کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,487
وێنە
  124,686
پەرتووک PDF
  22,129
فایلی پەیوەندیدار
  127,122
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,767
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,783
عربي - Arabic 
44,417
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,831
فارسی - Farsi 
16,037
English - English 
8,541
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,042
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,229
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,098
وێنە و پێناس 
9,467
کارە هونەرییەکان 
1,746
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,044
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,192
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,716
کورتەباس 
22,370
شەهیدان 
12,128
کۆمەڵکوژی 
11,393
بەڵگەنامەکان 
8,746
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
930
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,520
PDF 
34,786
MP4 
4,049
IMG 
235,572
∑   تێکڕا 
275,927
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
لە هەولێر و سلێمانی 2384 منداڵ لەسەر شەقام کاردەکەن
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لە هەولێر و سلێمانی 2384 منداڵ لەسەر شەقام کاردەکەن
ئامار و ڕاپرسی

لە هەولێر و سلێمانی 2384 منداڵ لەسەر شەقام کاردەکەن
ئامار و ڕاپرسی

بەردەوام ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەکان کاردەکەن یان لەژێر ناوی شت فرۆشتن سواڵ دەکەن زیاددەکەن، پۆلیسی #سلێمانی#ش دەڵێت: بەشێک لەو منداڵانە بەکاردەهێنرێن بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستدرێژیان دەکرێتە سەر، دەشڵێت: کۆنترۆڵکردنی دیارەدەکە زۆر گرانە، چالاکوانێکی بواری منداڵانیش دەڵێت: ئەو منداڵانە خۆیان نایانەوێت ئەو کارە بکەن و بەکاردەهێنرێن.
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە 20ی تشرینی دووەمی ساڵی 1954 لە سویسرا یەکەم کۆنگرەی جیهانی تایبەت بە منداڵانی بەست تا کۆدەنگیەک هەبێت بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی منداڵان، ڕۆژی 1ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکیش بە ڕۆژی جیهانی منداڵان ناسێنراوە، لە 20ی تشرینی دووەمی ساڵی 1989 نەتەوەیەکگرتوەکان بە ئامادەبوونی 19 1 وڵات یاداشتی بەرگریکردن لە مافەکانی منداڵانی مۆرکرد، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەی منداڵان مافەکانیان نا پارێزرێت و ئاشنانین بە ڕۆژەکە یان، بەڵکو هەزاران منداڵ لەسەر شەقام و ترافیکەکانی شارەکانی هەرێم کاریان پێدەکرێت و سواڵیان پێدەکرێت بەپێی ئامارێکی منداڵپارێزی کوردستان بە تەنها لە #هەولێر# و سلێمانی 2384 منداڵ کاردەکەن.
یەکێک لە مێردمنداڵە ئیشکەرەکان نور فەیاز، کە تەمەنی چواردە ساڵە و وازی لە خوێندن هێناوە، لە ساڵی 2012وە لە سلێمانی نیشتەجێیە، لەگەڵ ئەوەی هیچی نەدەزانی دەربارەی ڕۆژێکی تایبەت بە ناوی ڕۆژی جیهانی منداڵان، خۆزگەی دەخواست بچیتەوە بۆ خوێندن و بۆ ڕۆژنیوز وتی: من نازانم لە 1ی حوزەیران چی هەیە، من ئاوارەم و خەڵکی شاری #موسڵ#م، ڕؤژانە لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 10ی شەو عەلاگە دەفرۆشم و دوایش دەڕۆمەوە ماڵەوە، خۆم و دایکم بە کارکردن بژێوی خوشکەکانی ترم پەیدا دەکەین.
