🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 رۆحی ئاوێنە
ئایە شیروان[1]
📕 رۆحی ئاوێنە
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
وڵاغە بەرزەی ڕەسەنی(ماین و ئەسپ) بەنرخ و جێی بایەخن بۆ ئەسپ سواری وسوارسوارێنێ و لەشکرکێشی و دیاری و بەخشین گرانبەهان، لە ئیدیۆمی کوردەواریشدا زۆر بایەخی پێدراوە و ل
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
💬 دەڵێی شێلاقەیه
دەڵێی شێلاقەیه
بێچووی باڵندە و گیانداران ناوی تایبەتی خۆیان هەیە، بزن بێچوەکەی کارە، مریشک بەچکەکەی جوجکەیە به و شێوەیە، بێچو و بەچکەی مراوی و قازیش کە تازە لەهێڵکه دێتەدەرێ لەکوردیدا پێ دەوترێت(ش
💬 دەڵێی شێلاقەیه
💬 چڕدۆیه
چڕدۆیه
هەندێجار چڕ لە چاوگی چڕین-ەوە هاتووە بەمانای زۆر و فره دێت وەکو خوێندنی بەکۆمەڵی باڵندە، لەهەندێ وشەی وەکو(غەریبی چڕ، گژوگیای چڕ، هیتر) لەشێوەزاریتر هەر دەنگ و هاوار و بانگکردنەوە وەکو ناوچەکا
💬 چڕدۆیه
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو..
ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 دا لە ماڵی محەمەد فەرج شاڵی گیراوە لە بەرخانەقا - سەرشەقام بە بۆنەی گەڕانەوەی پەروەر خان جەلال سائیب و دکتۆر قادر شاڵی لە ئیتالیا کە بۆ مانگی هەنگ
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە شارەزا و فەلەکناسی کورد، هەموو ساڵێک بۆ دەستنیشانکردنی دەستپێک و کۆتایی مانگی رەمەزان لیژنەی بینینی مانگ دەچنە شاخی گڵەزەردە و لەوێوە چاودێری
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان سلێمانی
راوەستاوەکان لە دەستەڕاست
1. مامۆستا شێخ کەریمی شێخ محەمەد باراوی
2.مامۆستا قادر خەلیل
3.مامۆستا کامەران مەجید سەعید
4. شیخ قوتبەدین
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
👫 کاروان حەسەن عەزیز
لە رێکەوتی 20-04-1988 لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شەقڵاوە تەواو کردووە.
دەرچووی بەشی کیمیا-کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی
👫 کاروان حەسەن عەزیز
📷 شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب لەگەڵ ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
📷 شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
📕 لیسابێت دەنکە نۆکێک دەخاتە نێو لووتی
ناونیشانی پەرتووک لیسابێت دەنکە نۆکێک دەخاتە نێو لووتی
نووسەر ئاسترید لیندگرێن
وەرگێڕانی لە سویدییەوە ئەژین عەبدولخالق
📕 لیسابێت دەنکە نۆکێک دەخاتە نێو لووتی
📕 تۆم هەر لەبیرە
ناونیشانی پەرتووک تۆم هەر لەبیرە
بەشێک لە وتار نامەو دەستخەتەکانی هێمن موکریانی
کۆکردنەوەی فارووق فەرهاد
📕 تۆم هەر لەبیرە
🏰 چیای حاجیلە
چیای حاجیلە
یەکێکە لە شاخە بەرز و دیارەکانی دەڤەری بیتوێن، کە هەردوو ناحیەی حاجیاوا و چوارقورنەی سەر بە قەزای ڕانیە لەیەک جیادەکاتەوە.

بەرزی چیاکە لە ئاستی ڕووی دەریاوە 1050 مەترە، بۆ گەیشتنە سە
🏰 چیای حاجیلە
📕 ڕاستییەکان لە کوێن؟
کارۆ کاوە مەحمود
2021
‎پرسیارێک هەیە لە زۆر کەسی دەکەم، ئەویش ئەوەیە، ئەگەر لە ژیانتدا دوو کەس هەبن. عاشقی یەکەمیان بیت و بەس بزانی کە نزیکی و پێکەوەژیانتان لەژێر بنمیچێکدا، ژیانت پڕ دەکات لە برین و
📕 ڕاستییەکان لە کوێن؟
👫 فایەقە فەنی - فایەق قادر ساڵح شێخ سمایلی
کەسایەتیەکی شارەزور و شاری سەید سادق. فایەق قادر ساڵح شێخ سمایلی (فایەقە فەنی) ساڵی1919 لە دایک بووە ساڵی1994 کۆچی دوایی کردوە. [1]
👫 فایەقە فەنی - فایەق قادر ساڵح شێخ سمایلی
📖 سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە
سازدانی: ئەمەل سەعید کوردە
ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە:
مرواریەکانی غوربەت بۆ جارێکی دی گەورە هونەرمەند و ئاوازدانەری کورد بەسەردەکاتەوە کە مامۆستای چەند نەوەیەکی سەدەی رابردوو و ئێست
📖 سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە
📕 وارگەی مێژوویی کورد
پێکهێنانی دەوڵەتی ماد و ڕووخانی ئیمپراتوورییەتی ئاشوور
نووسینی: محەمەد ساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل)
لە مێژووی ژیانی مرۆڤدا هیچ شتێک لە ئاو گرنگتر نەبووە، چونکە ئاو هەوا خۆش دەکات و زەوی دەڕازێنێتەوە، گشت
📕 وارگەی مێژوویی کورد
📕 نامەیلێ بۆ شاعیرێکی گەنج
نووسەر: ڕینە ماریا ڕیڵکە
وەرگێڕ: دیلان قادر [1]
