پاشگری (خان، خانە)، لە زمانی کوردیدا:
ئەم پاشگرە، لە زمانی کوردیدا، ناوی شوێن دادەڕێژێت، وەک:
کتێب +(خانە) کتێبخانه (ئه و شوێنەی کتێبی لێیە)
چا + (خانە) چاخانە
چاپ + (خانە) چاپخانە
لەگەڵ ئاوەڵناودا دەردەکەوێت، شوێنی ئاوەڵناوەکە نیشان دەدات:
نەخۆش (ئاوەڵناو)+ (خانە) نەخۆشخانە
شێت (ئاوەڵناو) + (خانە) شێتخانە
دەستەی نوسەرانی کۆڕی زانیاری کورد، سەرەتا وەک پاشگر ئاماژەیان بە مۆرفیمی (خانە) کردووە، لەپاشاندا، بە بەراوردکردنی لەگەڵ زمانە ڕۆژهەڵاتییەکاندا، بۆیان دەرکەوتووە، کە وشەیەکی سەربەخۆی واتادارە.[1]