجا ساڵ بە سەرەوە بوونە نێردراون بۆ سەربازگەی نگرە سەلمان, جگە لە دوو کاروانی زیندانی دووبز کە نێردراون بۆ نگرە سەلمان کە نزیک 1000 زیندانییەک بوونە, لەگەڵ بەشێک لەوانەی تا لێبوردنە گشتییەکە لە دووبز ماونەتەوە, ئەوانی دی بۆ گۆڕە بە کۆمەڵەکان نێردراون, خوارو سەروی 15 ساڵ نێر و مێ پێکەوە کۆمەڵکوژ کراون, واتا جیاوازی زۆر نەبووە لەنێوان ئەو منداڵەی بە 15 ساڵ یان کەمتر دراونەتە قەڵەم, لە پۆلێنکردنی تۆبزاوەو تکریت, کەمئەندامیش مامەڵەی مرۆڤی ساغیان بۆ کراوە و گەنجەکانیان بە ناوی پێشمەرگەوە کۆمەڵکوژ کراون, پیرەکانیش نێردراون بۆ نگرە سەلمان.
نگرە سەلمان زیندانی کوێر و شەل و شێت و سەقەتی تێدا بووە, نزیک 50 کوێری تێدا بووە, لە پێشدا کوێرەکان کەوتوونەتە مردن بەهۆی برسێتی و نەتوانینی خزمەتکردنی خۆیان, چاویان نەیبینیوە خۆیان لە ئەسپێ و پیسی پاک بکەنەوە, تا گەیشتۆتە ئەوەی کرم لێیانی داوە, نەشیان توانیوە لە بەر قەرەباڵغی و پاڵە پەستۆ و نەبوونی بینایی ئاو و خۆراک بۆ خۆیان وەربگرن بەردەوام تێنوو برسییان بووە, زۆریشیان کەسی خۆیان لەگەڵ نەبووە خزمەتیان بکەن.

کێشەی ئاو
ئەنفالکراوان بۆ دواجار هەر لە ماڵ خۆیان دەرچونە, کێشەی تێنویەتیان هەبووە, لە هەموو قۆناغەکانی زیندانیدا وەک سزا تێنوو کراون.
لە ناوەڕاستی مانگی یۆنی بە دواوە, بە دوو کاروان ئەنفالکراوانی ژن و منداڵی دووبزیان کە هێناوە بۆ نگرە سەلمان, بە پێی وتەی شایەتحاڵەکان لە ڕێگا منداڵ لە تێنوەتیدا مردووە.
لە سەرەتا ئاوی بۆری لەناو سەربازگاکە هەبووە, دەڵێن کاتێک ئاوی بیرەکەمان دەخواردەوە, لێومان سپییەوە دەبوو, بەهۆی زۆری خوێی ئاوەکەوە, ئاوێکی گەرم و شوێر و تاڵ وەک دەگێڕنەوە وەک ژەهری مار بووە.
ئەم ئاوە نە بۆ خواردنەوەو نە بۆ خۆشوشتن و جل شوشتن بەکار نایات, تەنیا بۆ ئاوڕشێنی زەوی بەکار هاتووە, وەلێ ئەم ئاوە بۆ ئەنفالکراوان نیعمەت بووە.
لە پێش مانگی تەموزەوە ئاوەکەیان گرتووەتەوە, ئیتر بە تەنکەر ئاویان لە شاری سەماوەوە بۆیان هێناوە, دەگێڕنەوە کە ئاوی تەنکەرەکە خراپتر بووە لە ئاوی بۆرییەکە. تەنانەت دەڵێن لە جەژنی قوربان تکێ ئاوی شۆریشیان پێمان نەداوە.
ڕۆژانە دوو جار ئاو هاتووە, ئاوەکە لە بەر پیسی و شوێری تاڵ بووە, دەڵێن کە دەڕشا زوو دەبووە قەوزە, پڕی کرم بووە, بە جەمەدانی و قوماش پاڵیویانە, لە بەر گەرمی بە کارتۆن باوەشێنیان دەکرد تا سارد بێتەوە ئەوجا بیخۆنەوە.
کە ئاو هاتووە سەجانەکان هەر هۆڵێک دوو نوێنەری هەبووە, بۆ وەرگرتن و دابەشکردنی خۆراک و زیندانییە بەهێزەکان زۆربەیان بۆ خۆیان بردووە, لاوازەکان زۆرجار دەستیان نەکەوتووە, زیندانییەکان هەنندێک جار لەسەر ئاو لە یەکترییان داوە.
