کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,484
وێنە
  124,460
پەرتووک PDF
  22,122
فایلی پەیوەندیدار
  126,612
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گریمانەکانی پشت دیداری بەشار ئەسەد و ڤلادیمێر پوتن
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گریمانەکانی پشت دیداری بەشار ئەسەد و ڤلادیمێر پوتن
گریمانەکانی پشت دیداری بەشار ئەسەد و ڤلادیمێر پوتن
=KTML_Bold=گریمانەکانی پشت دیداری بەشار ئەسەد و ڤلادیمێر پوتن=KTML_End=
#حەسەن ئەحمەد مستەفا#

لەم بابەتەدا دەمەوێت ئەگەرەکانی پشت سەردانی بەشار ئەسەد بۆ رووسیا شرۆڤە بکەم، وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە، ئاخۆ رووسیا لە ئێستادا چی لە بەشار دەوێت، من گریمانەی ئەوەدەکەم کە رووسیا ئامانجییەتی سووریا سیگنالێک بدات بە تورکیا کە ئەگەری گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا لە تورکیا بۆ ناوچەکانیان لە سووریا بەهێزە، ئەمەش هاوکارییەکی باش دەبێت بۆ ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی ئایاری 2023ی تورکیادا، هەروەها بەشێکە لەو پڕۆسەیەش بۆ ڕێکخستنەوەو ئیدارەدانی دەسکەوتەکانی لە ناوچەکە رووسیا جێبەجێی دەکات.

دوازدە ساڵە سووریا گۆڕەپانی تەسوییەی حساباتی هێزگەلی ناوچەیی و جیهانییە و رووسیاش پاڵپشتێکی سەرەکی شەخسی بەشار ئەسەد و ئەنزیمەکەیەتی، لەوانەیە خۆڕاگری ئەسەد لەبەرامبەر هەوڵی ئەو هێز و لایەنانەی دەیانەویست بەچەک ئەسەد بڕوخێنن، بەشە گرنگەکەی بۆ هەڵوێستی پڕ لە پشتیوانی رووسیا لە سووریا بگەڕێتەوە.

گەشتی بەسار ئەسەد لە رۆژی سێشممە 14ی ئاداری 2023بۆ رووسیا و مانەوەشی بۆماوەی دوو رۆژ نیشانەی جێگیربوونەوەی دەسەڵاتەکەیەتی و رژێمیش تاڕادەیەکی زۆر ئاسایشی ماڵباتی ئەسەدی جێگیر کردووەتەوە.

ڕۆژێک دواتر و چوارشەممە بەشار ئەسەد و پوتن کۆبوونەوە، هەڵوێستەکانی بەشار بەرامبەر داگیرکاری رووسیا بۆ ئۆکرانیا بەشێوەیەک بوو کە سووریا بەتەواوی وەک زروەی دەسەڵاتی رووسیا بیردەکاتەوە و سەرکردەکانی ئۆکرانیای بە نازییە نوێیەکان ناوبردن، ئەسەد تۆمەتباری خۆرئاوای ئەوروپاشی کرد لەبەر پشتگیری بۆ ئۆکرانیا.

=KTML_Bold=پەیوەندی تورکیا و سووریا و خواستی رووسیا=KTML_End=
بۆ رووسیا، تورکیا رۆڵێکی گرنگ دەبینێت و گرنگییەکە زیاتر لە بەر هاوسەنگییە لە دەریای رەش، ئەو ئاوە گرنگەی کەنارەکانی لە قرم و هەرێمەکانی دیکە کەوتنە ژێر دەستی سوپای رووسیا. سەرەڕای ئەوەی ئەندامی پەیمانی ناتۆیە، تورکیا تاڕادەیەک لە ناوەڕاستی ناکۆکییەکان وەستاوە، ئەمەش بۆ رووس گرنگ و بۆ ناتۆ گرفتێکی جددی بوو.

