داگیرکەران گوندەکانى عەین عیسایان بۆردومانکرد و ئاگریان بەردایە زەوییە کشتو...
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە 24 کاژێری رابردوودا لە پارێزگای
کرماشانکرماشان سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 127 کەسیش تووشبوون؛ لە پارێزگای
لوڕستانلوڕستانیش دوو کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا و 88 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون. لە پارێزگای
سنەسنە گیانلەدەستدانی کەسێک و تووشبوونی 69ی دیکە تۆمارکران، لە پارێزگای
ورمێورمێ تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا و 85 تووشبووی نوێش راگەیێندران، هاوکات لە
ئیلامئیلام لە 24 کاژێری رابردوودا 15 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و چوار رۆژە لەو پارێزگایە کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستنەداوە.
[2]
- لقی 5ی دادوەریی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی
سەقزسەقز، هەڵگرتنی بڕیاری داواکردنی (منع تعقیب)ی بۆ مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی لە چالاکانی کرێکاری ئەو شارە دەر کرد.
[5]
- لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە پایەگای “بێتووش” بەره و پۆلێک لە
کۆڵبەرکۆڵبەران لە سنووری شاری
سەردەشتسەردەشت، دوو کۆڵبەر برینداربوون. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “مەنسوور” تەمەن 30 ساڵ و دانیشتووی ئاوایی “باغی” و “بەختیار” تەمەن 32 ساڵ و دانیشتووی ئاوایی “
شەڵماششەڵماش” بە سەختی بریندرابوون. شایانی باسە، ئەم دوو کۆڵبەرە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری سەردەشت کراون.
[9]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئیسلام ئەنباخوون خەڵکی گوندی کوڕانەی ناوچەی تەرگەوڕی ورمێ، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە لیباس شەخسییەکان لە گوندی ماوانه ناوەندی دێهستانی
تەرگەوەڕتەرگەوەڕ، بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماشینی ئەو هاووڵاتییە کوردە و پاش چەند تەقەیەکی هەوایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار راگواستووە.
[5]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن 69 و 46 و 38 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ و کوڕێکی گەنجی 18.
[6]
- نزیکەی هەفتەیەکە کەم ئاویی تەنگی بە بەشێک لە گەڕەکەکانی
هەولێرهەولێر هەڵچنیوە، دانیشتووانی بەشێک لە گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر رۆژانە بەتەنکەر ئاو دەکڕن.
[2]
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 21-05-2020
-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای رێککەوتنی لەگەڵ ئیدارەی
کەرکوککەرکوک بڕیاریدا سەرجەم دەستگیرکراوانی سنووری پارێزگاکە کە لە زیندانەکانی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی دان، رادەستی ئیدارەی کەرکوک بکاتەوە، ئەمڕۆ ئەو زیندانییانە گەیشتوونەتە کەرکوک.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
[3]
-
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ رەتیدەکاتەوە رادەستکردنەوەی 176 تۆمەتباری تیرۆریست لە سلێمانییەوە بۆ کەرکوک بە هەماهەنگی و ئاگاداری حکومەت کرابێت و رایدەگەیێنێت، بابەتی رادەستکردنەوەیان بەدەر لە میکانیزمەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کراوە.
[2]
- لە کۆی هەشت دەستگیرکراو جگە لە
بەدەل بەرواریبەدەل بەرواری، دادوەری دادگای
دهۆکدهۆک ئەمڕۆ بڕیاری ئازادکردنی حەوت لە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی دهۆکیدا.
[1]
- دوێنێ
هەپەگەهەپەگە شەهیدبوونی پێنج شەهیدی راگەیاند، لە نێویاندا
دانیار کامیلدانیار کامیل، ناسراو بە
سەربەست جافسەربەست جاف خەڵکی شارۆچکەی
شارەزوورشارەزوور بوو، ئەمڕۆ پرسەی ئەو شەهیدە لە شارەزوور بەڕێوەچوو، تێیدا تەڤگەری ئازادیی و کۆمیتەی شەهیدان بە ڕێپێوان بەشدارییان کرد، هەروەها بنەماڵەکەی دەڵێن: شانازیی بە کوڕەکەمانەوە دەکەین و هیوادارین ببێتە هەوێنی ئازادیی.
[8]
- رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی راگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە رۆژانی جەژندا بۆ بەرگرتنە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێویستە هاوڵاتیان پابەندی بن تائێستا بەشێوەیەکی باش روبەڕوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوینەتەوە، بەڵام ترسی کۆرۆنا لە ئارادایە ئەو حاڵەتانەی لە چەند رۆژی رابردودا تۆمارکراون، جێی نیگەرانییە و هەڵوەستەی جدی لەسەر دەکرێت.
[4]
- دلێر سەمەد، ئەندامی شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆی بۆ جەژنی رەمەزان دیاریکراون و لە رۆژی یەکشەممە 24-05-2020 تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 28-05-2020 دەبێت.
[2]
- دوای ئەوەی شەوی رابردوو تیرۆرستانی
داعشداعش بەهاوەن گوندی ئوم حنتەیان لە
جەلەولاجەلەولا بۆردومان کردبوو، ئەمشەویش جارێکی تر پەلاماری سوپای عیراقیان دا.
[7]
- 22 کەسایەتی سیاسی لە چوار حیزبی تورکمانی، مانەوەی راکان سەعید لە پۆستەی بە مەترسی دەزانن و داوایان لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزایرنی عێراق کردووە، کەرکوکیش بخاتە نێو لیستی ئه و 12 پارێزگایەی، که دە یەوێ پارێزگارەکانیان بگۆڕێت.
[2]
- بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ئاماژەدان بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی، درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراقی ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ئاگاداری نامەیەکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق تا 31-05-2020 درێژکردەوە.
[8]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورک و چەتەکانی گوندەکانی هۆشان و خالدیە لە رۆژئاوایی عەین عیسا و سەر رێگای نێونەتەوەیی ئێم 4 تۆپبارانکرد. بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە زەوییە کشتوکاڵییەکانی هاووڵاتییانی ئەو گوندانە ئاگریان تێبەربوو. بەهۆی زۆریی ئاگرەکەوە رێگای ئێم 4 داخرا و هاوکات فڕۆکەی جەنگی بە ئاسمانی عەین عیسادا دەسوڕێنەوە.
[1]
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئاگریان بەردایە گوند و زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی
گرێ سپیگرێ سپی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.
[1]
- سوپای فاشیست داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتە چەپەڵەکانی، زەوییە کشتوکاڵیەکانی گوندی هەربەلی شەهبایان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ئاگریان لە بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی ناوچەکە بەردا.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- ناسر بەندەر، وەزیری نوێی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، داهاتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەچن بۆ چەند لایەنێکی نادیار و دەڵێت، تائێستا یەک دینارمان لە داهاتی فڕۆکەخانەکان بەدەست نەگەیشتووە.
[4]
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئابڵوقە دەخاتە سەر وەزیری ناوخۆی ئێران بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، ئەم هەنگاوەش لەکاتێکدایە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ گەورەترین کەمپەینی لەدژی تاران دەستپێکردووە.
[3]
- وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 27 کەسی دیکە به ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە؛ ژمارەکەش بەراورد بە رۆژی رابردوو کە 23 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدابوو، زیادیکردووە.
[2]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە تاوەکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 140 کەس.
[2]