وەک دەگێڕنەوە جاری وا هەبوو ئاویان لە دۆلکەو سەتڵدا دەهێنا لە یەک کاتدا چەندین کەس سەریان دەخستە ناو سەتڵەکەوە بۆ ئاو خواردنەوە، دەبووە ڕاکێش ڕاکێش ئاوەکە لەو نێوەدا دەڕشا. ئەم ئاوە پیسە سەرچاوەی سەرەکی بەشێک لە نەخۆشییەکان بوو لە زیندانەکە. لە هەمان کاتدا ئاو فرۆشیش پەیدا بووە, شۆفێری تەنکەرەکان ئاویان بە زیندانەکان فرۆشتووە, سەتڵی تا چوار دینار فرۆشراوە.

ئەی خواردن چۆن بووە؟
وەک وتمان سەرەتا لە مانگی ڕەمەزان خواردنیان داوە بە ئەنفالکراوان زیندانی سەربازگەی قەڵای نگرە سەلمان، هەرچەندە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان بۆ پارشیو هیچیان نەداوە پێیان بیخۆن, بەڵام ئەو مانگە سەرتاپا تاکوو ڕەمەزان تەواو بووە خواردنیان باش بووە, تەنانەت خەڵکی ناوچەکەش لە مانگی ڕەمەزان شوتی و نانیان بۆیان بردووە, لەو ماوەیەدا برنج و شلەو جارجارە گۆشت و میوەش دراوە پێیان.
کاروانێکی ئەنفالکراوانی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی چوار, کە خەڵکی بناری خاڵخالان و شێخ بزێنی سەرو و کۆیە و ناوچەکانی ئەنفالی چوار بوونە, 3 ڕۆژ پێش جەژن ڕەمەزان گەیشتۆتە نگرە سەلمان, ئەو ژنەی لە تەق تەق کە منداڵەکەی گریاوە بەهۆیەوە دۆزراوەتەوە, لەگەڵ ئەو کاروانە بووە دەڵێت ئەو 3 ڕۆژە تەماتە و باینجان و برنجی وەرگرتووە و لێی ناوە, دواتر خواردن گۆڕاوە بۆ سەمونی وشک و ئاوی سوێر.
کە ڕەمەزان تەواو بوو, شلەو برنج و خۆراکیش تەواو بوو, ئەمە وای کرد دوای ڕەمەزان, زیندانییەکان لە برسان بکەونە دەرهێنانی کۆنە نانی بە کەڕە شیفەو پیسی ناو بەرمیلی پاشماوەکان پێشووتری خۆیان.
ڕۆژانە هەر یەکەی نیوەڕوان دوو بۆ سێ سەمونی بچووکی بێ خوێی بۆری ڕەق و ئاوی خوێیاویان داوە پێیان بۆ تەواوی ڕۆژەکە, لەبەر بێ خوێیی سەمونەکانیان بە خوێوە خواردووە, یان بەهۆی ڕەقی کوتاویانە ئەوجا خواردوویانە, یاخود دواتر کە ئاوتەماتە پەیدا بووە, بە ئاو تەماتەوە خواردوویانە, ئاو تەماتە و پیاز بە لەزەتترین خۆراکیان بووە, تەنانەت لە جەژن خواردنیان نەداوە پێیان, ئەمە وای کردووە سکی خۆیان توند لە برسان بگوشن بۆ ئەوەی خەویان لێبکەوێت.
بەهۆی خراپی خواردن و کەمی ئاوەوە ژنان شیریان نەبووە, شیری قوتووش نەبووە, داوای شیریان بۆ منداڵە ساواکانیان کردووە نەیان داوە پێیان, بۆیە منداڵان لە برسان زۆریان مردوونە.
حەنیفە فەتاح عومەر بە ڕەگەز عەرەب ئەنفالکراوی گەرمیان، منداڵی کچی بووە, خۆی ناوکی بڕیووە لە ئاو دەست, منداڵەکەی داوەتە سەگ بیخوات لە نگرە سەلمان, لەبەر برسێتی و نەبوونی شیر.

فرۆشتنی خۆراک
سەرەتا شت فرۆشتن نەبووە لە سەربازگەکە, نەنها ئەو خواردنەی دراوە بە زیندانییەکان هەبووە, فرۆشتنی خۆراک دوای نزیک 3 مانگ پەیدا بوو, واتا لە ناوەڕاستی یۆلییەوە, دوای هاتنی ژن و منداڵەکان دووبز بە ماوەیەک پاسەوان و شۆفێری تەنکەرەکان بۆ قازانجی خۆیان کەوتوونەتە هێنانی شت و مەک و خۆراک بە پارەیەکی زۆر, نزیک بە 10 جار زیاتری نرخی بازاڕ.
