لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی لەگۆڕان دەکات
پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزان کاک عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و کاک عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانی و کاک جەمال حاجی محەمەد سکرتێری جڤاتی گشتی و سەرجەم ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنە کان و لەرێی ئەوانیشەوە، پیرۆزبایی دەکەم لە تەواوی ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەکە.
هیوادارم هەڵبژاردنەوەی رێکخەری گشتی و نوێکردنەوەی خانەی راپەڕاندن، تەبایی و هاوکاریی سیاسی و رێککەوتنامەی گرنگی دەباشان، لە نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ببوژێنێتەوە و هەماهەنگی نێوان هەردولا بخاتە سەرپێ.
[1]
بۆ راستکردنەوەی باڵانسی هێز لە هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی زیاتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
لاهور شێخ جەنگی