ئەڵێی لەسەر دڕکەزی دانیشتووە.
ئەڵێی لەسەر دڕکە.
دڕکەزی: جۆرە دڕکێکی باڵابەرزی قایمی هەمیشە سەوزە، دەکرێ بە پەرژین (فەرهەنگی خاڵ) دڕکەکە هێند چرە کەم باڵدە و ئەژەڵ هەیە، بتوانن بە ناویدا تێپەڕن، دانیشتن لەسەر ئەم جۆرە دڕکە ئەستەمە، بە یەکێک ئەوتریت کە بەناچاری لە شوێنێک دابنرێ و ناچار بە دانیشتن بکرێت. وەکوو ئەوە وایە لەسەر دڕکەزی دابنرێت.[1]