ناو: ئەلیاس
ناوی باوک: مستەفا لاس حسێن
ساڵی لەدایکبوون: 1957
ساڵی شەهیدبوون: 1986
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #گەرەوان#ی سەربە شارۆچکەی #ڕواندز#
شوێنی شەهیدبوون: ڕواندز
$ژیاننامە$
ئەلیاس مستەفا لاس حسێن لە ساڵی 1957 لە گوندی گەرەوانی سەربە شارۆچکەی ڕواندز لە دایکبووە، دانیشتووی گوند بووە و سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاڕی ڕواندز بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتای بووە.
ساڵی 1983 بووەتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی 12ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە لەو کاتەدا خاڵە سەید کاکە فەرماندی بەتالیۆن بووە.
لە ساڵی 1984 لە دۆڵی #ئاکۆیان#ی نزیک ڕواندز لە ڕووبەڕووبوونەوەی جاشی ڕژێمی #بەعس# بەسەختی بریندار بووە، بۆ چارەسەر کردنی برینەکەی ماوەی چوار مانگ ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراوە.
لە ساڵی 1986 لەگەڵ دەستەیەک لە هاوسەنگەرانی ڕووبەڕووی سەربازی ڕژێمی بەعس بوونەتەوە لە دەروازەی ڕواندز، لە ئەنجامدا ئەلیاس مستەفا و هاوسەنگەرێکی بەناوی سەباحە ڕەش شەهید بوونە.[1]