ناو: جەمال
ناوی باوک: فەقێ مستەفا کاک محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1945
ساڵی شەهیدبوون: 1979
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سەردڕەی دۆڵی خانەقای سەربە شارۆچکەى #ڕواندز#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی سەردڕە
$ژیاننامە$
شەهید جەمال فەقێ مستەفا کاک محەمەد، لە ساڵی 1945 لە گوندی سەردڕەی دۆڵی خانەقای سەربە شارۆچکەى ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە.
ساڵی 1963 پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە بەتالیۆنی 4ی هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە.
لە شەڕی چیای زۆزک و داستانی چیای هەندرێن بەشداری کردووە، لە ساڵی 1975 لە گوندی سەردڕە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕژێمی ئێراق شەهید دەکرێت.[1]