خزمێکی حەجاجیش یەکێک بوو لە ئەوان, تا گەیشتە ئەوەی لەناو سەربازگەکە چەندین وردە بەقاڵیش پەیدا ببوون, بە کۆ خواردن و پاکەتەکەیان لێیان دەکڕییەوە و بە قازانج دەیان فرۆشتەوە بە زیندانییەکان دیکە.
نرخی شت و مەکەکان زیاتر لە 10 جار قیمەتی بازاڕ بووە, کیلۆی ڕۆن لە 3 پەنجاییەوە فرۆشراوە بە دینارو نیوێک تا دوو دینار, پیاز سەلکی بە دینارێک و زیاتریش, ئاوی تەماتە بە زیاتر, برنج کیلۆی لە 125 فلسەوە بۆ 2 دینارو بەرەو بان, شیری قوتوو پاکەتی جگەرە و شەربەتی وشک و تەنانەت برنج و شەکریش بە فەردە فرۆشراوە.
ڕينج و ئاتەماتە و جارجارە گۆشتیش هەبووە بۆ فرشتن, بەڵڵام کێشەی لێنانیش هەبووە, نەبوونی ئاگر کێشەی سەرەکی بووە, بایی کوڵاندن نەبووە تەنیا بایی گەرم کردن هەندێک جار هەبووە, ئەویش بە پارچە پەڕۆی دامێن کراس و کەواو جلی ژێرەوە و خوارەوەی قاچ دەست و ملیوانی جلوبەرگەکانیان ئەنجامیان داوە, یان لە دەرەوە پوش پەڵاشیان کۆکردووەتەوە, هەندێکیش باس لە بوونی تەباخێکی غازی یەکچاو دەکەن لەناو قەڵاکە.
ئەوەی پارەی نەبوایە لە نگرە سەلمان بارودۆخی خراپ بوو, نایتوانی شت بکڕێت, کەس قەرزی بە کەس ناداوە و هەشبووبێت زۆر کەم بووە, هەندێک لە زیندانییەکان ناچار بوونە جلوبەرگی بەری خۆیان بفرۆشن بۆ کڕینی خۆراک, زۆربەی ئەوانەی کە مردوونە, ئەوانە بوونە پارەیان پێ نەبووە.
هەندێک لە زیندانەکان پارەیان پێ بووە, چونکە لە هەموو قۆناغەکان گیرفانیان گەڕاون و ئەوەی پێیان بووە لێیانیان سەندووە, بەڵام لە سەربازگەی تۆبزاوە, بەڵگەنامەو پارەکانیان لە پیرەکان نەسەندووە, بۆیە بەشێکیان پارەیان پێ مابوو لە نگرە سەلمان

ئەشکەنجەدان
ئەشکەنجەدان لە هۆڵی گەراجەوە کە تازە ئەنفالکراوانیان بۆی هێناوە, تا ڕۆژی گەڕانەوە لەو زیندانە بەردەوام بووە, چەندین کەس بە لێدان مردوونە ناویان ئاشکرایە.
پیاوێک خەڵکی کەریم باسان بووە, عەبدی ناو بووە, نەخۆش بووە, لە کاتی ناو خوێندنەوە, ناوی باوکی نەوتووە, بە دار کوشتویانە, کەڕێکی هاواری لای هەڵەبجەش گوێی لێ نەبووە ناوی خوێنراوەتەوە, بە هەمان دەرد براوە.
شێخ ساڵەح شێخ نەسرەدین هاووڵاتی گوندی سماقەی سەربە شارۆچکەی تەق تەق بە لێدان مردووە لە نگرە سەلمان, لێدان بە کێبڵ دیاردە بووە ڕۆژانە, تەنانەت وەک زیندانییەکان دەگێڕنەوە منداڵی 4 ساڵان بە لێدان کوژراوە.
لە مانگی تەموز, تەموزی سەلمان, زەلامیان بە عامودی دوو گۆڵییەکەوە لەبەر خۆرەتاو بەستاوەتەوە, پێست بە گیانییەوە داماڵاوە لەبەر گەرما.
کێبڵ وەشاندن و فەلاقە کردنی زەلامی بە تەمەن, شێت, منداڵ, ژنان ڕۆژانە بەردەوام بووە تا مردن.