📕 نامەیلێ بۆ شاعیرێکی گەنج
📕 کایەکانی هێز؛ سەبارەت بە مرۆڤی سروشت
سۆران ئازاد
تاکەکەس لەژێر باری کۆمەڵێک دەستەڵاتدا، چ فەرمی بن چ نافەرمی، دەژیێت، بەڵام هێزەکانی ئەو لەسەرووی هەموو دەستەڵاتەکانن. ئەم پەرتووکە هەوڵێکە بۆ تێگەیشتنی مرۆڤ لە هێزە سرووشتییەکان لەپێناو س
📕 کایەکانی هێز؛ سەبارەت بە مرۆڤی سروشت
💬 دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
جولەکەکان لە کوردستان زۆربەیان لە شاروشارۆچکەکان نیشتەجێبوون و پیشەی بازرگانی و پیشەوەری جۆراوجۆریان هەبوو، کەمتر ئاژەڵداری و جوتیاریان کردووە، لەماڵەکانیاندا بەرانێکیا
💬 دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
💬 لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
هەتاو و سایە، بەر هەتاو واتە بەر تاوی تیشکی خۆر و سایەش واتە سێبەری تەنێک کە تیشکی خۆر دەگەڕێنێتەوە، بەر تیشکی خۆر و سێبەر زۆر لەیەکترییەوە نزیکن تەنها داوە موویەکیان نێوا
💬 لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
💬 مێوژی سەربوکێ
مێوژی سەربوکێ
لەکۆندا لە ئاهەنگی بوک گواستنەوەدا هەندێ گەنم وپارە و شیرینی وەکو مێوژ و شەکرۆکە و چوکڵێتیان دەخستە ناو قاپێکەوه لەلایەن کەسێکی نزیکی زاواوە لەسەر بان و خانووی ماڵێکەوە بەسەر سەری بوک د
💬 مێوژی سەربوکێ
💬 خزمی جێژنانه
خزمی جێژنانه
لەناو کوردەواریدا جەژنەکانی ڕەمەزان و قوربان، خەڵک وەکو سروتێکی ئاینی سەردانی یەکتری دەکەن و دەست و دەم وچاوی یەکتری ماچ دەکەن، جەژنە پیرۆزە دەکەن و ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر دوو دۆست و دوو
💬 خزمی جێژنانه
💬 دەڵێی سەیە ئاوێ دەخواتەوه
دەڵێی سەیە ئاوێ دەخواتەوه.
سەگ کە بەزاری ئاوێ دەخواتەوە، هێندە خێرا زمانی دەجولێنێت، کە لەناوچەی پشدەرێ لەباشوری کوردستان (میراودەلییەکان) کردویانە بەئیدیۆم و دەڵێن فڵانە کەس دەڵێی سەیە ئاوێ دەخواتەو
💬 دەڵێی سەیە ئاوێ دەخواتەوه
📖 کاراکتەری وێنە؛ هەورە فیلم
نوسینی: سەڵاح جەلال
خوێندنەوەیەکی نوێیە بۆ پەرتوکی (سلێمانی و خاکی) ئەلبومێکی دیکۆمینتەری لەسەر شاری سلێمانی، لەنێوان ساڵانی 1784 – 1991 نوسین و ئامادەکردنی (ئاسۆ عومەر سوارە)
دیمەنی یەکەم
فەزای
📖 کاراکتەری وێنە؛ هەورە فیلم
📕 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆکی کۆمەڵایەتی کوردی و تابلۆیەک
سەید کەڵەک و هەشت چیرۆکی کۆمەڵایەتی کوردی و تابلۆیەک
نووسینی: جەمال بابان
چاپی یەکەم – 1969
چاپخانەی ئەسعەد – بەغدا
📕 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆکی کۆمەڵایەتی کوردی و تابلۆیەک
✌️ شەهیدان
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی ...
✌️ شەهیدان
جەواد هەمەوەندی
✌️ شەهیدان
ئازاد سڵێمان
✌️ شەهیدان
نەریمان فوئاد مەستی
✌️ شەهیدان
حەسەن حەمە ڕەشید
📖 کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی دووەم | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی دووەم
رۆژەکانی هەفتەی دووەم
لە لادێکەم ژیان زۆر بە هێمنی دەگوزەرێ. درەختەکانی باخچە بچکۆڵەکەم خەریکە چرۆ دەکەن. ئێستا دراوسێکەم بە مەکینەیەکی دەنگ گەورە فریزی باخچەکەی دەبڕێتەوە و هەست بە ئاسوودەیی دەکات کە بە ئەندازەی باخچەیەک ئازادە.
بۆ چوونەدەرەوە، ئێستا لە فەرەنسا دەبێ مۆڵەتت هەبێ. ئەو مۆڵەتە دۆکیومێنتێکە لە وێبسایتی سەرەکیی حکومەت دانراوە و دەبێ هەمووان داونلۆدی بکەن و پڕی بکەنەوە و هۆکاری دەرچوونیش دەستنیشان بکەن. بەبێ ئەو مۆڵەتە چوونەدەرەوە سزای لەسەرە؛ لە سەرەتادا سزاکە تەنها پارە بوو، بەڵام ئێستا حکومەت قورستری کردووە و لەکاتی سەرپێچیدا دەستگیردەکرێیت و دەخرێیتە زیندانەوە. هەرکەس لە ماڵی خۆی، خۆی دەستبەسەر کردووە و ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن کەمن.
لە لادێکەم سوپەرمارکیتێکی بچووک رۆژانە کراوەیە و بە روخسەت و دوای پیشاندانی مۆڵەتی دەرچوون بۆمان هەیە بچینە ژوورەوە. ئەو رۆژە من و نەوزاد پێکەوە دەرچووین، بەڵام رێگایان نەدا هەردووکمان بچینە ناو سوپەرمارکێتەکە، وتیان لە هەر خێزانێک یەک کەس بۆی هەیە بچێتە ژوورەوە بۆ ئەوەی قەڵەباڵغی دروست نەبێت. راڕەوی چوونە ژوورەوەشیان لە هی هاتنەدەرەوە جیاکردووەتەوە تا مەسافەی نێوان خەڵک بەگوێرەی پێویست، واتە مەتر و نیوێک دووربێت. لەمڕۆوە، هەندێ لە شوێنەکانی پیاسەکردنیشیان قەدەغە کردووە.
