ئەنەکەسە و پەیەدە لەڕووی سیاسییەوە رێککەوتن
ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ENKS)و پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD)دیدار و کۆبوونەوەی راستەوخۆیان بەسەپەرشتی ئەمریکییەکان بەردەوامە، لەڕووی سیاسییەوە رێککەوتوون و هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا نەماوە.
هەردوو پارتەکە لەسەر داهاتووی رۆژئاوای کوردستان، هەڵوێستی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەندین پرسی دیکەی چارەنووسساز رێککەوتوون. کۆبوونەوەکان کە لە ماوەی رابردوو دەستیپێکردووە لەلایەن ئەمەریکاوە سەرپەرشتیی دەکرێت و فەرەنساش پشتگیری ئەو پرۆژەیەی ئەمریکا دەکات.
عەبدولکەریم سارووخان، ئەندامی ئەنجوومەنی پەیەدە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: کاتی ئەوە هاتووە کورد ریزەکانی یەکبخات و کاتی ئەوە هاتووە گەڕانەوەیەکی سیاسی بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان دروست ببێت و ئەو ئاستەنگییانەی پێشتر هەبوون نەمێنن.
رۆژی 26-04-2020 ویلیام رۆباک، باڵیۆزی ئەمریکا و یاریدەدەرەکەی لە سووریا بە جیا لەگەڵ هەشت پارتی کوردی رۆژئاڤای کوردستان کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (
هەسەدەهەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بۆ یەکخستنی ریزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بووە.