بەیاننامەی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە خورماتوو سەبارەت بەهەڵوێستەکەی ئەمڕۆی یەکێتی
📝 بەڵگەنامەکان
جەماوەری خۆڕاگر و قارەمانی گەلەکەمان
خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان
بەناوی سەرجەم ئەندام و کادیر و لایەنگران و دۆستانی یەکێتی لە خورماتوو پشتیوانی لەهەڵوێستی کوردانە و بەرپرسانەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەکەین بە بۆنەی ئەو هەڵوێستەی ئەمڕۆی یەکێتی لەپێناو کوردستان و
کەرکوککەرکوک و
خورماتووخورماتوو و ناوچە دابڕێنراوەکان کە بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی کرد.
بۆیە وەک مەڵبەندی 16ی رێکخستنی حەمرین بەپێویستی دەزانین دەستخۆشی لە بەڕێزان جێگرانی سکرتێری گشتی و دەستەی کارگێڕی و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامەکانمان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی ناوەند و تەواوی ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بکەین.
ئەمرۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و جەماوەری خۆڕاگری کەرکوک بەتایبەتی سەلماندی کەرکوک و یەکێتی دوانەی دانەبڕاوی یەکترن.
وەک دەزانین یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە بەڕێبەرایەتی ڕێبەری شۆڕشی نوێی گەلەکەمان سەرۆک مام جەلال کەرکوک لە شاڕێی بەرنامەی کارکردن و خەبات و قوربانیدانی بووە، ئێستا و ئایندەش یەکێتی بەهەمان گیانی کارکردنەوە درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە پیرۆزەی جەنابی
مام جەلالمام جەلال- ەو دەستبەرداری نابێت.
ئەو هەڵوێستەی ئەمڕۆی یەکێتی لەپێناو کەرکوک و کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکان کەبایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی کرد، بەهەڵوێستێکی نەتەوەیی لەپێناو خاکی پیرۆزی کەرکوکی دانەبراو لەکوردستان دەنرخێنین.
مەڵبەندی 16ی ڕیکخستنی حەمرین
28-05-201928-05-2019