تۆتالیتاریزمی چاودێری و مەترسییەکانی ئاییندە
بێ گومان ئەم پێوەرە نوێیانە لە پێناوی بەرژەوەندیی تەندروستی و سەلامەتیی هاوڵاتییانە. بەڵام سیستەمی دەوڵەت بۆ چاودێریکردن و زاڵبوون بەهێزتر دەکات. یەک لەو وتارانەی لەم ماوەیە خوێندمەوە وتاری یوڤال نەوا هەراری بەناوی 'جیهان دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا' بوو لە فاینەنشیەل تایمز. لەم وتارەدا نووسەر باس لە مەترسییەکانی سیستەمی چاودێریی دەوڵەتان و حکومەتان دەکات لەسەر مرۆڤ، لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە.
دیارە ئەو چاودێرییە زۆر دەمێکە هەیە و رۆمانە بەناوبانگەکەی جۆرج ئۆروێل جوان گوزارشتی لێدەکات. بەڵام بەهۆی تەکنەلۆژیای مۆدێرنەوە بەهێزتر و ترسناکتر بووە. لە سەردەمی ئێستادا، لە کاتی دانانی پەنجە بەسەر مۆبایلەکانمان، کاتێ کلیلی لینکێک دەکەین، خاوەن کۆمپانیاکان داتاکان تۆمار دەکەن و دەزانن چی دەخوێنینەوە، سەیری چ فیلمێک دەکەین، چ مەیلێکی سیاسیمان هەیە و دەنگ بۆ کێ دەدەین، چ خواردنێک دەخۆین، هتد. بەو ئاراستەیەش لە شاشەکانەوە کەلوپەل و ئایدیۆلۆژیای سەرمایەداری عەرز دەکەن و پێمان دەفرۆشن.
سەرەڕای هەموو ئەمانە، ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی ئەوەی هەیە کە ئەم سیستەمە نوێیە تەنها جووڵە و کارەکانت چاودێری نەکات، بەڵکو هەست و سۆزیشمان بخوێنێتەوە، چۆن بیردەکەینەوە؟ لە کاتی گوێگرتن لە وتارێکی سیاسی هەست بە چی دەکەین؟ کە گوێ لە وتاری سەرۆکێک دەگرین چی بە خەیاڵماندا دێت؟ لە چین، بۆ نموونە ئەپلیکەیشنێکیان داهێناوە کە لە رێگایەوە هاوڵاتیان ناچار دەکات پلەی گەرما و پاڵەپەستۆی خوێنیان تۆمار بکەن بە مەبەستی ئەوەی بزانن کێ تووشبووە بە کۆرۆنا، جووڵە و هەڵس و کەوتیان دەپێون. یوڤال هەراری دەڵێ دوور نییە لە دوای کۆرۆنا ئەو سیستەمە گەشە بکات و هەموومان لە چوارچێوەی چاودێریی زلهێز و زلکۆمپانیاکانی وەکو گوگڵدا هەست و سۆز و جووڵە و بیرکردنەوەمان لە قالب بدرێت و چیتر خاوەنی ئەمانەش نەبین.
بە رای یوڤال هەراری ئەمە جۆرێکی نوێی تۆتالیتاریزمە، تۆتالیتاریزمی چاودێریرکردن کە مەترسیدارە. مرۆڤ دەتوانێ ئەمە بیبەزێنێ بەبەهێزکردنی بەهای مرۆڤدۆستانە و گیانی هاوکاری لە نێوان خەڵک، لە نێوان هاوڵاتیان. هەروەها نووسەر دەڵێ ئەمە مەترسییەکی دیکەشی لێ دەکرێ کە بریتییە لە بەهێزبوونی زیاتری ناسیۆنالیزم و گۆشەگیریی ناسیۆنالستانە کە لە ئێستادا پیادە دەکرێت، چونکە دەوڵەتان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم هاوکاریی زانستی و پسپۆڕی دەکەن. تەنانەت ئەمریکا دەرگای لەسەر وڵاتانی ئەوروپیش داخست و دەیەوێ بە پارە کۆمپانیایەکی زانستیی پزیشکی ئەڵمانی بکڕێ نەک بۆ رزگارکردنی مرۆڤایەتی لەم دۆخە ناهەموارە، بەڵکو بۆ بەرزراگرتنی ئایدیۆلۆژیای ترەمپ و دروشمە رەگەزپەرستییەکەی کە بریتییە لە 'ئەمریکای مەزن'.
پەروەردەی ڤیرتوال و قووڵبوونەوەی نایەکسانی
دوای هەفتەیەک لە راگەیاندنی کەرەنتینە، فەڕەنسا خەریکە قۆناغی ئیمێرجنسی تێپدەپەڕێنێ و پلان و پرۆگرامی کورتخایەن و میدیەم و درێژخایەن دادەنێ بۆ ئیدارەکردنی دۆخەکە. فۆکەسی سەرەکیش لە سەر دوو بوارە: پەروەردە و کولتور. لە ئێستادا، دەسەڵات و زانکۆ و مامۆستا و میدیاکار و دایک و باوکان هەموو بیر لە پلان و پرۆگرامی ئەلتەرنەتیڤ دەکەنەوە بۆ بەردەوامیدان بە خوێندن و فێربوون و مومارەسەی کولتوور.
ئەمڕۆ گوێم لە گفتوگۆیەک بوو لەگەڵ وەزیری پەروەردە باسی ئەوەی کرد کە لە ماوەی یەک هەفتەدا هەموو وزەی خۆیان تەرخان کرد بۆ ئەوەی سیستەمێکی ئۆنلاین بخەنە سەرپێ تا لە رێگای ئینتەرنێتەوە قوتابیان بتوانن لە خوێندن بەردەوام بن. ئەم پرۆگرامە ئەمڕۆ کاری پێدەکرێ.
