هێرشی سیستماتیکی تورک بەرانبەر گۆڕی کوردان بەردەوامە
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورک ئەو شتەی کە دڕندەکانیش نەیانکردووە، دەیکات. بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان. دەوڵەتی تورک ئەم جارەش هێرشی کردە سەر گۆڕستانەکانی گۆچخاری ناوچەی لیجەی
ئامەدئامەد و دوو گۆڕی گەریلاکانی تێکشکان. لە گۆڕستانی گۆچخاری گوندی بالیجەی ناوچەی لیجەی ئامەد، دوو گۆڕی تر تێکشکێنرا.کێلی گۆڕی ئەندامانی
هەپەگەهەپەگە ریدڤان موتلو و محەمەد موتلو لە گۆرستانەکە شکێنران و گۆڕی یوسف موتلوش شێوێنرا.
[7]
- لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەددا لەبەرانبەر کۆمەڵەی پشتگیری و هاوکاری خانەوادەی زیندانیان و سزادراواندا (TÛHAY-DER) پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەکی زۆر ماڵ و ناونیشان. لەو چوارچێوەیەدا وەحید دۆغرو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی رەزان، محەمەد ئەمین گوزەل هاوسەرۆکی TÛHAY-DER، شافیعی هایما، خانم ئاکای، موشەهەر ئولکەر بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکە، لەیلا ئایاز، عوبدولمەناف کور، حوسامەدین کلچ، ئایتەن کرتای، زەینەب کرای، رێزان ئەریمفیک، جەکدار چوبوک، کازم یایک، سەلاحەدین چاپ، هاشم تەمیز، ئیبراهیم تەمیز، محەمەد تەمیز. حسێن تەمیز، مەدەنی کرتای، فاتما گول، بەڕێوەبەرانی پێشووی کۆمەڵە و بە گشتی 22 کەس دەستگیرکران.
[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
سوپای پاسدارانسوپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی لە جۆری کاتیوشا و تۆپ بۆ سنووری شارەکانی
شنۆشنۆ و
بانەبانە راگواست. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای پاسداران ئەو چەکانەی لە پایگا سنوورییەکان جێگیر کردووە.
[8]
باشووری کوردستان
- تووشبوویەکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 73 ساڵ لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەهەرێمی کوردستان گەیشتە 36 کەس.
[5]
- تووشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
[5]
گۆڕستانی مرووانی کۆڕۆنا لە سلێمانی
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکیدا ئاماری 24 سەعاتی تووشبوون بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە 112 هاووڵاتی تووشی کۆرۆنابوون.
[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، پێویستیان بە پلازمای خوێنی ئەو کەسانەیە کە تووشی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون و چاکبوونەتەوە، ئەوەش بۆ چارەسەرکردنی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە باری تەندروستییان ناجێگیرە.
[1]
- بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند: جگە لە مزگەوتەکانی ناوبازاڕی سلێمانی، نۆ مزگەوتی دیکە لە گەڕەک و کۆڵانەکان، لەسەر داواکاریی پێشنوێژ و وتارخوێنان و هاوڵاتیان داخراون.
[4]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشە ناوخۆییەکانی قوتابیان بۆ نەخۆشخانە و کەرەنتینکردنی تووشبووانی کۆرۆنا ئامادە ئامادە کراون.
[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- یەکێک لە خاون پشکەکانی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە
سلێمانیسلێمانی رەتیدەکاتەوە کێشەی کەمی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی هەبێت و بەوهۆیەوە کەس گیانی لەدەستدابێت. هەروەها دەڵێت، تەنیا بەرهەمی یەک هەفتەمان بەشی هەموو پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات نەک سلێمانی.
[1]
-
گەنجانی وڵاتپارێزگەنجانی وڵاتپارێز و
ژنانی گەنجی تێکۆشەرژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی، لە دژی شەهیدکردنی
قاسم ئەنگینقاسم ئەنگین و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان، ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا و تیایدا خیانەتی ناوخۆییان شەرمەزار کرد.
[3]
- درەنگانێکی شەوی رابردوو پێشمەرگەیەک لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا. له و بارەیەوە پەیامنێرمان لەچەمچەماڵ رایگەیاند: گەنجەکە تەمەنی 31 ساڵانه و درەنگانێکی شەوی رابردوو لەگەڕەکی بێکەس لەشارۆچکەی چەمچەماڵ بەدەستڕێژی گوللە کوژراوە.
[2]
- هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە تایبەتییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە سنووری
مەخموورمەخموور ئەنجامدا و تێیدا ژمارەیەک چەکداری
داعشداعش کوژران.
[1]
-
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی داوای پۆستی پارێزگاری
کەرکوککەرکوک دەکات و دەڵێت، کاتی ئەوەیە ئەو پۆستە بدرێت بەپێکهاتەی تورکمان.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- پەرلەمانتارانی سوید، رایدەگەیەنن، کە دەبێت سوید داوای لێبورن لە کورد بکات و سوید و یەکێتیی ئەوروپا
پەکەکەپەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنن، دەشڵێن:دەبێت کوردان لە ئەوروپاش دەبێت ئەو داوایەیان لە وڵاتانی ئەوروپی هەبێت.
[3]
- کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا حەوت هەزار و 340 هەژماری تۆڕەکەی لە تورکیا داخستوە کە بەشێکی زۆریان لایەنگر بون بۆ سەرۆکی ئەو وڵاتە.
[4]
- عەلی هادی راهێنەری پێشووی یانەی
زاخۆزاخۆ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. عەلی هادی ماوەی 8 رۆژە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەمڕۆ لە شاری بەغدا و لە تەمەنی 53 ساڵی گیانی لەدەسدا.
[1]
- فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 41 هەزار و 13 پشکنین کراون، لەو ژمارەیە هەزار و 195 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و 15 تووشبوویش مردوون.
[1]