حەجاج بە گەرمای مانگی تەموز لە کاژێر یەکی نیوەڕۆوە تا چواری عەسر خەڵکەکەی دەهێنایە بەر خۆرەتاوەکە وەک شێوازێک لە ئەشکەنجە دان.
لەو زیندانە زۆر شێوازی ئەشکەنجە و سووکایەتی بە پیاوەکان کراوە, کە خێزانەکان لە یەک جیا کراونەتەوە, بە بەرمیل و سیم بەین کراون, لەسەر ئەوەی پیاوەکە چووەتە لای خێزانەکەی بۆ بینینی چەند خولەکی لە پیسایی ئاو دەستەکانیان وەرداوە, لە کاتێک ئاو و بەرگی زیادەی نەبووە. ئەشکەنجەدانی جەستەیی و ئەشکەنجەدانی کەرامەت شکاندنی زیندانیان بەردەوام بووە.

پیسی و ئەسپێ
بەهۆی پیسی ژوورەکان و نەبوونی پاککەرەوە و ئاو و قەرەباڵغی زۆر, نەهاتنە ژوورەوەی خۆرەتاو, نە شوشتنی خۆیان و جلوبەرگەکانیان و نەگۆڕینی, بووە هۆی ئەوەی ئەسپێ لەناو زیندانەکە پەیدا ببێت, بە ئاستێک جگە لەوەی لە زیندانییەکانی دابوو و هەراسانی کردبوون, وەک دەگێرنەوە لەسەر زەوییەکە ڕێی دەکرد, بە گسک ڕایان دەماڵی, ئەسپێ جگە لەوەی مرۆڤ هەراسان دەکات, هاوکات هۆکاریشە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی.
هەروەها تەواڵێتەکانیش زۆر پیس بوونە, پیسایی تیایدا پەنگی خواردۆتەوە, لە ناوی بەسەر بەرددا ڕۆیشتوونە, دوای چوونە سەر ئاو دەست شوشتنیش نەبووە, جارجارە ئەوانەی پارەیان نەبوووە لە بەرانبەر پارەیەکی کەم پاکیان کردووەتەوە.

دەستدرێژی سێکسی
یەکێک لەو زیندانیانەی کە کاری ئاشپەزخانەی بۆ حەجاج و شەمخی ملازم ئەمن و هاوەڵانی کردووە, ژووری حەجاجیش لە سەرەوە بووە, خۆی لە ئەنفالکراوانی هەڵەبجە بووە, دەڵێت چەند کچە گەنجێکی ئەنفالەکانیان جیاکردبووەوە, دەستدرێژییان لێیان دەکرد, هەروەها چەند ژن و پیاوێکیان بۆ کاری سوخرا دانابوو بۆ خزمەتی خۆیان, خواردنیان پێ لێ دەنان و خزمەتی تایبەتیی خۆیانیان پێ دەکردن. وێڕای ئەوە کاریان بە منداڵەکانیش کردووە. هەروەها زیندانییەکان دەگێڕنەوە کچی سک پڕی بچووک لە نگرە سەلمان هەبووە.

مەراسیمە ئایینییەکان
حکومەت لە کاتی ڕەشبگیری ئەنفال, دەستی نە پاراست لە گرتنی پیاوانی ئایینی, بۆیە ژمارەیەک مەلا کەوتنە سەربازگەی نگرە سەلمانەوە, فەقێکانیش لە تۆبزاوەو تکریتەوە نێردران بۆ مەرگ, لە هۆڵەکان مەلا هەبووە بەیانیان بانگی داوە و پێشنوێژی بۆ زیندانییەکان بە بێ دەستنوێژ و بەرماڵ کردووە, تەنانەت نوێژی جەژن و هەینیشیان بە جەماعەت کردووە.
لەبەر ئەوەی بەرماڵ و ئاویان بۆ دەستنوێژ دەست نەکەوتووە, بۆیە زۆربەی جارەکان تەیەمومیان کردووە و نوێژیان لە بان جلوبەرگ و جەمەدانی و پشدێنەکانیان ئەنجام داوە, تەنانەت لە بۆنە ئایینییەکان لە بری قوربانی هەندێکیان لەو برسێتی و نەبوونییە شەکرو برنجیان کردووەتە خێر بەسەر زیندانییەکان دابەشیان کردووە.

