ناو: حەقی
نازناو: ھاکی کارەر (حەقی قەرار )
ڕێکەوتی لەدایکبوون: 1950
ڕێکەوتی شەهیدبوون:#18-05-1977#
شوێنی شەهیدبوون:دیلۆک
...
ھاکی کارەر یان حەقی قەرار (1950 لە ئولوبەی -1977 لە دیلۆک) چالاکوانێکی سیاسیی مارکسیست-لێنینیستی تورک و خەڵکی تورکیا و لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی باکووری کوردستان بوو. ھاکی کارەر کەسایەتییەکی بەرجەستە و سەرەکی لە مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان بە ئەژمار دێت.
$ژیاننامە$
ھاکی کارەر لە ساڵی 1950 لە ناوچەی ئولوبەیی سەربە شاری ئوردووی تورکیا دا لە دایک بوو. ھەموو قۆناخەکانی فێرگەی لە ئوردوو خوێند. دواتر لە کۆلیژی (فەنی زانکۆی ئەتاتورک) دەستی بە زانکۆ کردووە. ھاکی کارەر کاریگەریی لە جووڵانەوەی شۆریشگێری پاش 70’کان وەرگرت و لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە خاوەنی تێروانینی شۆڕشگێری. لە ھەمانکاتدا کەمال پیر و ئاپۆیشی ناسی.
لە ساڵی 1973 دا لە ئەنجوومەنی پەروەردەی باڵای ئانکارا (ADYÖD) دا ئەرکی بەڕێوەبەری لە ئەستۆ گیرت.
لە 1976 دا بە گوێرەی بڕیاری گەڕانەوەی وڵات کە لە کۆبوونەوەی دیکمەندا وەرگیرابوو، سەرەتا چووە باتمان و پاشانیش دیلۆک، کە پراتیکێکی سەرکەوتووی نوواند. لەوێ ڕێکخیراوەی دژە شۆریشی (Stêrka Sor) بە فەرمانی (MÎT) کەوتە گەڕەوە. لە دیلۆک ئەندامی کۆنترای ئەو ڕێکخیراوەیە (E’laeddîn Kapan)، ھەقی قارەر بانگێشتی گفتوگۆ دەکات. کۆبوونەوەکە لە ڕۆژی 15’ی گولان لە قاوەخانەیەکی دیلۆک’دا پێکھات. لە ئەنجامی ئەم پیلانگێڕییە چەپەڵە دا ھەقی قارەر لە 18’ی گوڵانی ساڵی 1977 دا کوژرا. شەھیدبوونی ھەقی قارەر وەکوو یەکەم شەھید لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دا لە دامەزرانی پارتی کرێکارانی کوردستان’دا قۆناخێکی مێژوویییە. [1]