پرۆگرامەکە ئەگەرچی تا راددەیەک سەرکەوتووە، بەڵام بەبێ کەموکوڕی نییە و مەترسی قووڵبوونەوەی نایەکسانی لێ دەکرێ. نەوزاد ی کوڕم هەر زوو بە دەستپێشخەریی مامۆستای ماتماتیک لە رۆژی دووشەممەوە لە رێگای ئینتەرنێتەوە دەستی کردۆتەوە بە خوێندن. سەعات هەشت لە خەو هەڵدەستێ، گوڕ و وزەی جارانی نییە کە یەکسەر حەمامێکی دەکرد و خۆی دەگۆڕی و خۆی ئامادە دەکرد بۆ دەرچوون. ئێستا هەندێ جار خۆشی ناگۆڕێ و فراڤینێکی خێرا دەخوا و بە بێجامەوە دەچێتە بەردەم کۆمپیوتەرەکەی و لەگەڵ مامۆستا و قوتابییەکان یەکدەگرێتەوە. هەرزوو وزەی پێکەوەیی و گروپ وریای دەکاتەوە و بەجۆش و خرۆشەوە دەکەوێتە کارکردن. مامۆستاکەی زۆر بەتەنگ ئەوەوەیە کە هەموو قوتابییەکان ئامادەی کۆرسە ئۆنلاینەکەی بن و کەس غایب نەبێت. بەڵام لە راستیدا، هەموو قوتابیەکان ناتوانن ئامادە بن.
ئەگەرچی لەم دۆخە نالەبارەی کۆرۆنا، ئەمە باشترین ئەلتەرنەتیڤە، بەڵام پسپۆڕان باس لەوە دەکەن کە هەموو قوتابیان ناتوانن بەشدار بن و نایەکسانی و هەژاری تێیدا بە زەقی رەنگ دەداتەوە. لێرەدا، منداڵی چینی هەژار و ئاوارە و پەنابەران زەرەرمەندن؛ ئەوان ناتوانن بێنە سەر خەت، لەبەر ئەوەی ئینتەرنێت یا کۆمپیوتەری خۆیان نییە لە ماڵەوە. بەشێکی زۆری ئەو خێزانانە لە زەواحییەکانی پاریس و شارە گەورەکان لە ئەپارتمانی بچووکدا دەژین، ئەگەر کۆمپیوتەریشیان هەبێ، ئەوە ئەندامە زۆرەکانی خێزان بۆ کاری دیکە بەرکاری دێنن. ئەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان فەرامۆشیان دەکەن، ناتوانن خۆیان بسەلمێنن و کۆمپیوتەر بۆ خۆیان و بۆ پەروەردە و خوێندن بەکار بێنن. قوڵبوونەوەی نایەکسانی و دابڕانی چینی هەژار و پەراوێزخراوان یەکێکە لە سەرەنجامە خراپەکانی ئەو قەیرانەی کۆرۆنا و هەموو لێرە، لە فەرەنسا، باسی دەکەن.
ئەم پرۆگرامە نوێیە و هەرسکردنی هەروا ئاسان نییە. جگە لەمە قوتابیانی هەرزەکار و منداڵ پێویستیان بە مۆتیڤی زۆرتر هەیە بۆ ئەوەی بەیانیان لەخەو هەڵسن، بەشداری بکەن، کاتیان رێکبخەن و رۆژەکانیان جوان بکەن. نەوزادی کوڕم ئەمشە و زوو چوو بۆ نووستن و وتی سبەینێ دەبێ سەعات 8 لەسەر خەت بم. کە شەوشادی کرد، وتی کە زۆر خۆی لەو پرۆگرامەدا نادۆزێتەوە، بەڵام بەردەوام دەبێ. هەروەها وتی، ئەگەر نەتوانێ بە باشی بچێتە پێشەوە، لەوانەیە کۆنکور دوا بخات. منیش پێموت کە دۆخەکە نوێیە و لەگەڵ کات لەوانەیە زیاتر پێی رابێن و بتوانن بچنە پێشەوە.
لەم دۆخەدا، لە فەرەنسا رۆژانە قسە لەسەر رۆلی رێکخراو و کۆمەڵە خۆبەخشەکان و هونەرمەند و رۆشنبیران دەکرێ بۆ هاوکاریکردن و بەهاناوەهاتنی لانەواز و هەژاران، بەهاناهاتنی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دابڕاون و لە ماڵێکی 20 مەتریدا رۆژەکانیان بەسەر دەبەن. ئەمە مەترسی ئەوەی لێ دەکرێ ببێتە مایەی گرژی و توندوتیژی لە نێوان ئەندامانی خێزان و توندوتیژیی جێندەریش کە لە بەشی رابردوو باسم کرد.
رۆلی کولتوور لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە:
ماوەی هەفتەیەکە فەڕەنسییەکان فۆکەسی زۆریان خستۆتە سەر کولتور و رۆلی کولتور بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە. ئەوان باس لەوە دەکەن کە کولتور دەتوانێ هاوکار بێت بۆ ئەوەی لە رووی رۆحی و سایکۆلۆژییەوە لە داخران و کەرەنتینە دەرچین و هەست بە ئومێد و جۆرێل لە خۆشی بکەین. مەبەست لە کولتور لەم چوارچێوەیەدا میوزیک و هونەر و شیعر و شانۆ و کێتب خوێندنەوە، سینەما و ئۆپێرا و مۆزەخانە و گالێرییە.
فەڕەنسەکان لە رووی مێژووییەوە هەمیشە شەیدای کولتور بوون و ئەمڕۆش لەم دۆخە ناهەموار و سەختەدا کولتور بەکاردەهێنن بۆ خۆبەدەستەوەنەدان، بۆ بەردەوامی و بەختەوەری و دۆزینەوەی هیوا بە دوارۆژ. رادیۆی فرانس کولتور ئەمشەو باسی ئەندرێ مالرۆ ی کرد، کە دەڵێ: 'کولتور لە داخستن دەرمان دەهێنێ' و دەرگامان بۆ دەکاتەوە بەسەر ژیان و جیهاندا.
