ناو: ڕەئوف
نازناو: ڕەئوف ماستاو
ناوی باوک: عەلی سەعید قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1937
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوی(ڕەئوف عەلی سعيد قادر)ە باپيری بە قادر بانەيی ناسراوە. لە ساڵی 1937 لەگەرەکی گۆيژە - ئەسحابە سپی لە سليێمانی لەدايکبووە. قۆناغی سەرەتايی لە قوتابخانەی گۆيژە تەواو کردووە پاشان دەچێتە سانەوی سليێمانی کوڕان. پاش ساڵێک ناوەندی سلێمانی دەکرێتەوە دەچێتە ئەوی کە لەبەردەم خانەقا بووە ماڵی (عومەر سام ئاغا) بووە تا پۆلی (3) ناوەندی تەواو دەکات. ساڵی 1958 دەچێتە خانەی مامۆستايان لە سلێمانی ساڵی 1961 خانەی مامۆستايان تەواو دەکات هەر لەو ساڵەدا وەک مامۆستا لە ديێی (گوڵپ) لە هەورامان دەست بەکار دەبێ پاش ساڵێک بەهۆی بارودۆخی سياسيیەوە قوتابخانەکە دادەخريێت. پاشان مامۆستا ڕەئوف گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (ئیبن خەلەکان) لە سلێمانی مامۆستا (حسێن ساڵح ئاغا) بەڕێوەبەر بووە. هەر لەو قوتابخانەيە يەکێتی مامۆستايانی کوردستان دامەزراوە لەگەڵ مامۆستايان (حسێن ساڵح ئاغا _ کەمال ميرزا غەفور _ باقی محەمەد سعيد کە بە باقيە سوور ناسراو بوو _ حمە مەلا حسين _ کەمال مستەفا). ساڵی 1963 فەرمانی گرتنی بۆ دەردەچێت يەکێتی مامۆستايان نووسراويان بۆ کردووە کە بچيتە دەرەوەی سلێمانی مامۆستاش دەچێتە (ماوەت) پاشان بۆ بناويلە تا کۆنفرانسی ماوەت لەوێ دەبێ. ساڵی 1965 گەراوەتەوە بۆ سلێمانی دووبارە دەست بەکار دەبيێتەوە وەک مامۆستا لە کەرکووک پاشان دەبێتە بەڕێوەر پاش ساڵێک دەگوازرێتەوە بۆ چەمچەماڵ بە ياريدەدەر بۆ ساڵی سێهەم دەگوازرێتەوە بۆ لاديەک لە کەرکووک قوتابخانەی (تەرجيل). دوای (29) حوزەيران گەراوەتەوە بۆ سلێمانی بۆ قوتابخانەی (چوارتاق) لە عەربەت بە بەڕێوەبەر پاش ساڵێک دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانەی بێکەس لە سلێمانی تا ساڵی 1974 دەبێتە پێشمەرگە تا نسکۆی شۆڕش. ساڵی 1976 وەرشە دەکرێتەوە لە ناوەندی کاوە دەبێتە (معاون فنی) لەبەرئەوی بەشداری دوو خولی بەهێزی کردووە لە سلێمانی و بەغدا. پاشان دەبێتە (مشرف فنی) بۆ ماوەی (25) ساڵ تاساڵی 1997. ساڵانە چەندين پێشانگا کراوەتەوە کە بۆ يەکەم جار لە قوتابخانەی سوورکێو بووە نزيکەی (12 بۆ 15) پێشەنگا کراوەتەوە هەروەها ساڵانە بەشداری پێشەنگايان کردووە لە بەغدا تا ساڵی 1985 سلێمانی يەکەم بووە دواتر دەبێتە بەرێوەبەری ئيشی دەست. ساڵی (2004) خانەنشين دەکرێت. بەڵام بۆ ماوەی دووساڵی تر دەگەرێتەوە تاساڵی (2006) بۆجاری دووەم خانەنشين دەکرێت. ساڵی 1956-1957 لە قوتابخانەی ناوەندی سلێمانی کۆمەڵی هونەرە جوانەکان دامەزراوە مامۆستا ڕەئوف و مامۆستا کاوەی ئەحمەد ميرزا دەچنە کۆمەڵەکەوە ڕەفيق چالاک بەرێوەبەر بووە و مامۆستای شانۆش وليم يوحەنا مامۆستای مۆسيقا بووە جەمال بەختيار مامۆستای وێنە بووە.
سەرەڕای کاری پەروەردەيی کاری شانۆی ئەنجام داوە
کاتێک قوتابی پۆلی دووی ناوەندی بووە، ڕۆژێک هونەرمەند و نووسەر (نوری وەشتی) سەردانی پۆلەکەیان دەکات و پێیان ڕادەگەیەنێ کە (کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان) مان داناوە، کێ حەزو ئارەزووی هەیە، دەست هەڵبڕێت، تا ناوی بنووسین ببێتە ئەندام له و کۆمەڵەیە، لەگەڵ (کاوەی ئەحمەد میرزا) هەردووکمان دەستمان بەرزکردەوە و ناوی نووسین و لەو ڕۆژەوە بوینە ئەندام لەکۆمەڵەی هونەرە جوانەکان. ڕەئوفی ماستاو، حەز و ئارەزووی لەبەشی نواندن بووە، لەوکارە هونەرییانەی وەک نواندن بەشداری کردووە لە (پيسکەی تەڕپير 1957 بوکی ژێر دەواری ڕەش 1961_شەوی کۆتايی 1958_تۆڵە لە هەڵەبجە کرا _ شانۆگەری کۆڵنەدان لەخەباتدا 1958 _شانۆگەری ئەمرئەکەی بەگم ساڵی (1957) _ شانۆگەری (خەسوە یا ئەژدیها) 1958 لەڕێی تاجی نيشتمان کە پارەکەی بۆ لافاوەکەی سلێمانی بوو.
ساڵی 1967 هاوسەرگيری کردووە خاوەنی (2 کوڕو 3 کچە) بەناوەکانی (کاردۆ - کاوان - لەنجە - لاڤە- بانە). نزيکەی (47) ساڵ خزمەتی بواری پەروەردەی کردووە. [1]