لە =KTML_Bold=خواکورک=KTML_End= و =KTML_Bold=دێرسیم=KTML_End= گەریلاکانی #هەپەگە#/یەژاستار لە دژی هێزە داگیرکەرەکەی تورکیا چالاکیان ئەنجام داوەتەوە؟و بەهۆیەوە دوژمن کوژراو و برینداری زۆر هەبووە و هاوکات 3 گەریلایش شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پارستنی گەل (هەپەگە-HPG) لە بارەی چالاکیی و شەڕی گەریلاکانیان و گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژاستار-YJA STAR) لەگەڵ سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا و هێرشەکانی ئەو سوپایە لە کوردستان، بە ڕاگەیەندراوێک ئەم زانیاریانەی ئاشکرا کردووە:
خواکورک
لە هەرێمەکانی پارستنی میدیا هێزەکانمان بەردەوامن لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهیدان باگەر و ڕۆنیا و لە میانیدا گورز لە هێزەکانی سوپای کۆماری تورکیا دەدەن.
لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی 10ی ئەیلول کاتژمێر 09:50 خولەکی بەیانی، لە ملەی شەهید بۆتان هێزەکانمان چالاکییان لە دژی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا ئەنجام داوە و ڵە ئاکامیدا سەربازێک کوژراوە.
ڕۆژی 11ی ئەیلول کاتژمێر 09:00ی بەیانی، هێزەکانی ڕژێمی تورکیا کە لە نزیک بەرزایی شەهید ساریا بارگەیان خستبوو، لە لایەن گەریلاکانمانەوە بە دژواری لێیان دراوە و بە هۆیەوە دوژمن کوژراو و برینداری داوە. بەڵام سەبارەت بە کوژراو و بریندارانی دوژمن زانیاریەکی ورد بەدەست نەخراوە. پاش چالاکییەکە دوژمن بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی جەنگی کوژراو و بریندارەکانی گواستووەتەوە. لە چالاکییەکەدا گەریلاکانمان بێزیان بوون و بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بارەگاکانیان.
دێرسیم
ڕۆژی 26-08-2019، لە دەڤەری مارگەیکی سەر بە ناوەندی شاری دێرسیم سوپای کۆماری ڕژێمی تورکیا ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە. ڕۆژی دواتر 27-09-2019 لە کاتژمێر 03:00 بەرەبەیانیدا، لە نێوان یەکینەکانمان و ئۆپەراسیۆنکارانی دوژمن شەڕ ڕووی داوە. هاوکات دەڤەرەکە بەفڕۆکە بۆردومان کراوە. لە ئاکامی ئەوەشدا هەڤاڵێکی گەریلامان شەهید بووە کە پاشان ناسنامەکەی بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکەین.
ڕۆژی 27-08-2019، لە گوندی لەسکانی سەر بە ناوچەی پلوری پارێزگای دێرسیم هێزەکانی دوژمن ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە. لە 28ی ئاب لە ساتەکانی بەیانیدا، لە نێوان هێزەکانمان و ئۆپەراسیۆنکاراندا شەڕێکی زۆر قورس قەوماوە و شەڕەکە تا نیوەڕۆ بەردەوام بووە. لە شەڕەکەدا دوژمن ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری داوە. هاوکات هاوڕێیانمان باوەڕ و زنار کە تا دوایین فیشەک شەڕێکی قارەمانەیان کردوەوە، شەهید بوون و گەیشتونەتە کاروانی نەمران[1]