گڵۆڵەیەک موو بڕێسە و خۆت لە بێشەرم دوورخە.
گڵۆڵە موو: لە کوردەواردا ژنان بە ئامێری تەشی کوڵکی مەرەز دەڕێسن و دەیکەن بە شاڵ، یەکەم کاری چنین بە ڕستن دەستپێدەکات، کارێکی ماندووکەرە و کات زۆر دەگرێت، ئەوەی ئەو کارە ئەنجامبدات کاتی قسەکردنی لەگەڵ خەڵکیدا کەم دەبێتەوە، مەبەست لەوەیە کاتێک کەسی بێشەرم ڕووت لێدەنێت، خۆت بەشتێکەوە خەریک بکە و دەم مەخەرە دەمی، بۆ ئەوەی لەگەڵی نەکەویتە کێشەوە. [1]