هەرچەندە سوودوەرگرتن لە ناکۆکی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لە نێوان رووسیا و دەوڵەتانی رۆژئاوا و لەناویاندا ئەمەریکا، پێش ئەردۆغان لەلایەن مستەفا کەمالی باوکی عەلەمانییەتی تورکیا بەڕێوەبردراوە، ئەوەی ئەمڕۆش بۆ پوتن، دەوڵەتی تورکیای تاڕادەیەک بێلایەنکردووە، ئەردۆغانە. کە لەبەردەم هەڵبژاردنێکی گرنگدایە بۆ سەرۆکایەتییەکەی خۆی و بۆ پارتەکەشی لە پەرلەمان.

لاوازی ئەردۆغان بوونی رێژەیەکی گەورەیە لە ئاوارەی سووریایە و ئوپۆزیسیۆنی تورکیا، بوونی ئاوارەکان و دەرهاویشتە سەختەکانی بۆ تورکیا کردووە بە کارتێکی کەمپەینی بەهێز دژ بە ئەردۆغان، هەرچەندە لەنێوان تورکیا و سووریا گفتوگۆیەک هەبوو بەڵام بەرهەمێکی نەبوو، بەتایبەتی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا دەرفەتی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە سوورییەکانی لاواز کرد. مەبەستی پوتنە کەشێکی گونجاوتر لەنێوان تورکیا و سووریادا بەدیبێنێت و لەهەڵبژاردنەکانیشا خزمەتی پارتی دەسەڵاتدار لە تورکیا بکات.

=KTML_Bold=شۆی سەرۆکەکان=KTML_End=
لە دانیشتنەکەدا هەردوولا گفتوگۆیەکی ئاشکرایانکرد، پوتن بە ئاماژەدان بە رۆڵی سوپاکەی باسی لە هەوڵە هاوبەشەکانیان و بەشداری یەکلاکەرەوەی هێزە چەکدارەکانی رووسیادا کرد، کە وەک ئاماژەی پێدا، ئەنجامی بەرجەستەی لە شەڕی دژی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە، هەروەها باسی لەو سەختیانەیش کرد کە بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە بەدیهاتوون٫ ئەمەش دوو پەیام بەخۆوەدەگرێت بیری بەشار دێنێتەوە کە رووسیا هاوکاری مانەوەی بووە، پێشی گوت بۆ بونیاتنانەوەتان رووسیا لەپێش لایەنەکانی دیکە دەبێت.

بەشار ئاماژەی بە ڕۆڵی رووسیا کرد لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتییدا بۆ وێنە ئاماژەی پێدا ئەو پێگە گرنگەی فیدراسیۆنی رووسیا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، خزمەتی سەروەریی کۆماری عەرەبی سووریا و نەزاهەی خاکەکەی دەکات و بەردەوام دەبێت و گوتیشی پێویستە هەموو ئەو هێزە دەرەکیانەی کە بە نایاسایی لە سووریان دەربچن کە بەپلەی یەکەم مەبەست تورکیا بوو، دواتر ئەمەریکا، لەمەوە بەم دەرئەنجامە گریمانەییە دەگەین کە ئەگەر پرسی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانیش هەبێت بەڵام سووریا بە مافی خۆی دەزانێت خاکەکەی پاک بکاتەوە لە داگیرکاری.

=KTML_Bold=ئەمەریکا و رووسیا نوقرچەی گفتوگۆ=KTML_End=
لەوانەیە لەو کاتەدا بەریەککەوتنی دووفڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە گرژی زیاتر ئامانجی ئەو گفتوگۆیە دەگمەنە بێت کە لەنێوان لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا و سێرجی شۆیگو هاوتا رووسییەکەی بە تەلەفۆن ئەنجام درا.

دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریای رەش بەیەکیاندادا، ئەمە بووە هۆی دروستبوونی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هەردوو وەزیری بەرگری رووسیا و ئەمەریکا چونکە فڕۆکەکان ئەمریکی و رووسی بوون.

دوابەدوای رووداوەکە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختیکردەوە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە فڕین لە هەر شوێنێک کە یاسا نێودەوڵەتییەکان رێگەی پێبدات.