لەم گۆشەنیگایەوە، کەنالەکانی میدیا، سینەما و ئۆپێرا و مۆزەخانە و شانۆ و گالێرییەکان، خانەکانی شیعر و هونەر لە رێگای هاشتاگ و ئۆنلاینەوە بەرنامەکانیان بە خۆڕایی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن. کەنالەکانی رادیۆ و تەلەڤیزیۆن سی دیی کە تۆماری کتێب و رۆمانە بە خۆرایی دەخەنە سەر پلاتفۆرمەکانیان و هانی هاوڵاتیان دەدەن بەکاریان بهێنن بۆ دوورکەوتنەوە لە گۆشەگیری و خۆخواردنەوە. میوزیکژەنەکان بە هەمان شێوە کار و شاکارەکانیان لە رێگای ئینتەرنێتەوە بەخشیوە و لە رێگای سۆشیەل میدیاوە میوزیک دەژنن بۆ فانەکانیان و بۆ کارمەند و کرێکارانی بواری تەندروستی. رونۆ کاپوسۆن کە کۆنسێرتەکانی لە کاتی ئاساییدا زۆر گران بوون، ئەمڕۆ لە ژوورەکەی خۆیەوە راستەوخۆ کەمانجە دەژەنێ وەک پشتگیریی بۆ کارمەندانی تەندروستی پەخشی دەکات. کتێبخانەکان وەک سوپەرمارکێت و نانەواخانەکان دانەخراون و خەڵک ئێستا زۆر زیاتر لە پێشوو کتێب دەکڕن و دەخوێننەوە.
نهێنی نییە کە فەڕەنسییەکان زۆر جوان ئەزموونی ژیان دەکەن. ئەوان لەو باوەڕە دان کە لە دەرەوەی گوتار و باس و خواسی سیاسی، مرۆڤ پێویستی بە هونەر هەیە، پێویستی بە شیعر هەیە، پێویستی بە گوتاری سۆسیۆلۆژی و فەلسەفی هەیە کە وەک دەنگی ئەلتەرنەتیڤ دەتوانن بمانهێننەوە لای شتە جەوهەرییەکان و لای رۆح و ئاراممان بکەنەوە. کە ئەمە دەنووسم، بیر لە خۆمان دەکەمەوە، لە کوردستان کە هەموو شتێک بەسیاسەت کراوە، لە دەرەوەی سیاسەت، مرۆڤی کورد بە زەحمەت خۆی لە شتی دیکەدا دەدۆزێتەوە.
سیانسپۆ و تێلەکۆنفرانس
لە سیانسپۆ هەرزوو لە رێگای ئەپلیکەیشنی زووم-ەوە، کۆرسەکان هەموو گواسترانەوە سەر خەت. لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە مامۆستا و قوتابیان بە ڤیرتوال یەک دەگرنەوە و وانەکان دەوترێنەوە. من لە قوتابییەکانم دانەبڕاوم، لە سەرەتای قەیرانەکەوە بە ئیمەیل لەگەڵیان لەسەر خەت بووم، لەگەڵ هەردوو قۆناغی ماستەر و لیسانس. سەرچاوەی تایبەت بە کۆرسەکانیان بۆ دەنێرم و لە نووسینی پەیپەرەکانیان هاوکارییان دەکەم. قوتابییەکانم تەنها فەڕەنسی نین، بەڵکو کلاسەکانم ئینتەناشنالن و پێکهاتوون لە خەڵکی ئەمریکای لاتینی و ئۆسترالیا و نیوزیلەند و چین و ئیرلەندا و ئەمریکا، دانمارک، هتد.. زمانی ئینگلیزی هەموومان کۆدەکاتەوە. لەگەڵ داخستنی دام و دەزگاکان لە فەڕەنسا، قوتابییە بیانییەکان هەموو سەفەریان کرد. هەندێکیان لەبەر جیاوازیی کات لە نێوان فەڕەنسا و وڵاتەکەیان ناتوانن بێنە سەرخەت، بەڵام کۆرسەکان تۆمار دەکرێن و بۆیان دەنێردرێت.
من کە لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت باش نیم، دوو رۆژ پێش ئێستا وەک زۆربەی مامۆستایانی دیکە، بە ڤیدیۆکۆنفرانس کۆرسێکم وەرگرت بۆ بەکارهێنانی سیستەمەکە و بەردەوامبوون لە وتنەوەی وانەکانم. قوتابییەکانیش بە هەمان شێوە فێرکراون چۆن سیستەمەکە بەکاربهێنن. ئەمانە هەمووی لە ماوەیەکی زۆرکەم ئەنجام دران کە مایەی سەرسوڕمان و بایەخ پێدانی فەڕەنسایە بە پەروەردە و خوێندن.
ئێتیکی کۆلۆنیالی و پۆست-کۆلۆنیالی
ئەو کۆرسانەی من لە سیانسپۆ دەیانڵێمەوە تایبەتن بە مێتۆدۆلۆژیی جێندەری، واتە تیۆر و مێتود و پرەنسیپە ئێتیکییەکانی پرۆسەی کار و توێژینەوە، بەتایبەتی دەربارەی توندوتیژیی جێندەری لەناو خەڵکی ئاوارە و کامپی پەنابەران و ئەو ناوچانەی کێشە و جەنگیان لێیە.
لە دوا کۆرسم پێش داخستنی زانکۆ، باسی تیۆر و پرەنسیپی ئێتیکیم بۆ کردن. باسی ئێتیکی کاری زانستی و ئەکادیمی سەردەمی کۆلۆنیالیزمم بۆ کردن کە بە ئێتیکی ئەوروپی- رۆژائوایی ناسراوە. لە رابردوو، لە رێگای دامەزراوە و یاسا و رێسای تایبەت بە رۆژئاواوە توێژەران (کە زۆربەی هەرە زۆریان پیاو و پیاوی سپی پێست بوون) لە پەیوەندییەکی قوچەکی دابوون لەگەڵ ئەوانەی توێژینەوەیان لەسەر دەکردن و زۆرجاریش بە کەمتر لەخۆیان سەیریان کردوون. واتە لە پەیوەندیی هێز و دەسەڵاتەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردوون. ئەوان لەو باوەڕە دابوون کە توێژەری رۆژئاوا و نێر و سپی پێست زانا و هەڵگری ئێتیکی مۆرالین و تەنها ئەوان دەتوانن 'ئەوانیتر' بخوێننەوە، کێشەکانیان دەستنیشان بکەن و چارەسەر بدۆزنەوە و زانین بەرهەم بهێنن. لەم گۆشەنیگایەوە، رۆژئاوا بە داکۆکیکاری سەرەکیی مافی مرۆڤ دەزانن و بەشێوایەکی ناڕاستەوخۆ دەلێن دەبێ کولتورەکانی دیکە خۆیانی لەگەڵ بگونجێنن.