مردن دێوەزمەکەی نگرە سەلمان
مردن دێوەزمەی ئەنفالکراوان بوو لە زیندانی نگرە سەلمان, هەڵەبجەییەکان کە دەگەنە زیندانەکە, دەگێڕننەوە ئەنفالکراوانان هەموو ڕەنگی مردوویان گرتبوو, دیمەنیان ترسناک بووە, هەموو پێستیان ژەنگاوی و وشک ببوەوە, نەخۆشی پێستیان گرتبوو, لاوازو لات, کەمخۆری و نەخۆشی و گڕەی گەرما بڕستی لێ بڕیبوون, گەرمای ئەو بیابانە, مانەوەی شەو و ڕۆژلەو هۆڵە گەرمانە بێ ئامێری فێنک کەرەوەو ئاو, نەبوونی کزەیەکی با وێرانی کردبوون, لە بەر گەرما یەکپارچە هاوار و زریکەو گریان بوو لە هۆڵەکان. لەو زیندانە ترسناکە لە ئاودەست منداڵ بووە, ژن لەسەر منداڵ مردووە منداڵەکە ماوە.

هیومان ڕایتس وۆچ/ میدڵ ئیست وۆچ لە پەرتووکەکەیان دەنووسێت: عەبدولقادر کارێکی زۆر باشی کردووە کە ژمارەی مردووەکانی تۆمارکردووە و تا سەرەتای ئەیلوول کاتێک کە لە بەندیخانە بەردرا، 517 قوربانیی بارودۆخی نامرۆڤانەی نوگرە سەلمانی ژمێرە کردبوو، لە ڕاستیدا زانیارییەکە بەشێکی هەڵەیە, سەرەتای ئەیلول هیچ زیندانییەک لە سەربازگەی نگرە سەلمان بەر نەدراوە, لە ڕێکەوتی 19-9 ەوە بڕیاری لێبوردنەکە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی ئێراقی بڵاوکراوەتەوە, دوای ئەوە دەست کراوە بە بەردانی زیندانیان, ئەوانیش دوای دەستپێکردنی پڕۆسەکە هەفتەیەک بۆ زیاتریش لە سەماوە ماونەتەوە, هیچ کاروانێکیش لە سەماوە نەکوتونەتە یەک, و شەوێکی دیش لە تۆبزاوە ماونەتەوە, واتا ئازادکردنییان یەکەم کاروانی ئەنفالکراوان لە سەربازگەی نگرە سەلمان کەوتووەتە کۆتایی سەپتەمبەر و سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە, زیاتر ئەگەری مانگی ئۆکتۆبەری هەیە.
هەروەها شێخ عەبدولقادر زیندانی پڕۆسەی ئەنفالی چوار بووە, ئەوان نزیک مانگێک دوای ئاوەدان کردنەوەی سەربازگەی نگرە سەلمان گەیشتونەتە ئەوێ, بۆیە ئامارەکەی ئەو کەماسی تێدایە.
شایەدحاڵێک دیکە دەڵێت فەقێ عەلی خەڵکی گوندی چەوری یاداشتی 850 کەسی کردووە لە نگرە سەلمان مردوونە, یەکێکی دیکە شایەدحاڵی ناو نگرە سەلمانە ژمارەی مردووەکان بە 779 داوەتە قەڵەم.
زیندانییەکی جەلەمۆردی دەڵێت: لە نگرە سەلمان ڕۆژێک بەهۆی ئاوەوە 18 کەس مردن, فازڵ حەمە مەولود جەلەمۆرد و غەفور خەڵکی گوندەکەیان لەو مردووانە بوونە, دەڵێت کۆی گشتی تا ئێمە لەوێ بووین 770 کەس مردن.
شایەدحاڵێکی دیکە دەڵێت 355کەس لە نگرە سەلمان مردووە, یەکێک دی دەڵێت 360 کەس, بۆیە ژمارەیەک دیاریکراو نییە, بەڵام هەژمار کردنی مردووان ئامارکردنی قورس نییە, دەبوایا بکرابایا.
خۆشبەختانە هەڵەبجەییەکان ئاماری مردووەکانی خۆیان کردووە لە زیندانی نگرە سەلمان, ژمارەیان 71 کەس بووە, 61یان ناویان زانراوە.
نەخۆشخانەی نگرە سەلمانیش لیستی ناوی 93 کەسی لابووە لە مردووان, ئەوانەی نەخۆشخانە یاداشتیانی کردووە, تەمەنیان لە چوار مانگەوە بۆ 110 ساڵ بووە, 40 کەسیان تەنیا لە ڕێکەوتی 19-9-1988 مردوونە, ئەوانی دیکەش مردووی 14 ڕۆژی جیای دیکەن لە #14-06-1988# بۆ #19-09-1988# ە .

