تۆپزاوای حەسەن بەگ، گوندێکە سەربە شارەدێی #یایچی#ی شاری #کەرکووک#ی، باشووری کوردستان، کەوتووەتە سنووری ناوچەی ماددەی 140ی دەستووری ئێراقەوە (ناوچە جێناکۆکەکان).
لە ڕووی جوگرافییەوە، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #کۆمەڵگەی دیبەگ تەپە#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #ترکەلان# لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #گردی چاڵاو#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #حەساری ئەحمەدبەگ#، لە پاش شاڵاوی ئەنفال ئەم گوندە خاپوورکرا، لە دوای ڕزگارکردنی ئێراق لەژێر دەستی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا ئەم گوندە ئاوەدان کرایەوە.
دانیشتووانی ئەم گوندە لە نەتەوەی کورد پێکهاتوون.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (1152) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (1834) کەس بووە.[1]