هێرش بۆسەر کۆمەڵەی کوردی لە پاریس
باکووری کوردستان
- لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەتورکیا، فاتما گوندوز هاوسەرۆکی ناوچەیی
هەدەپەهەدەپە-ی سڵۆپی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکرا.
[1]
باشووری کوردستان
- بە بڕیاری پارێزگاری
کەرکوککەرکوک بەوەکالەت، رووبەری زیاتر لە 850 هەزار دۆنم زەویی کورد بۆ ئەمساڵ نەخرانە نێو پلانی کشتوکاڵی و، جووتیارەکانیان گەنم و جۆیان لێ وەرناگیرێت، جووتیارانیش ئەمە بە گورزێکی کوشندە هەژمار دەکەن.
[2]
- بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی
هەولێرهەولێر دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی بەهۆی بارانبارینەوە ئاستی ئاوی ژێرزەوی 30 بۆ 50 مەتر بەرزبووەتەوە، بەڵام هێشتا زووە ئەوە رابگەیێنن کە مەترسی وشکەساڵی و دابەزینی ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر نەماوە.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- چەتەکانی 'قەڵغانی فورات'ی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی کرێدی بە چەکی قورس هێرشیان کرە سەر سەنگەری
شەڕڤانشەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی باب لە گوندی بوهیج.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- درەنگانی شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە ڤێلێەرس-بۆلێ لە پاریس.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان