بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2014نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,789) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 14 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران. بەمەش ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی ک
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,222 | وێنە 58,222 | پەڕتووک PDF 10,789 | فایلی پەیوەندیدار 40,342 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,081 |
📊 27 هەزار کەس لە کوردستان ژنی دووەم و سێیەمیان هێناوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

27 هەزار کەس لە کوردستان ژنی دووەم و سێیەمیان هێناوە

دانانی چەند مەرجێک بۆ فرەژنی نەبووە رێگر لەبەردەم پیاوان لە هەرێمی کوردستان بۆ هێنانی زیاتر لە ژنێک. بەپێی ئامارەکان لە نۆ ساڵی رابردوودا زیاتر لە 27 هەزار کەس ژنی دووەم و سێیەم و چوارەمیان لە دەرەوەی دادگاکانی هەرێمی کوردستان مارە کردووە و دواتر گرێبەستی مارەبڕینەکەیان لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان پەسەند کردووە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پلان و ئامار لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 1/1/2009 تاوەکو 30/3/2017، واتە لە ماوەی 9 ساڵدا، لە شارەکانی هەولێرهەولێر، سلێمانیسلێمانی و دهۆکدهۆک 364 هەزار ‌گرێبەستی مارەبڕین تۆمارکراون کە 843 گرێبەستیان بەشێوەی یاسایی ژنی دووەم و سێیەمیان هێناوە. هەر لەو 9 ساڵەدا، 26 هەزار و 421 کەس لە دادگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ژنی دووەم و سێیەمیان مارە بڕیوە و لە دادگاکانی کوردستان پەسەندیان کردووە. بەو پێیەش لە هەر 100 گرێبەستی هاوسەرگیری، حەوتیان بۆ ژنی دووەم و سێیەم بووە.
زۆرترین مارەبڕین لە هەولێر تۆمارکراوە کە 149 هەزار و 646 گرێبەست بووە، کەمترین هاوسەرگیریش لە دهۆک بووە کە 96 هەزار و 185 گرێبەست بووە. بەپێی یاسای بەرکار لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە رێپێدان بە ژنهێنانی دووەم، هەولێر بە 380 گرێبەست زۆرترینی بەرکەوتووە و دهۆک بە 122 گرێبەست کەمترینە.
دیسان هەولێر بە 12 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری لە ریزی پێشەوەی پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی دەرەوەی دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا بووە و سلێمانیش کەمترین رێژەی تۆمار کردووە کە 7 هەزار و 235 گرێبەست بووە. بەڵام زۆرترین حاڵەتی تەڵاق و لێکجیابوونەوەش لە سلێمانی بووە کە 23 هەزار حاڵەت بووە و کەمترینیش لە دهۆک بووە کە 8 هەزار و 435 حاڵەت بووە.
د. ڤالا فەرید، سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە خولی رابردووی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردسان لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی ژنهێنانی دووەم و سێیەم و مارەبڕینیان لە دادگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەر یاسایەک کە لە پەرلەمانی کوردستان دەردەچێت لەلایەن دادگاکانی هەرێمی کوردستانەوە دەبێت وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت. هەمواری یاسای باری کەسیش لەلایەن پەرلەمانی کوردستان رۆڵی خۆی بینیوە لە کەمکردنەوەی فرەژنی.
د.ڤالا فەرید دەڵێت هەرچەندە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی فیدراڵی وەکو عێراقدایە، بەڵام بۆ مەسەلەی باری کەسی، هەرێمی کوردستان زۆر لە عێراق لەپێشترە عێراق بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە و بووەتە وڵاتێکی مەزهەبی و لەبواری باری کەسێتیش پاشەکشەی زۆری کردووە.
مەرجەکانی فرەژنی
بەپێی یاسای باری کەسیی ژمارە 188ی ساڵی 1959ی عێراق کە بەشێک لە بڕگە و ماددەکانی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2008 هەموار کراوە، مەرجەکانی رێگەدان بە هێنانی زیاتر لە ژنێک بریتین لە:
- لەبەردەم دادگا رەزامەندی هاوسەری یەکەم وەربگیرێت.
- تووشبوونی ژنەکە بە نەخۆشییەکی درێژخایەنی سەلمێنراو کە رێگە لەسەرجێیی ژن و مێرد بگرێت و ئومێدی چاکبوونەوەی نەبێت، یان ژنەکە نەزۆک بێت.
- توانای دارایی پیاوەکە بەشی بەڕێوەبردنی پتر لە ژنێک بکات.
- پڕکردنەوەی بەڵێننامەی دادپەوەری و یەکسانی لە نێوان هاوژینەکاندا.
- نابێت ژنی یەکەم ئەو مەرجەی لە گرێبەستی هاوژینی دانابێت کە هەوێی بەسەر نەیەت.
- پابەندنەبوون بەو خاڵانەی سەرەوە، سزاکەی شەش مانگ بۆ ساڵێک بەندکردنە، لەگەڵ غەرامەیەک بە بڕی 10 ملیۆن دینار.[1]
11-12-201811-12-2018

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 11-12-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 11-12-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی⚡ سەرپێچی و تاوان
📈 جۆری ئامار و راپرسی👪 کۆمەڵایەتی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Dec 11 2018 1:05PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 11 2018 1:33PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 11 2018 1:33PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 852 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.124 KB Dec 11 2018 1:07PMنالیا ئیبراهیم
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

27 هەزار کەس لە کوردستان ژنی دووەم و سێیەمیان هێناوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-12-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,531 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574