ناشتنی مردووەکان و مەراسیمی ئایینی
مردن لە سەرەتای هێنانی زیندانییەکانەوە بۆ نگرە سەلمان هەر لە ڕێگاوە هەبووە, بەڵام دوای هاتنی گەرما لە کۆتایی مایسەوە بووە بە دیاردە, لەگەڵ هاتنی ژن و منداڵەکان لە دووبزەوە زیادی کردووە, بە هاتنی هەڵەبجەییەکان و بڵاوبوونەوەی تیفۆید و گرانەتاو حومە ماڵتا و شەو کوێری یەکجاری چووەتە سەر.
مردنی ژنان لەسەر منداڵ بوون چەندین جار هەبووە, بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکییەوە, نموونە دانای بابا عەلی منداڵێک بوو, بیست ڕۆژ ژیا, دایکی بەسەر لە دایک بوونی ئەوەوە مرد. کوشتن بە لێدانیش نموونەی زۆرە لە منداڵی بەرباوەشەوە تا پیری بە تەمەن.
لە نگرە سەلمان مەراسیمی پرسەو شیوەنکردن بۆ مردووان قەدەغە بووە, کە شیوەنیان کردووە چونەتە گیانیان, کفن نەبووە سەرەتا, ڕزگار نەجمەدین تەمەن 12 ساڵانە مردووە کەشیدەی حاجییەکیان لێ ئاڵاندووە لە جیاتی کفن, زۆر جاران مردووەکان کە مردوونە بەتانی و پارچە قوماشی مردووەکەیان لێیان ئاڵاندووە لە بری کفنکردن.
بۆ مردوو شوشتن ئاویان لە زیندانییەکان کۆکردووەتەوە, بە قوتی ئاوتەماتە و ....دواتر کە شت فرۆشتن پەیدا بووە, لە دوای جەژنی قوربانەوە, کفن پەیدا بووە, ئیتر کفنێکی کەم بۆ زۆربەی مردووەکان دابین کراوە, کفن فرۆشیش لەناو زیندانەکە پەیدا بووە و هەندێک لە زیندانییەکانیش کفنیان کڕیووەو لە بەریان کردووە, ئامادە بوونە بۆ مردن.
مردووەکان کفن دەکران و دەشۆردران, سوچێک لەناو سەربازگەکە بۆ کۆکردنەوەی تەرمی مردووەکان داندرابوو, هەفتانە تەنیا شەمووان مردووەکانیان بە عارەبانەیەکی بچووکی یەک تایەیی دەبردرایە دەرەوە بۆ ناشتن, هەر جارەی چەند تەرمێکیان ناوەتە بان یەکەوە, هەندێکیش دەڵێن ڕۆژانە بردراون.
لەبەر ئەوەی ئەنفالەکان بێ هێز بوون, زۆر جار هەڵەبجەییەکان مردووەکانیان دەنایە قەبر, ئەوان هەم تازە هاتبوون, هەم کوڕی گەنجیان لە گەڵدا بوو, و پارە و خۆراک و شتومەکیانیشیان لەگەڵ خۆیان هێنابووە ناو زیندانەکە، کەمتر برسێتی و نەخۆشی و گەرما پەی پێیان بردبوو.
زەوییەکە ڕەق بوو ناتوانرا بە دەست زۆر قول بکرێت بۆ لێدانی گۆڕ, شاخی ڕەقەن بووە, بۆیە سەگەکان دواتر تەرمەکانیان دەردەهێنا و دەیان خوارد, دایک منداڵی خۆی دەبینی بە دەم سەگەوە.
بۆیە دواتر هەفتەی جارێک شۆفەڵ هاتووە لە سەماوەوە گۆڕەکانیان بە قوڵایی نزیک مەتریک وەک خەتێکی درێژ هەڵکەندووە, دوای ئەوەی پڕ کراون لە تەرم خۆڵی کردووە بە بان مەیتەکانا بۆ ئەوەی سەگەکان ڕووفاتەکان دەرنەهێنن, هەرچەندە لەسەر داوای زیندانیان سەگە ڕەشەکە کوژراوە, ئەوجا شۆفەڵەکان خەتێکی دیکەیان لێداوە بۆ گۆڕی نوێ, گۆڕستانی ئەنفالکراوان لە ڕۆژهەڵاتی سەربازگەکەوە بوو بە دووری چەند سەت مەترێک لە سەربازگەکەوە, گۆڕەکان هیچ شوێنەوارێکی دەستنیشان کراویان نەبووە تا لە ئێستادا بناسرێنەوە.
