ناو: بەھائەدین ئیبن شەداد
نازناو: ئیبن شەداد
ناوی باوک: یوسف
ڕێکەوتی لەدایکبوون: 07-03-1144
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: 08-11-1234
شوێنی لەدایکبوون: موسڵ
شوێنی کۆچی دوایی: حەلەب
$ژیاننامە$
ئیبن شەداد ( لەدایک بووی 539ک/ 1144ز-مردووی 632ک/1234ز ) ناوی تەواوی بەھائەدین یوسف کوڕی ڕافع کوڕی تەمیمە لە بنەماڵەی کوردانی بەنی شەدادە، مێژوونووس و زانا و شەرعزان و قازی قازیەکان بوو، ھەروەھا مامۆستای مێژوونووسی بەناوبانگ ئیبن خەلەکانە.
ئیبن شەداد لە موسڵ لە دایک بووە، لەو شارە خوێندی و لە فێقھدا شارەزایەتییەکی تەواوی دەسکەوت، پاشان چووەتە بەغدا و لە قوتابخانەی (النظامیة) زانستی عەقڵی و وێژەیی خوێندووە، دوای چوار ساڵ لە ساڵی (569ک)دا گەڕاوەتەوە بۆ موسڵ، ئەو کاتەی تەمەنی 30 ساڵ بووە لە موسڵ لە قوتابخانەی (الشھرزوریة) دەرسی گوتووەتەوە، لەوێ پلەوپایەی بەرزبووەتەوە.
خاوەن ئاوەز بووە و خاوەن ھزر بووە، لەبەر ئەوە ئەتابەک چەندین جار بە باڵیۆز ناردوویەتی بۆ لای خەلیفەی عەباسی و لای سەڵاحەدین.. دوای ئەوەی لە ساڵی (583ک/1188ز) لە حەج گەڕایەوە سەردانی (بیت المقدس)ی کرد، کە تازە سوپای موسڵمانان فەتحیان کردبوو، لەوێ سەڵاحەدین بەدوای ناردوو و داوای لێ کرد کە لەلای بمێنێتەوە، ئیبن شەداد ڕەزامەندی دەربڕی و لەلای سەڵاحەدین مایەوە ، لەوێوە دەبێتە مێژوونووسی تایبەتیی سەڵاحەدین و دەست دەکات بە نووسینی پەرتووکی (النوادر السلطانیة والمحاسن الیوسفیة/سیرة صلاح الدین الأیوبی)، لەم پەرتووکەدا ھەر چییەکی دیتبێت و بیستبێتی، بە شێوازێکی شیرین بەبێ جوانکاری زمانەوانی تۆماری کردووە، خەباتی سەختی سوپاکەی سەڵاحەدین دژ بە ھێرشی سێیەمی خاچهەڵگران بەشێوەیەکی تەواو نمایشی کردووە بە بێ ئەوەی بەدوای ھەوا و ھەواس پەرستی قارەمانییەتی پەلکێش ببێ، ھەر بۆیە دەگمەنە سەرچاوەیەکی مێژووی سوڵتانێ یان میرێ لە سەرکردەکانی چاخی ناوەڕاست بدۆزرێتەوە ھێندەی پەرتووکەکەی ئیبن شەداد بایەخی مێژووی ھەبێت.
=KTML_Bold=مردن=KTML_End=
ئیبن شەداد دوایی مردنی سەڵاحەدین، ھەوڵی دا ڕێگری بکات لە سەرھەڵدانی ئاژاوە لەنێوان کوڕەکانی سەڵاحەدین دا، دواتر گەڕایەوە میسڕ و ھەوڵیدا مەلیک عەزیز عوسمانی کوڕی سەڵاحەدین لە جێی بابی دانێت و لەو کارە گرینگە سەرکەوتوو بوو ، لە ساڵی (591ک) مەلیک زاھیر غیاسەدین میری حەلەب، داوای لێ کرد بچێت بۆ ئەوێ و دادوەری حەلەب لە دەست بگرێت، ئیبن شەداد ئەو داخوازیەی بەجێ ھێنا و تا دوا کاتێکانی ژیانی (632ک/1234ز) لەو کارەدا مایەوە.
=KTML_Bold=پەرتووکەکان=KTML_End=
(النوادر السلطانیة والمحاسن الیوسفیة/سیرة صلاح الدین الأیوبی) لەمەڕ کەسایەتی سەڵاحەدین و شەڕی خاچھەڵگران.
(دلائل الأحکام) لە بارەی حەدیسەوە
(ملجأ الحکام عند التباس الأحکام) لە بارەی دادوەریەوە
(فضل الجھاد) و (الموجز الباھر) لە فوروعدا
(العصا)[1]