کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  588,000
وێنە
  124,779
پەرتووک PDF
  22,136
فایلی پەیوەندیدار
  127,375
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,978
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,034
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,795
عربي - Arabic 
44,494
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,929
فارسی - Farsi 
16,079
English - English 
8,552
Türkçe - Turkish 
3,847
Deutsch - German 
2,042
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,266
شوێنەکان 
17,059
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,121
وێنە و پێناس 
9,468
کارە هونەرییەکان 
1,807
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,051
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,192
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,069
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,717
کورتەباس 
22,373
شەهیدان 
12,158
کۆمەڵکوژی 
11,397
بەڵگەنامەکان 
8,746
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,640
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
911
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,582
PDF 
34,807
MP4 
4,064
IMG 
235,851
∑   تێکڕا 
276,304
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی سەردەمی ئێستا لەڕوانگەی بیرۆکەکانی هیگڵەوە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی سەردەمی ئێستا لەڕوانگەی بیرۆکەکانی هیگڵەوە
کورتەباس

لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی سەردەمی ئێستا لەڕوانگەی بیرۆکەکانی هیگڵەوە
کورتەباس

ناونیشانی بابەت: لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی سەردەمی ئێستا لەڕوانگەی بیرۆکەکانی هیگڵ-ەوە
ناوی نووسەر: شەڤین محەمەد عەلی عەبدولقادرشەڤین محەمەد عەلی عەبدولقادر

فەیلەسوفی ئەڵمانی جۆرج فریدریش هیگڵ (Georg Wilhelm Friedrich Hegel )لە 27ی ئابی ساڵی 1770 لە بروسیا لە شاری شتوتگارتی پایتەختی ڤورتێمبۆرگ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا لەدايکبووه، وەک فەیلەسوفێکی ئایدیالیستی؛ پێی وابوو لێکۆڵینەوە لە بزووتنەوەی مێژووی مرۆڤایەتی دەمانگەیەنێتە ئەو دەرئەنجامەی کە مێژوو لەسەر دیالێکتیک و ململانێی بیرۆکەکان بنياتنراوه، بەو واتاييه کە بیرۆکەیەک دژ بە ئەویترە و ئەویش بە “ئەنتیتێزی” ناوی دەبات لە تێزەکەدا، لەو کاتەدا پرۆسەی مشتومڕ و ململانێ لە نێوان ئەم دوو بیرۆکەیەدا ڕوودەدات، بەو پێیەی هەریەکەیان پەيوەندی وکاريگەريان ھەیە لەسەر یەکتر، بۆیە ئێمە ڕووبەڕووی دیالێکتیک دەبینەوە.

“هیگڵ” بڕوای بەو پرەنسيپە ھەبوو کە “هەموو بیرۆکەیەک دەرئەنجامی سەردەمەکەیەتی”، بەو پێیەی هەر بیرۆکەیەک کە لە مێژووی مرۆڤایەتییەوە دەرکەوتووە، پەیوەندییەکی نزیکی بە سەردەمەکەی و سەردەمی سەرهەڵدانی و هەلومەرجی سەرهەڵدانییەوە هەیە “چ سیاسی بێت، کۆمەڵایەتی بێت، ئابووری، کولتووری”. بەو پێیەی بزووتنەوەی مێژوو لە پرۆسەیەکی بێ وەستاندایە. هەر بیرۆکەیەک دەتوانرێت ئەبستراکت و جیا بکرێتەوە لە سەردەمی سەرهەڵدانی و ڕەخنەکانی و بەو پێیەش “هیگڵ” هانمان دەدات کە هەر بیرۆکەیەک لە کاتی سەرهەڵدان و ڕەخنەگرتنی بەپێی پێوەرەکانی ئەو سەردەمە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، چونکە بۆ نمونه ئێمە کۆیلایەتی بە تاوان دەزانین بەپێی چەمکەکانی ئەخلاق و بەهاکانمان لە سەردەمی ئێستاماندا، بەڵام لە سەردەمی پێشوودا کە زاڵ بوو کۆیلایەتی وەک تاوانێک لەلایەن خەڵکەوە سەیر نەکرا و هەمان شت بۆ چەمکی شەڕیش دەگونجێت، کە شەڕەکان لە ڕابردوودا فاکتەری بنیاتنانی دەوڵەت بوون و ئامرازێک بوون بۆ دەوڵەتەکان بۆ کۆنترۆڵکردن و فراوانکردنی، بەڵام ڕوانگەی ئێمە بۆ شەڕەکان ئەمڕۆ جیاوازە بەهۆی سەرهەڵدانی ڕێساکان و یاسای نێودەوڵەتی شەڕ و ئامرازەکانی شەڕ، بە بڕوای ئەو، مێژوو تەنها زنجیرەیەک ڕووداوی هەڕەمەکی نییە، بەڵکو پەرەسەندنێکی عەقڵانییە کە بەرەو بەدیهێنانی قۆناغ بە قۆناغی ئازادی دەبات.

بۆ جێبەجێکردنی ئەم بیرۆکەیە بۆ سەردەمی ئێستامان، دەتوانین لە چەند چوارچێوەیەکدا بیر لە پەیوەندی نێوان ئەقڵ و مێژوو بکەینەوە:-

1. پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و دیجیتاڵی:– ئەو پێشکەوتنە تەکنەلۆژیانەی ئەمڕۆ دەیبینین، وەک زیرەکی دەستکرد، داتا گەورەکان و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی، دەتوانرێت لە ڕوانگەیەکی هیگلییەوە وەک بەشێک لە پەرەسەندنی ئەقڵی بەکۆمەڵی مرۆڤ تێبگەین. ئەم تەکنەلۆژیایانە بەرجەستەی ئامرازی نوێ دەکەن بۆ ئەوەی ئەقڵ بە شێوەیەکی ئاڵۆزتر و وردتر و ڕێکخراوتر لە جيهان تێبگات. ئەم پێشکەوتنە دەتوانرێت بە بەشێک لە پرۆسەیەکی پەرەسەندن هەژمار بکرێت کە بەرەو کۆمەڵگایەکی ئەقڵانیتر و ڕۆشنگەرتر دەبات.

2. بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان:– ئەو بزووتنەوەیانەی کە هەوڵی گەیشتن بە مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دیموکراسی دەدەن، ڕەنگدانەوەی ململانێی نێوان بیرۆکە جیاوازەکانی (وەک چەوساندنەوە بەرامبەر ئازادی). لە ڕوانگەی هیگڵەوە دەتوانین ئەم بزوتنەوانە وەک بەشێک لە ڕێگایەکی پەرەسەندن بەرەو کۆمەڵگایەکی ئازادتر و دادپەروەرتر ببینین، کە عەقڵ لە ڕێگەی بەرجەستەکردنی ئەم بەهایانە لە واقیعدا بەدەست دێت.

3. جیهانگيری و یەکتربڕینی کولتوورەکان:– جیهانگیری و کارلێکی نێوان کولتوورەکان دەتوانرێت وەک قۆناغێک لە گەشەکردنی ئەقڵی بەکۆمەڵی مرۆڤایەتیدا سەیر بکرێت. لە ڕێگەی ئەم تێکەڵبوونه لە نێوان کولتوورەکاندا ، تەحەدای نوێ دەخرێتەڕوو بەڵام دەرفەتی گەشەکردن و فێربوون لە کولتوورەکانی دیکەش دێتە ئاراوه. ئەم کارلێککردنە دەتوانرێت بە بەشێک لە پرۆسەی دیالێکتیک هەژمار بکرێت، کە بیرۆکە و بەها گشتگیرەکان لە قاڵب دەدرێنەوە بۆ ئەوەی بگەنە ئاستێکی بەرزتر لە تێگەیشتن.

4. تەحەددای جیهانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا:– گۆڕانی کەشوهەوا نوێنەرایەتی تەحەددایەکی جیهانی دەکات کە پێویستی بە وەڵامدانەوەی ئەقڵانی و هەماهەنگ هەیە. لە ڕووانگەی هیگلییەوە، وەڵامدانەوەی ئەم تەحەددایانە پێویستی بە پەرەسەندن لە هۆشیاری مرۆڤ وھۆشیاری بەکۆمەڵ هەیە، چونکە کۆمەڵگەی جیهانی پێویستی بە هەنگاونانە بەرەو چارەسەری بەردەوام ودرێژخايەن. ئەم هەنگاوە دەکرێ بۆ تێگەيشتن بێت لە پەرەسەندنی عەقڵی مرۆڤ بەرەو قۆناغێکی نوێی تێگەیشتن و بەرپرسیارێتی بەکۆمەڵ.

5. گفتوگۆی فەلسەفی و زانستی:- پێشکەوتن لە فەلسەفە و زانستدا گوزارشت لە پێشکەوتنێکی بەردەوام دەکات لە گەڕان بەدوای هەقیقەت و تێگەیشتن لە جیهاندا. ئەم گەشەسەندنە دەتوانرێت وەک بەشێک لە ڕێبازێکی مێژوویی عەقڵانی سەیر بکرێت، کە تیایدا بیرۆکەکان خەبات دەکەن و پەرەدەسەنن بۆ ئەوەی بەرەو ئاستێکی بەرزتر لە زانین و تێگەیشتن. بۆیە دەتوانین سەردەمی ئێستامان وەک دیمەنێک بۆ بەرجەستەکردنی بیرۆکەکانی هیگڵ سەبارەت بە پەیوەندی نێوان عەقڵ و مێژوو ببینین، کە ناکۆکی و تەحەددیاتەکان بەشدارن لە پاڵنانی مرۆڤاییەتی بەرەو ئاستە نوێیەکانی ئازادی و ئەقڵانییەت. هەموو ڕووداوێک یان پێشهاتێک دەتوانرێت وەک بەشێک لەم پرۆسە مێژووییە عەقڵانییە تێبگەین کە دەبێتە هۆی گەیشتن بە ئامانجە درێژخایەنەکانی مرۆڤ.

لە کۆتاييدا دەتوانين فەلسەفەی ھیگڵ لەو بوارەدا، بەم شێوەیە خوارەوه کورتی بکەينەوه:-
1- وابەستەیی شتەکان بە یەکەوە، بۆیە هیچ ڕووداوێک بە دابڕان لە ڕووداوەکانی تر سەيرناکرێت.
2- هیچ شتێک هەمیشەیی نییە، هەموو شتێک لە قۆناغی گواستنەوەدایە و لە گەشەسەندنی بەردەوامدایە.
3- دژایەتی جەوهەری هەموو دیاردە و شتەکانە، کەواته ململانێی سەرچاوەی هەموو گەشەکردنێکە.
4- هەر سەردەمێک “ڕۆح”یەکی دیاریکراوی هەیە کە ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنی ئەقڵانی و هۆشیاری بەکۆمەڵی مرۆڤایەتییە لەو قۆناغە مێژوويیەدا.
5- مێژوو گەشەسەندنی ئەقڵی مرۆڤە کە وادەکات ھەنگاو بنێت بۆ بەديهێنانی ئازادی.
6-هۆشیاری لە خۆئاگایی سادەوە بۆ هۆشیاری ڕەها پەرەدەستێنێت کە تێیدا مرۆڤ خۆی وەک بەشێک لە کۆی گشتی درک پێدەکات. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 366 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 25-08-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-08-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 18-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 22-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 366 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.343 چرکە!