هەرچەندە مەلای زیندانی هەبووە لە نگرە سەلمان, بەڵام ڕێگای تەڵقین خوێندن و نوێژی مردوو خوێندن و پرسە نەدراوە, مەگەر بە نهێنی, تەنیا چەند کەسێک لەگەڵ مردووەکان چوونە بۆ ناشتنیان, بەخێرایی گەڕاونەتەوە.

لێبوردنی گشتی
دوا نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی #06-09-1988# بڕیاری لێبوردنی گشتی بە ژمارە 736 دەرچوو, بەڵام بڕیارەکە نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ زیندانیانی نگرە سەلمان تاکوو لە ڕۆژنامەی وەقائعی ئێراقی ژمارە 3220 لە ڕۆژی #19-09-1988# بڵاو نەکرایەوە, بۆیە لە دیدار لەگەڵ زیندانییەکان هەموو باس لەوە دەکەن لە ڕێکەوتی#20-09-1988# هەواڵی لێبووردنە گشتییەکە دەگاتە ناو زیندان.

بەرتیل دان بۆ بەربوون
لە دوای ڕۆژی سێشەممە 20 سەپتەمبەرەوە, دوای ئەوەی بڕیاری لێبوردنی گشتی ژمارە 736 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە, هەفتەی کاروانێک لە زیندانییەکان ئازادکراون, هەر کاروانەی 400 بۆ 500 کەس بوونە, بۆ پێشخستنی ناو بۆ دەرچوون ئەوانەی پارە یان زێڕیان پێ بووە بەرتیلیان داوە, بە تایبەت هەڵەبجەییەکان بارودۆخیان باشتر بووە لە ئەنفالەکان, زێڕ و پارە بەخشراوە بە حەجاج بۆ پێش خستنی کەسەکان.
یەکەمجار زیندانی ناو ئەو هۆڵانەی لە پێشەوە بوونە لەگەڵ کوێر و شەل و نەخۆش و منداڵە نەخۆشەکانیان ئازاد کردووە.
بۆ کاروانی یەکەم بەشێک زۆر لە زیندانییەکان نەیان وێراوە ناوی خۆیان بنووسن بۆ ئازادکردن, ترساون لە مەرگ بە تایبەت فڕێیان دەنە دەریاوە, بە پێچەوانەوە هەندێکی دیکە دڵیان خۆش بووە لە نگرە سەلمان بیان بەن ئەگەر بۆ زیندەبەچاڵکردنیش بووبێت, هەرچەندو پیاوانی بەعس وتوویانە دەردەچن و دەچنەوە لای کوڕ و پیاوەکانتان, ئەوان خانوویان بۆتان ئامادە کردووە و چاوەڕێی ئێوەیانە.
قادر سدیق هاووڵاتی ناوچەی ئەنفالی یەک, کە یەکەم کاروان بەر کەوتووە, بەهۆی ئەوەی لە هۆڵەکانی پێشەوە بووە, دەڵێت ڕێکەوتەکەی لە 20-9-1988 بوو بردیانین بۆ ئازادکردن.
ئەنفالکراوان دووای بردنیان لە سەربازگەی نگرە سەلمان, دوو سێ ڕۆژ, بەشێک هەفتەیەک, هەندێکیش دەڵێن دوو هەفتە لەناو شاری سەماوە ماونەتەوە, ئەو ماوەیە خواردنی باش و خۆشوشتنیان هەبووە, پشکنینی پزشکییان بۆ کراوە, لە بازاڕیش نوێنەرەکانیان شتیان بۆیان کریووە, هەر 100 کەس نوێنەرێکیان هەبووە, ئەمەش بۆ ئەوەی شوێنەواری ئەو مەرگە ساتە بە سیمایانەوە نەمێنێت, کەڵکی بردنەوەیان بۆ ناو خەڵک هەبێت.
هەموو ڕۆژێک کاروانی بەردان نەبووە, هەفتانە بووە یان زیاتر, هیچ کات دوو کاروان لە شاری سەماوە و سەرباگەی تۆبزاوا تێکەڵ نەبوونە و پێی ناچێت ڕۆژێکی دیاریکراو هەبووبێت بۆ ئازادکردن, یەکێک دەڵێت 27-10 بەردراوین کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە, یەکی دیکە دەڵێت 19-12 کە دەکاتە دووشەممە, یەکێکی دی وتی سێشەممە#20-09-1988# .
