یادی ئەنفال بەبێدەنگی بەڕێوەچوو و تورکیاش زینی وەرتێی بۆردومانکرد
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەعید سەنگەر، لە کۆتایی دووهەمین دەیەی زیندانی بوونی دا، لە پەروەندەیەکی دیکەدا بە 15 ساڵ زیندان مەحکووم کرا. سەعید سەنگەر بەندکراوی سیاسی لە زیندانی
ورمێورمێ، بەهۆی کرانەوەی پەروەندەیەکی دیکەی بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە جەمعیەتی دوژمنانی وڵات“، لە لایەن دادگای رژیمەوە لە ورمێ بە 15 ساڵ زیندانی دیکە مەحکووم کرا.
[5]
- هێمن مام قادر“، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری
بۆکانبۆکان پاش تێپەڕاندنی ماوەی سێ ساڵ لە حوکمی 5 ساڵ بەندکرانەکەی، بەر لێبوردنی نەورۆزی کەوتووە و لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا.
[5]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران جێگیر لە پایگای 106ی سنووری شاری
سەردەشتسەردەشت، دەستیان بە سەر 50 سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەکی کورددا گرت.
[7]
باشووری کوردستان
- ئەمشەو دوو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا دوای نزیکەی 20 خولەک سووڕانەوە بە ئاسمانی بناری
قەندیلقەندیل، زینی
وەرتێوەرتێ و
باڵەکایەتیباڵەکایەتی، ئەو ناوچانەیان بۆردوومانکرد.
[6]
مەراسیمی دانانی تاجە گوڵینەی سەر مەزاری ئەنفالەکان لە گوندی دێبنە
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 22 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانیە.
[3]
- بەهۆی رێگیرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا، ساڵیادی 32مینی ئەنفال بەئاسایی بەڕێوەنەچوو، لایەنەکان تەنها بە چەند راگەیەندراوێکی دووبارەی وەک ساڵانی پێشوو یادی ئەم بۆنەیەیان کردەوە.
[3]
-
هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ رایگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێم کاری زیاتر بۆ کەسوکاری قوربانبانی ئه و تاوانە بکات و حکومەتی عیراقیش بودجەیەکی تایبەت به و ناوچانە دابین بکات کە کارەساتی هاوشێوەی ئەنفالی تێدا ئەنجامدراوە.
[4]
- دوو شەرڤانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە، کە لەئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا گیانایانلەدەستدابوو ئەمرۆ بەخاک سپێردران.
[2]
- فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی لەشکری رۆژ رەتیدەکاتەوە ئەو کەسەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی لیبیا دەستگیرکراوە پەیوەندی بە ئەوانەوە هەبێت و رایدەگەیەنێت، هەندێک ماڵپەڕی سەر بە
پەکەکەپەکەکە ئەو هەواڵەیان بۆ لێدان لە پێشمەرگەی رۆژ دروستکردووە.
[1]
لە شەنگال دوو شەڕڤانی یەبەشە بەخاک سپێردران
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵیسەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، پەڕڵەمانتاری یەکێتی داوا لە پەرلەمان دەکرێت 'پێشمەرگەی رۆژ' هەڵبووەشێنێتەوە و حکومەتیش روونکردنەوە بدات لەسەر دەستگیرکردنی پێشمەرگەی رۆژ لە لیبیا.
[2]
- رێکخراوی مرۆیی مام هاوکاری گەیاندە دووسەد ماڵی شارەدێی پیرەمەگرون.
[4]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 8:20 خولەکی ئەمشەو بە کاتی
هەولێرهەولێر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 پلەی رێکختەر و بە قوڵایی 10 کم و لە دووری 14 کم لە شاری
کۆیەکۆیە رویداوە. بەپێی زانیاریەکان دانیشتوانی شارەکە هەستیان پێکردوە بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
[4]
- بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان، ماوەی سێ رۆژە کرێکارانی پاککەرەوە لە
گەرمیانگەرمیان نەچوونەتەوە سەر کارەکانیان و دەستیان لە هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاک هەڵگرتووە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- وتەبێژی هێزەکانی ژەنراڵ خەلیفە حەفتەر لە لیبیا رایگەیاند، ئه و پێشمەرگەیەی وەک بەشێک لە سوپای تورکیا لە لیبیا دەستگیرکرا، پێشمەرگەی هێزی رۆژە و چەندین جار دژی هێزە کوردییەکانی وەک پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن شەڕی کردوە. بەگوێرەی میدیاکانی لیبیا ئه و پێشمەرگەیە ناوی شاکیر فەرمان بونجق-ە و لە دایکبووی ساڵی 1985ی شاری
قامیشلۆقامیشلۆی رۆژئاوای کوردستانە.
[4]
- دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئێران رایانگەیاند، ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆی
کۆرۆناکۆرۆنا لە وڵاتەکەیان بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ئەمڕۆ لە دوایین ئاماردا بۆ یەکەم جار لە ماوەی مانگێکدا کەمتر لە 100 کەس بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.
[1]
- لە 24 کاتژمێری رابردوودا 4 هەزار و 62 کەس لەتورکیا توشی کۆرۆنا بوون، 107 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی توشی کۆرۆنا بوون بەرزبووەتەوە بۆ 65 هەزار و 111 کەس و هەزار و 403 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.
[2]