ئەمەریکا لە دەریای رەشدا جموجۆڵی سەربازی زیاتر کردووە، هەرچەندە بەریەککەوتنی دوو دڕۆنەکە تەنیا پەیوەندییەکانی نێوان رکابەرەکانی گەرمترکرد بەهۆی قسەکردنەکانیان بە تەلەفۆن. لەگەڵ ئەوەشدا رووسەکان لە دۆخێکدانین بە زمانێکی توند لەگەڵ ئەمەریکا کاردانەوەیان ببێت، بۆیە وەزارەتی بەرگری رووسیا جەختیکردەوە کە بە شێوەیەکی گونجاو کاردانەوەی دەبێت لە ئەگەری ئەوەی ئەمەریکا پرسی فڕۆکەکە گەورەبکات. لەم لێدوانەوە دەردەکەوێت رووسیا بەهۆی خۆپێداکێشانەوە دڕۆنەکەی خستووەتە خوارەوە. ئێستا لە کەناراوەکانی قرم کەشتی فڕۆکەی ستراتیژی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا هەیە، کە رووسەکان پێیان وایە رۆڵی تەحریکی زیاتری پێکادادانەکانە.

=KTML_Bold=گرنگی رێکخستنەوەی دوای دەستکەوتەکان بۆ رووسیا:=KTML_End=
1. ئیدارەدانی تورکیا و مانەوەی بە بێلایەنی، بۆ ئەمەش رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا گرنگن.
2. گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا و هەروەها جۆرێک لە رازیکردنیان بە واقعی داگیرکاریەکە بەتایبەتی لە ناوچەکانی دەریای رەش کە سەروەرییان بۆ ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە.
3. ئیدارەدانی پەیوەندی سێکوچکەیی رووس، چین و ئێران.
4. بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانیان لە ناوچەکانی کە هەژموونی رووسیا بەسەریانەوە هەیە.

لەژێر سەب تایتلی رێکخستنەوەی دوای دەستکەوتەکان ئاماژە بە بڕگەی ژمارە چوار دەکەم، چونکە سەرۆکی سوریا رۆژی پێنجشەممە گوتی، پێشوازی لەهەر پێشنیازێکی رووسیا دەکات بۆ دانانی بنکە سەربازییە نوێکان و زیادکردنی ژمارەی سەربازەکان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریاش، ئامانجی سووریا تەنیا لەبەر رۆشنایی ئەوەیە کە رووسیا لەو کاتەوە کە شەڕی ناوخۆی سوریادا دەستیپێکردووە یارمەتی دا، هاوسەنگییەکە لە بەرژەوەندی ئەسەددا دروست بکات و دڵنیای مانەوەی سەرکردەی سووریا بکات. بۆیەش ئەسەد دووپاتیکردەوە پێویست ناکات بوونی بنکەکانی سەربازی رووسیا لە هیچ وڵاتێک کاتی بێت.

شانبەشانی بنکەی ئاسمانی حیمیمیمی بەناوبانگ، مۆسکۆ کۆنتڕۆڵی بنکەی دەریایی تەڕتووس لە سووریا دەکات، کە تاکە شوێنی دەریاییە لە دەریای ناوەڕاستە، لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتەوە بەکاردێت.

ئۆفیسی ئەسەد لە تویتەردا رایگەیاند کە هەردوو سەرکردە باسیان لە هەماهەنگی هاوبەش لە فۆرم و پەرەسەندنە جۆراوجۆرەکان لە گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا کردووە، تێبینی ئەوەی کرد کە ئەسەد ، پێگەی سووریای نوێکردەوە لە پشتگیریکردنی مافی رووسیا بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی. سەرەنجام دەتوانین بڵێین رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رۆژهەڵاتی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ئاسیا، بێ رووسیا بەڕێوەناچن، ئەمەش بەجۆرێک جەختکردنەوەیە لە دابەشبوون لە پەیوەندی نێودەوڵەتیدا. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 195 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 01-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-01-2023 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 23-11-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-11-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-11-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 195 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.688 چرکە!