بابەت: وەرزشی
هەرچەندە ئەم وەرزە #یانەی وەرزشی هەولێر# بەشداری لە خولی پیشەگەرانی یانەکانی ئێراقی نەیتوانیوە ئاستێکی شایستە پێشکەش بکات سەرەڕای ئەوەی سێ ڕاهێنەری جیاوازی گۆڕیوە لە سەرەتای خولەکە تاکوو ئێستا، بەڵام ڕۆژبەڕۆژ ئاستی تیپەکە ڕوو لە دابەزینە و بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە ئەگەری دابەزین نزیک دەبێتەوە، هەولێر بە کۆی ئەنجامدانی 24 یاری لە خولی ئەستێرەکان تەنیا پێنج یاری بردۆتەوە و هەشت یاری یەکسان بووە و 11 یاریشی دۆڕاندووە، یانەی هەولێر خاوەنی تەنیا 23 خاڵە و لە ڕیزبەندی شانزەیەمین دێت، ئەم وەرزە ئاستی هەولێر یەکجار خراپە و لە هەشت یاری ڕابردوو نەیتوانیوە هیچ سەرکەوتنێک بەدەست بهێنێت، هەولێر زیاتر لە 70 ڕۆژە تامی سەرکەوتنی نەکردووە، جگە لەوەش یانەکە دووچاری قەیرانی داراییەکی سەخت بووەتەوە ماوەی سێ مانگە مووچەی یاریزانانی تیپەکەیان نەداوە لە خولی ئێراقی و مامۆستا (عەبدول قادر حسێن) بە شێوەیەکی کاتی ڕاهێنەری یانەکەیە و سەرپەرشتی مەشقی یانەکە دەکات، بە پێچەوانەی تیپی یەکەم تیپەکانی لاوان و بەچکە شێران پێشەنگی خولەکانیان گرتووە، تاکوو ئێستاش 2024 تەنیا سەرۆک و چوار ئەندامی دەستەی کارگێڕیی لە تیپەکە بەردەوامن و چوار ئەندامی تریش دەستیان لە ئەرکی یانەکە کێشاوەتەوە، دەنگۆش هەیە دەستەیەکی کاتی بۆ یانەکە دیاری بکرێت.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 358 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!