کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,620
وێنە
  124,710
پەرتووک PDF
  22,131
فایلی پەیوەندیدار
  127,222
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,858
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,969
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,788
عربي - Arabic 
44,417
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,858
فارسی - Farsi 
16,057
English - English 
8,545
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,042
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,234
شوێنەکان 
17,054
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,111
وێنە و پێناس 
9,468
کارە هونەرییەکان 
1,773
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,047
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,192
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,066
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,717
کورتەباس 
22,367
شەهیدان 
12,137
کۆمەڵکوژی 
11,395
بەڵگەنامەکان 
8,746
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
937
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,546
PDF 
34,792
MP4 
4,051
IMG 
235,688
∑   تێکڕا 
276,077
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟
ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟
=KTML_Bold=ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟=KTML_End=
نووسەر: #شێرکۆ کرمانج#
ئەگەر بە زمانێکی بازاڕیی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە ئەوە دەکرێت بڵێین، بە ….. ناوێری تاوەداتە کوورتانی. بەڵام ئەگەر شرۆڤەیەکی قووڵی بۆ بکەین ئەوە دەکرێت چەندین ھۆکار دیاری بکەین، لەوانە:
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= ئێران لە قەیرانێکی قووڵی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی دایە. لە ڕووی سیاسییەوە گۆشەگیرکراوە، یەک ھاوڕێی ڕاستەقینەی لەم دنیایە نییە فەنزوێلا و کۆریای باکوور نەبێت. ئابووری ئێران تەپیوە، ڕێژەی ھەڵاوسان لە 2017 دا 10٪ بووە، ئێستا لە 40٪ زیاترە، بەمەش حاڵی بەس لە تورکیا باشترە. باس لە نرخی تومەن ھەر ناکەم چونکە ھەموو دراوێک لەم دنیایە لە تومەن بەنرخترە. سەرەڕای ئەمانە، ئەوەی ئێرانی زۆر شڵەژاندوە ئیختیراقی، چوونەژوورەوەی، سیخوڕەکانی ئیسرائیل و ئەمریکایە بۆ ناو ھەموو دامودەزگاکانی ئێران. ئەوەنییە ئیسرائیل و ئەمریکا لە ڕێگەی #داعش#ەوە لە کرمان تەقینەوە دەکەن؛ ئەوەنییە درۆنەکانی ئێران لەسەر تارماکی فڕۆکەخانەکان دەسوتێنن؛ زاناکانیان بە ڕۆژی ڕووناک دەکوژن؛ ئەفسەر و دەرەجەدارەکانی ئێران لە دیمەشق و بەغداش کون نەماوە خۆیانی تێدا حەشار بدەن.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= ساڵانێک بوو ئێران پێیوابوو دەوری ئیسرائیلی داوە و لە ڕێگەی حیزبوڵا و حەماس تەنگی بە ئیسرائیل ھەڵچنیوە و ئەو دوو ھێزە بوون بە چەکوشی ئامادە، ھەر کاتێک ئێران بیەوێت سەری ئیسرائیل پان دەکەنەوە. بەڵام ھیچ شتێک نادرووستی ئەم تێگەیشتنەی نەسەلماند بێت ئەوە ئەو گورزەی ئیسرائیل لە 100 ڕۆژی ڕابردوو لە حەماسی وەشاند ئەو تێگەیشتنەی نەک ناڕاست نیشاندا بەڵکوو ھەڵیوەشاندەوە. لەوەش ترسناکتر، ئێران بۆی دەرکەوت کە ئیسرائیل نەک ھەر حەماس دەبەزێنێت بەڵکوو بۆ ھەتاھەتایە لە غەزە دەری دەپەڕێنێت و ناشھێڵێت بچێت بۆ زیفەی غەربی. لەوەش زیاتر کە ئێرانی نیگەران کردووە، لەناوچوونی حەماس نییە، بەڵکوو لێدانی حوسییەکان سڕەھاتنی حیزبوڵایە، ئەوە ئەگەر سڕەی خۆی، ئێران، نەێت. توڕەیی ئێران لەو پەڕو باڵ کردنەدایە.