هاوکات سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لەبارەی ڕێوشوێنەکان بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردەیە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، لیژنەیەکمان هەیە لەگەڵ منداڵپارێزی کوردستان و قائیمقامیەتی سلێمانی و هەروەها نەوجەوانانی سلێمانی بۆ هەر حاڵەتێک، کاتێک منداڵێک لەسەر شەقام دەبینرێت، لەلایەن ئەو لیژنانەوە دەبرێنە نەوجەوانان لەوێ پرسیاریان لێ دەکەن کە ئایا دایک و باوکیان هەیە؟ یان کەسێک هەیە بەخێویان بکات؟ ئەگەر هەبێت ئەوا بانگی دایک و باوکیان دەکرێت و لێپچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت لەلایەن دادگاوە بەپێی یاسای 9ی چاودێری خێزانی، ئەگەر یەکەمجاریان بێت تەنیا نوسراوێکیان پێ پڕدەکەنەوە ئەگەر دووبارە بکرێتەوە ئەوا سزا دەرێن و ئەوکاتە دەتوانن منداڵەکە ببەنەوە.
وتیشی: بەڵام لە دوای سێ جار لە گرتنی هەمان منداڵ ئەوکاتە منداڵەکە نادرێتەوە بەو خێزانە چونکە پێشێلی بەخێوکردنی منداڵەکەی کردووە و منداڵەکە دەدرێت بە نەوجەوانانی سلێمانی، وتیشی: تەنها لە پێنج مانگی ئەمساڵدا 80 منداڵ کە سەرجەمیان ئاوارە بوون لە دایک و باوکییان سەندراونەتەوە کە بەزۆر کاریان پێکردوون، دواتر دراون بە نەوجەوانان.
لەبارەی لێکەوتە خراپەکانی ئەم دیاردەیە ئەو بەرپرسەی پۆلیس وتی: بەشێک لەو منداڵانە بەکاردەهێنرێن بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان یان دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر و لێیان دەدرێت و سوکایەتیان پێدەکرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە کۆنترۆڵکردنی دیارەدەکە زۆر گرانە، هەتا کێشەی سنورەکان مابێت و دۆخی باشوری عێراق وابمێنێتەوە تەقینەوە و شڵەژاوی و نائارامی تێدابێت ئەم منداڵانەش هەر لە شەقامدا دەمێننەوە.
هەر لەسەر ئەو پرسە، نوعمان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری بەرنامەکان لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: وەک منداڵپارێزی کوردستان زۆر هەوڵمانداوە ئەم منداڵانە لەسەر شەقامەکان نەهێڵین پێش هاتنی ئاوارەکان و دوای هاتنی ئاوارەکانیش بەڵام هێشتا نەمنتوانیوە ئەوە بکەین، وتیشی: پێشتر منداڵانی سەر شەقام تەنها سواڵیان دەکرد، بەڵام ئێستا لەژێرناوی کارکردن و عەلاگە و کلێنس و بنیشت فرۆشتن، لەسەر شەقام و بەردەم ترافیکەکانن و هاوڵاتیان بێزار دەکەن.
ئەو بەرپرسەی منداڵپارێزی کوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە بەشێکی زۆر لەو منداڵانە ئاوارەن و دایک و باوکیان هەیە و شەوان دەگەڕێنەوە بۆ کەمپەکانیان، بەڵام ئەم منداڵانە دەستگیر ناکرێن بەڵکو بەهاوکاری پۆلیسی نەوجەوانان تەنیا کۆدەکرێنەوە و ئەو منداڵانە بەکاردەهێنرێن نەک خۆیان بیانەوێت ئەم کارە بکەن، وتیشی: هەندێک لەو دایک و باوکانە بۆتە پیشەیان ئەگەر 10 جاریش دەستگیربکرێن دیسان هەمان کار بە منداڵەکانیان دەکەنەوە.
بەگوێرەی ئاماری منداڵپارێزی کوردستان، لە ئێستادا لە شاری هەولێر، 1960 منداڵ کاردەکەن لە نێوانیاندا لە29٪یان منداڵی ئاوارەن، لە شاری سلێمانیش 424 منداڵ کاردەکەن کە لە 92٪یان منداڵی ئاوارەن.[1]
#01-06-2019#
ئەم بابەتە 3,307 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 01-06-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-06-2019 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پەناهاندە
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پەروەردە
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-06-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-06-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-06-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,307 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!