دووشەمە 19-12-1988 کاروانی پێش کۆتایی دەهێنرێنە ناو شاری سەماوە, دوو هەفتە لەوێ دەمێننەوە, ڕۆژێکیش لە ڕێگاو ڕۆژێکیش لە سەربازگەی تۆبزاوە, کەواتە بەربوونیان کەوتووەتە سەرەتای ساڵی 1989, زیندانیان لەسەر ئەم زانیارییانە کۆک نین.
ئەگەر لە چوون بۆ نگرە سەلمان منداڵ لە دایک بووە, کە بەر بووەتەوە هەڵیان نەگرتووەتەوەو لە ڕێگا بەجێیان هێشتووە, لە ئازاد بوونیش لە کاتی هاتنەوە لە نگرە سەلمان, پیاوێک لە ڕێگا مردووە لە ئۆتۆقەنەفەکە بەریان داوەتەوە, وتویانە لەسەر شارەوانییە بینێژن ئێمە نایبەینەوە ئەوان دەینێژن, لە ڕێگای بەربوون ژمارەیەکیان لێ مردووە, مردووش هەبووە, خاوەنەکەی دەنگی نەکردووە تا گەیشتۆتەوە کوردستان لەوێ ڕایگەیاندووە مردووە, بۆ ئەوەی ڕووفاتەکەی ببەنەوە.

چەند کەس گەڕاونەتەوە
ئامارکردنی گەڕاوەکان و مردووەکان نگرە سەلمان سانا بوو, ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بیکردبایا, وەک بە نافەرمی بڵاوکراوەتەوە بە گشتی نزیک 6400 کەسیان گەڕاونەتەوە لە ئەنفال ڕزگاریان بووە لە ئۆردوگاکانی عەربەت, کەلار, شۆڕش, باینجان نیشتەجێکران جگە لە ئەنفالکراوانی بادینان, یاخود ڕزگاربووانی ناو مەڵبەندی لاوان لە دوز نزیک 2000 زیندانی تێدا بووە و یان تەق تەق هەندێک هەڵاتوون یان بەر لێبوردن کەوتن لە دوزو تەقتەق هەندێک جاش خەڵکیان ڕزگار کردووە, یاخود ئەوانەی لە دووبز بەر لێبوردنەکە کەوتن.
هەڵەبجەییەکان 1152 کەسیان نێردراوە بۆ نگرە سەلمان, لەو ژمارەیە 71 یان لەوێ مردوونە, ئەوی دیکە گەڕاونەتەوە.
گەڕاوەکانی ئەنفال سێیەکیان پیاون و زیاتر لە 80%یان تەمەنیان لە 10 ساڵ کەمتر یان لە شەست ساڵ زیاتر بووە, زیاتر 10%یان لە نگرە سەلمان گیانیان بەختکرد بەهۆی ئەشکەنجەدان و کەمخۆراکی و نەخۆشییەوە.
حسێن ڕەشید و سەدام حسێن لە کاتی دادگاییکردنیان باسی ئەوەیان کردووە, ئەم حەجاجە هەر ناوی دووبارە دەبێتەوە, مەعقولە بەم هەموو پارە و ئەم کات و دەسەڵاتە نەزانرا کێیەو نەدۆزرایەوە؟
مەعقولە بەڕێوەبەری هەردوو سەربازگەی تۆبزاوەو نگرە سەلمان نەدۆزرانەوە؟, پرسیارەکانیان لە جێی خۆیەتی, مەعقوڵە نەتان دۆزینەوە؟.

سەرچاوەکان:
1- جینۆساید لە ئێراقدا ..پەلاماری ئەنفال بۆ سەر کورد-هیومان ڕایتس وۆچ/ میدڵ ئیست وۆچ
2- هەڵەبجەییەکانیش ئەنفالکران-گوڵاڵەی گەرمیان-چاپخانەی کارۆ 2024
3- جینۆسایدی باشووری کوردستان: پڕۆسەی ئەنفالی یەک بە نموونە 21-2-1988-19-3-1988
جامال مەجید فەرەج
4- سی دی دۆسیەی ئامادەکراوی ئەنفال لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانەوە.
5- محکمە الانفال اعداد ڕیکار مزوری بمساعدە محامی ایاد کاکەیی
6- بەرنامەی بەڵگەنامەیی خۆم لەوێ بووم، تەلەڤزیۆنی ئازادی,کەناڵی گەرمیان
7- پێوانی پانی و درێژی سەربازگەکە لەلایەن نووسەری بواری جینۆساید دلێر کەریم.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 781 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-05-2025 (0 ساڵ)
پارت / لایەن: حزبی بەعس
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: ئەنفال
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-05-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-05-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-05-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 781 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!