لەبەرامبەر ئەو ئێتیکەدا، باسی ئێتیکی پۆست کۆلۆنیالیزم بۆ کردن کە بە ئیندیجینەس ناسراوە. باسی ئەوەم کرد کە هیچ کولتورێک باڵاتر نییە لەسەر ئەویتر و بەردەوامیش لە جووڵە و گۆڕان دان و کار لە یەکتری دەکەن و تێکەڵ دەبن و یەکتری دەبڕن. فێمینیستە ئەکادیمییەکان (کە پیاوانیش دەگرێتەوە، وەک میشێل فوکۆ) برەویان بەو پرەنسیپ ئێتیکە دا، دەسەڵاتزاڵیی پیاو و کۆلۆنیالیستیان خستە ژێر پرسیارەوە. ئەلتەرنەتیڤی ئەوان بریتی بوو لەوەی کە هەموو مرۆڤێک ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێ دەتوانێ ببێتە زانا و بەرهەمهێنەری زانین و زانست. لەم گۆشەنیگایەوە، ئەوان دەڵێن واقیع حەقیقەتێکی رەها نییە کە نەتوانین بیگۆڕین، ژن و مرۆڤی رەشپێست لە ئەزەلەوە کەمتر نین لە پیاو و لە مرۆڤی سپیی رۆژئاوایی، ئەمە واقیعی سیاسی و کۆمەڵایەتییە کە وا بنیاتی ناون. سەرەڕای جیاوازیی نێوان فێمینستان و رەوتە زۆرەکانی فێمینیزم، ئەوانە هەموویان لەسەر پرەنسیپ و ئامانجێک رێک بوون: ئێمە کار و داهێنان و توێژینەوە دەکەین بۆ بەرهەمهێنانی زانین و زانستێک کە ژیانی واقیعی بگۆڕین، بەرەوباشتری ببەین، نەک وەک ئەبستراکت بۆ دەسەڵاتزاڵیی و پایەبەرزی بەکاری بێنین و بیسەپێنین بەسەر کەسانی لانەواز و هەژار و کۆلۆنیالیزەکراو. لێرەوە شتێک لە جیهانی ئەکادیمی گۆڕا و تا ئێستاش بەردەوامە.
من کە پێشتر کۆرسەکەم ئامادە کردبوو، هەرگیز بیرم لەوە نەکردبووەوە لە کۆنتێکستی ڤایرۆسی کۆرۆنادا پێشکەشی دەکەم. قوتابییەکانم زۆر بە قووڵی گوێیان گرتبوو و بە وردی پرسیاریان دەکرد: لەژێر رۆشنایی ئەو تیۆرە ئێتیکیەدا، دەیانویست واقیعی ئەمڕۆ شی بکەنەوە. باسی ڤایرۆسی کۆرۆنامان کرد کە چۆن بە سیاسی کراوە، کە چۆن فەڕەنسا لە پێناوی هاوسەنگی ئابووری و سیاسی (بەتایبەتی لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی) نایەوێ دام و دەزگاکان (تا ئەوکات) دابخات.
جەژنی نەورۆز لەبەر رۆشنایی مۆمێک:
لە رۆژی نەورۆز، لەگەڵ نەوزاد خواردنێکی کوردیمان لێنا، سەرمێزمان رازاندەوە و جەند مۆمێکمان داگیرساند. بەدەم گوێگرتن لە نەورۆزی حەسەن زیرەک و نەسیمەکەی مەزهەری خالقی پێکەوە ئاهەنگی نەورۆزمان گێڕا. دیارییەکم بۆ نەوزاد کڕیبوو لە پاریس پێشکەشم کرد و زۆر دڵی پێخۆش بوو: دیارییەکە بەرگی یەکەمی کتێبی 'مێژووی کوردستان لە سەرەتاوە تا ساڵی 1918' کە نووسەری بەلجیکی لوک پاوێلز بە فەڕەنسی نووسیویەتی وئەمساڵ بڵاوبۆتەوە.
جەژنی نەورۆز هەمیشە من تووشی خرۆشان دەکات، پڕ دەبم لە هەستێکی وروژێنەر کە نە خۆشییە و نە حوزن، نە پێکەنینە و نە گریان. هەستێکی ناسک لەناوەوە شەپۆڵ دەدا، نەک بە ئاراستەی شکان، بەڵکو بە ئاراستەی گەڕانەوە بۆ رابردوو، بۆ منداڵی و یادەوەریی خێزان و براکانم کە هەرسێکیان بەهۆی خەبات لە دژی رژێمی بەعس بوونە قوربانی و دووانیان لە زیندان گولەباران کران. ئاهەنگ گێڕانی نەورۆز لە سەردەمی کۆرۆنا و لە تاراوگە هەڵگری پەیام و مانایەکی گەورەتر بوو بۆ من.
کاتێ لە رێگای سۆشیەل میدیاوە سەیری ئاکاری کورد و چۆنییەتی یادکردنەوەی نەورۆزم کرد، زیاتر خرۆشام. سەرەڕای ئەو دۆخە ناهەموارە، کورد نەورۆزی لەبیرنەچوو، بەڵکو بە شێوازێکی جیا، لە ناو ماڵ و سەر بالکۆن و ناوباخچە و ئەپارتمانەکانەوە یادی ئەو جەژنە دێرینەی کردەوە کە سیمبۆلی ناسنامە و خۆڕاگری و بەرخودانە بۆ نەتەوەی کورد.
