#یانەی وەرزشی ئاکرێ# ئەم وەرزە توانی ببێتە ئەسپە ڕەشەکەی خولەکە، یانەکە جیاواز لە تیپەکانی تری کوردستان ئامانجی گەورەی هەبوو لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، ئاکرێییەکان بە شایستەیی توانیان نازناوی ئەم وەرزەی خولی کوردستان بەدەست بهێنن، هەر چەندە یانەکە توانی لە جامی کوردستانیش بگاتە یاری کۆتایی، بەڵام نەیتوانی ئامانجی دووەمیش بپێکێ، #یەکێتی تۆپی پێی کوردستان# لیژنەی باشترینەکان ساڵانە لە ڕێگەی دەنگدانی ڕاهێنەران و کاپتنی یانەکان و دەزگا ڕاگەیاندنەکان باشترینەکانی کۆتایی وەرز خولەکە دەستنیشان دەکات، بۆ ئەمساڵیش وەرزی (2023-2024) باشترینەکانیان دیاری کرد، یانەی ئاکرێ توانی باشترین ڕاهێنەر و یاریزان و گۆڵپارێز بەدەست بهێنێ، (هەژار سابیر) ڕاهێنەری لاوی یانەکە توانی بۆ ئەمساڵ ببێتە باشترین ڕاهێنەر لە خولی نایابی کوردستان دوای بەدەست هێنانی 47 دەنگ لە کۆی 49 دەنگ، هەروەها (ئەرکان مەنسووڕ) توانی بەبەدەستهێنانی 29 دەنگ بووە باشترین یاریزانی خولەکە و هەریەک لە یاریزانان (دانا کامەران) لە #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی هەولێر# بە 10 دەنگ و (یادگار ئیبراهیم) لە #یانەی سەیدسادق# 5 دەنگ و (بیلال ساڵح) لە #یانەی وەرزشی برایەتی# بە 2 دەنگ، بۆ باشترین گۆڵپارێزیش (عەباس یابڕ) لە یانەی ئاکرێ بە بەدەستهێنانی 24 دەنگ بووە باشترین گۆڵپارێزی خولەکە و (دلێر حاتم) بە 17 دەنگ لە #یانەی وەرزشی هەندرێن# و (هۆگر عەلی) لە #یانەی وەرزشی زاخۆ# بە 3 دەنگ و (هەڤاڵ بەهادین) 3 دەنگ لە یانەی سەیدسادق، یانەی ئاکرێ یەکێک لە یانە بەهێزەکانی خولەکە بووە و نازناوی خولی نایابی یانەکانی کوردستانیشی بەدەست هێنا. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 748 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!