=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End= ئێران ترسی ئەوەی گەیشتۆتێ کە سڕەی دێ، بۆیە لەسەر دوو خەت بە چڕی ئیش دەکات، یەکێکیان دەرپەڕاندنی ئەمریکایە لە باشترین حاڵەت، یان لاوازکردنییەتی لە خراپترین حاڵەت. ئەوی دیکەیان لاوازکردنی ھەرێم و کوردە، چونکە ئێران پێیوایە ئەمریکا لەوانەیە کەڵک لە پێگەکانی ھەرێم وەربگرێت لە دژی ئێران. ھاوکات ئێران پێیوایە ھەرێم و پارتی دەکرێت لە حاڵەتی لێدان و شڵەژانی ئێران دەست لەناو ئێران وەربدەن. ئەم ترسانە وای لە ئێران کردووە کە ھەوڵی لاواز کردنی ھەرێم بدات، بە ڕادەیەک کە وا لە ھەرێم بکەن لە ئەگەری گفتوگۆکردنی دەرکردنی ئەمریکا لەناو پەڕڵەمانی ئێراق، کورد پشتیووانی لە ھێزە توندڕەو و میلیشیاکانی ئێراق بکەن.
=KTML_Bold=چوارەم:=KTML_End= ئێران کە نە دەتوانێت نە دەوێرێت ڕاستەوخۆ گورز لە ئیسرائیل بوەشێنێت، ئەوە دێت لە ھەولێر و کورد دەدات گوایە بنکە و بارەگای موسادی ئیسرائیلی لە ھەولێر بە ئامانج کردووە. ئەمەی ھێندەی بۆ ئیستیھلاکی مەحەلییە بۆ ھیچ شتێکی دیکە نییە، واتە دەیەوێت بە ئێرانییەکان بڵێت ئەوە نییە ئێمەش گورز لە ئیسرائیل دەوەشێنین.
من پێم وایە لەم ئانووساتەدا ھەر پاساوێک یان ڕەوایی دان بە لێدانی ھەولێر دەبێت ڕەت بکرێتەوە، وەک چۆن ھەموو بیانو و پاساوێک بۆ لێدانی عەربەت و فڕۆکەخانەی #سلێمانی# و ژێرخانی ئابووری کۆبانێ و قامشلۆ لەلایەن تورکییە دەبێت ڕەت بکرێتەوە.
ھەندێک دەڵێن، تورکیا بۆیە لە ڕۆژاڤا دەدات چونکە دەستی لەگەڵ ئەمریکا تێکەڵ کردووە، یان دەڵێن بۆیە ئێران لە هەرێم دەدات چونکە بنکەی ئەمریکی لە #هەولێر# هەیە. بۆ وەڵامی ئەو تێگەیشتنە، کە من زۆر بێ بنەمای دەبینم، وا چاکە دوو شت ڕوون بکەینەوە.
یەکەم، هۆکار و مەبەستی هەرە سەرەکی لە لێدانی ڕۆژاڤا و هەرێم ئەوەیە کە ئەم دوو ئەزموونە لاواز بکرێن و دواجار لەناو ببرێن. دووەم، دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ ئەمریکا بۆ کورد، نە لە باشوور نە لە ڕۆژاڤا بژاردە نییە بەڵکوو ناچارییە. هەرێم و ڕۆژاڤا بۆیە بنکەکانی ئەمریکا قەبوڵ دەکەن چونکە ئەگەر نەیکەن و ئەمریکا بڕوات ئەوە تورکیا و ئێران ھەرێم و ئیدارەی خۆسەری دەتولقێننەوە، وەک هێلکە. هاوکات ئەوە پاساو هێنانەوەیە بۆ لێدانی هەرێم، نەک پاراستنی. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 538 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 16-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-01-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 538 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!