کاتێ لە تویتەر بینیم چۆن هەمووان لە پەنجەرەوە لە تەواوی نهومی باڵەخانەکان بە چەپڵە و وتنەوەی 'کەس نەڵی کورد مردووە، کورد زیندووە' بە دەنگە ناسکەکەی دەشنێ موراد هاوار دەکەن، کاتێ لە دیاربەکر ئاگری نەورۆز لە سەر سواندەکان دەکەنەوە، لە رۆژئاوا چرا هەڵدەکەن و لە سنە بە دەف و دەهۆڵ و زۆڕناو لە کۆڵانە چۆڵەکان ئەو رۆژە پیرۆز دەکەن، خرۆشام و چاوم پڕبوو لە ئاو. دەزانم ئەم یادە لەسەردەمی کۆرۆنا سیمبۆلی ئومێد و خۆڕاگری و بەرخودانە، بەڵام ترسم هەیە لەوەی کە لەم سەردەمە رووکەشەدا روواڵەت شتێکمان لێ بشارێتەوە، شتێکی جەوهەری کە کڕۆکی بوون و خۆشبەختیمانە. ئالێرە خەیاڵم چوو بۆ دێرە شیعرێکی گۆران کە لە شێوەی پرسیار دەڵێ:
'بە رواڵەت چەن پڕشنگ دار و شیک بوو
پێچەوانەی ئەوە دڵی تاریک بوو؟
ئەو تاریکییە لێرە وەک هێمای حوزن و ئازار لێک دەمەوە، نەک دڵ رەشی. دەترسم لە پشتەوەی ئەو ئاهەنگ گێڕانە ئازار و مەینەتییەکی گەورە بشارینەوە. بۆ من گرنگە لەم سەردەمی روواڵەتخوازی و جیهانە رووکەشییەی سۆشیەل میدیا، ناخمان لەبیر نەکەین و چۆن گرنگی بە روواڵەت دەدەین، ئاواش بە هانای رۆح و شتە جەوهەرییەکانەوە بێین.
ئەمڕۆ لە رادیۆی فرانس بلو مامۆستایەکی 'کی گۆنگ' باسی گرنگیی هاوسەنگیی نێوان جەستە و ناخ، جووڵە و وەستان، مێدیتەیشن و هەناسەدانی قووڵی دەکرد لە پێناوی تەندروستیی بەدەنی و دەروونی و رۆحی. پێشنیازی ئەوەی کرد کە بۆ ئازادکردنی وزەی ناخ و هاوسەنگی، هەموو بەیانیان گوێ لە پارچە میوزیکێک بگرین کە لەسەر ریتمەکەی ناخ بێتە جووڵە و بەناوماندا سەرکەوێ لە کاتێکدا بە قووڵی هەناسە دەدەین. ئەم وێناکردنە بردمییەوە لای درەختەکانی باخچە بچکۆڵەکەم کە لە دوای سەرمای زستان و لە وەرزی نەورۆزدا چرۆ دەکەن. بیرم لەو وزەیە کردەوە کە لە خاکدایە و بەناخی درەختەکان سەردەکەوێ و گیانیان وەبەردێنێتەو، چرۆی درەخت لەناخەوە سەردەکا، تەنها ئەو روواڵەتە کە ئێمە دەیبینین.
دوێنێ دکتۆر کەندال نەزان، سەرۆکی ئەنستیوتی کوردیی پاریس تەلەفۆنی بۆ کردم بۆ پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز. باسی لەیلا زانا مان کرد کە تەنها لەبەر ئەوەی بە کوردی لە پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد، ماوەی دە ساڵ خستیانە زیندانەوە. وتی ئەوەی ئێمەش جۆرێکە لە زیندانی، بەڵام دەستبەسەر نین. لەیلا بە ئیرادە و هێزێکی گەورەترەوە دە ساڵ زیندانی گوزەراند. ئەمڕۆ سەلاحەددین دەمیرتاش لە هەمان دۆخدایە. ئەمە بەشێکە لە ژیانی ئێمەی کورد، راهاتووین بە زیندانی و جەنگ و دەستبەسەری. لەوانەیە هەر ئەمەش وا بکات جوانتر ئەزموونی ئەم قۆناغە بکەین و هاوسەنگی رابگرین.
هەر یەک لە ئێمە بە جۆرێک هاوسەنگی دەدۆزینەوە، بەرهەڵستی دەکەین و بەرەنگاری کۆرۆنا و نایەکسانی و چەوسانەوە دەبینەوە. دەشێ کردەیەک وەک ئەزموونی بەرهەڵستکاری و خۆڕاگری لە دۆخێکی وەک ئێستادا بە فریامان بکەوێ و نەهێڵێ بکەوین.
رەنگکردنی رۆژەکان بە پێکەنین:
ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر مرۆڤایەتی و جیهاندا هاتووە سوریالییە. بەڵام هەموومان بەشێوازی جۆراوجۆر ئەزموونی دەکەین. دوو رۆژ پێش ئێستا لە کوردستان 24 وە پەیوەندییان پێوە کردم و داوایان لێکردم بەشداری بکەم لە کەمپینی 'من لە ماڵ دەمێنمەوە' لە پێناوی خۆپاراستن و پاراستنی خۆشەویستان و هاونیشتمانیان. داوام لە نەوزاد کرد ڤیدیۆکە بگرێ. ئەو رۆژە خۆشترین رۆژی ئەو قۆناغەمان بوو.
لە کاتی گرتنی ڤیدیۆکە، هەردووکمان زۆر پێکەنین، لە ناوەڕاستی ڤیدیۆکە دەماندایە قاقای پێکەنین و نەماندەتوانی بەردەوام بین. دوو دەقیقە قسەکردن، زیاتر لە نیوسەعاتی برد تا تۆمارمان کرد. ئەو کورتە تۆمارە ڤیدیۆیانەی کە لە تەلەفۆنەکەی نەوزاد ماونەتەوە نیوەی جیدی و نیوەی پێکەنین، ئێستا کە سەیریان دەکەین بە هەمان شێوە دەمانخەنە پێکەنین.
