هەنار لە هۆنراوەی فۆلکلۆردا
کاکە هەنارە خۆشە زۆر بە باخچە و هەنارە
جارەک خەزار نەبینم خەمە لە درێ من بارە
خەزار دەرێ وەی دایە ڕەنگم لە ڕوان بڕایە
ڕۆژەک یارم نەبینم بەخودای ئاقرم گۆڕایە
هەنارە گەلەک خۆشە لەبەر چاوی من شینە
خەزار ڕۆژەک نەتبینم خەم لە درێ من برینە
هەرچەند جارێ نەتبینم خەم لە درێ من برینە
هەنارەم گەلەک خۆشە چەند بە دار و هەنجیرە
سینگی خەزارێ سپی یە دەرێی کوزە پەنیرە
خەزار ئەتو بە ڕو حمی قەتم مەکە لەبیرە
خەزارێ کچێ خەزارێ کابانێ گەورە مارێ
توخوا بینە ماچت کەم عالەم لۆ من چ نارێ[1]