لە ئیدر فەرماندەیەکی سوپای تورک کوژرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی
هەپەگەهەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەی هێزەکانی گەریلاوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
هێزەکانمان لە 12ی شوبات لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕی، کە لە ئەیالەتی سەرحەد بەردەوامە لە کاتژمێر 14:00 دا لە ناوچەی باشان لە ئیدر لە دژی سەربازانی بنکەی ئایدنلار چالاکییەکیان بە قەناس ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 2 سەرباز کوژران، کە یەکێکیان فەرماندەی بنکە سەربازییەکە بوو. ئەو یەکەیەی هێزەکانمان، کە چالاکییەکەیان ئەنجامدا سەرکەوتوانە گەڕانەوە بارەگاکەی خۆیان.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر رۆژی 11ی شوبات لە کاتژمێر 15:50 شاخی سولەیمان-یان لە هەرێمی ئاڤاشین و لە کاتژکێر 23:00 دا ناوچەی سیدا لە زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆرمانکرد. لەو بۆرودمانانەدا هێزەکانمان هیچ زیانێکیان پێنەگەیشت.
[1]
13-02-202013-02-2020