دەشێ ژیان ساتێکی ئاوا بێت، پێکەنینێکی بەکوڵ بێ لەگەڵ کەسێکی خۆشەویست، گفتوگۆیەکی جوان بێ لەگەڵ خۆشەویستان، پیاسەیەک بێ بەدەم قسەکردن و ئارەزووی دیالۆگ و گۆڕینەوەی بیروڕا. دوێنێ شەو پارچە شیعرێکی شەکسپیرم خوێندەوە لە کتێبی 'هەر رۆژە و شیعرێک' کە نیکۆلاس ئەلبێری کۆی کردۆتەوە و لە توێی بەرگێکی جوان لە لایەن سینکلێر ستیڤنسن-ەوە بە ئینگلیزی چاپ کراوە. ئەو دێرە شیعرە لە شانۆی 'زریان، بەشی 4، دیمەنی 1' وەرگیراوە و دەڵێ: ''ئێمە لە گەردیلەی خەون دروست بووین، ژیانی بچووکیشمان بۆرژانێکە و کۆتایی دێ''.
ژیان زۆر ناسکە، 'هێڵێکی زۆر تەنکیش' لە مەرگی جیا دەکاتەوە. ئەمڕۆ لێرەین و سبەی لەودیوی ژیان، واتە لە دیوی مەرگ دەبین. لە کاتی کارەساتدا یا ئەوەتا خۆمان دەخۆینەوەو بێ هیوا دەبین، یا بەئاگا دێینەوە و هەوڵ دەدەین قۆناغی کارەساتەکە تێپەڕێنین و بەهایەکی مرۆڤدۆستانە بەرجەستە بکەین. بەهایەک کە مەرجی مرۆڤبوونمان بێت، نەک بەرژەوەندی ئابووری لەسەرەوەی تەندروستی و ئاسایشی گشتیدا دابنێ. تەندروستی و ئاسایش لەمرۆدا لە ئازادیش گرنگترن: ئەوەتا هەموومان لە چوارچێوەی ناوماڵ خۆمان دەسبەسەر کردووە لە پێناوی تەندروستی و ئاسایشی خۆمان و کۆمەڵگەدا. ئەو بەهایە و ئەو هەوڵە تاک تاکانەی ئەمڕۆ لەو دۆخە نالەبارەی کۆرۆنادا دەدەین بۆ جوانکردنی رۆژەکانمان، بۆ گێڕانیی ئاهەنگی نەرۆز سەرەڕای کەرەنتینە، پێمان دەڵێ کە مرۆڤ چەند بەستەزمانە و چەندیش ژیانی خۆش دەوێ. بەشێک لەو خۆڕاگرییە و گوڕ و وزەیەی لەم ماوەیەدا من هەستی پێدەکەم بۆ بەهێزکردن و بەرجەستەکردنی ئەو بەها مرۆڤایەتییەیە.


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 21-04-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-03-2020
📖 کورتەباس
1.👁️کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی سێیەم
2.👁️کۆرۆنانامەی ژنێک- بەشی یەکەم
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نەزەند بەگیخانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-03-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Apr 21 2020 1:05AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 21 2020 9:38AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Apr 21 2020 1:09AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 769 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
لەساڵی 1953 لەشاری پێنجوێن لەدایکبووه.
لەبەر کاری سیاسی نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات، بۆیە هەر لەسەرەتای گەنجییەوە بۆتە پێشمەرگە.
لەدوای هەرەسی ساڵی 1974 و لەسەرەتای دروستبوونەوەی شۆڕش دیسان چۆتەوە ناو ریزەکانی پێشمەرگە.
لەساڵی 1978 لە کارەساتی هەکاری شەهید کرا.
لەساڵی 1993 تەرمی لە هەکارییەوە گەیاندرایەوە سلێمانی و لەگردی شەهیدان بەخاک سپێردرا.
هەر لەمنداڵییەوە لاسایی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەکی کردۆتەوه.
لەساڵی 1975 لەگەڵ بەشداری تیپی مۆسیقای سلێمانی لە ئاهەنگی زانکۆی سلێمانی بەشداریی کردو
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
جەواد هەمەوەندی
ساڵی 12-05- 1974 بەندیخانەی ئەبوغرێب لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدالەلایەن رژيمی بەعسه وه لەبەغداد لەسێدارە دران.
ئازاد سلێمان
حەسەن حەمە رەشید
نەریمان فوئاد مەستی
جەواد هەمەوەندی
ئازاد سڵێمان
لە ڕێکەوتی 12-05-1974 لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدا لە بەندینخانەی ئەبوغرێب لەسێدارەدراوە.
ئازاد سڵێمان
نەریمان فوئاد مەستی
لە دایکبووی گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی یە ساڵی 1952. لەپێناو بەرجەستەکردنی زانیارییە مێژوویی و ئەدەبی وکلتوری وڕۆشنبیرییەکاندا ڕووی لەبەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغداد کردووە. لەڕۆژی 29-04-1974 کە دوا قۆناغی خوێندنی بوو لە زانکۆ، لەگەڵ هاورێیانی هاوبیر وبەهەڵوێست : لەیلا قاسم و جواد وئازاد و حەسەن لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکێکی پیرۆزی ڕێگای رزگاری نەتەوەکەیان بەدیل گیران و لەماوەیەکی کورتی بێ وێنە ولەڕێگەی دادگایەکی بەوێنەکراو لەرۆژی 12-05-1974لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دران.
نەریمان فوئاد مەستی
حەسەن حەمە ڕەشید
لە گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی لە ساڵی 1952 لەدایک بووە.
ئەو کاتەی گیرا لە قۆناگی چواری کۆلیژی ئاداب بەشی کوردی بوو لە زانکۆی بەغداد.[1]
لە رێکەوتی 12-05- 1974 لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدا لە بەندینخانەی ئەبوغرێب لەسێدارەدراوە.
حەسەن حەمە ڕەشید

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)