بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: رۆڵی رووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,790) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
- تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عەسکەر محەممەدی خەڵکی گوندی نەبی کەندیی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارەدا دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە چوار ڕۆژ لە بەر
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,245 | وێنە 58,230 | پەڕتووک PDF 10,790 | فایلی پەیوەندیدار 40,345 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,082 |
📊 ڕژاک، هۆشداری دەدات لەبارەی زیادبوونی کوشتنی ژنانەوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
ڕژاک، هۆشداری دەدات لەبارەی زیادبوونی کوشتنی ژنانەوە
📊 ئامار و راپرسی

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی زیادبوونی کوشتنی ژنان، لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، و تێیدا تیشکی خستووەتە سەر هۆکاری زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و کوشتنی ژنان، لە بەرامبەریشدا داوا دەکات ژنان خۆیان بەڕێکخستن بکەن.
ئەمڕۆ ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی زیادبوونی توندوتیژییەکان بەرامبەر بە ژنان و کوشتنی ژنان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنیوز هاتووە، ڕژاک، ڕایدەگەیەنێت، کە یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژییەکان بەرامبەر بە ژنان، ئەو داگیرکارییانەیە کە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری هێزە پاوانخوازەکانی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی دەدات لە باشوری کوردستاندا، بۆ ئەوەش نمونەی ئەو توندوتیژی و هێرشانە دەهێننەوە، کە لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا بەرامبەر بە دانیشتوانی کورد و ژنانی کورد لە ناوچە دابڕاوەکان، بەتایبەت دانیشتووانی شارۆچکەی خورماتووخورماتوو ئەنجامدرا، کە لەناویشیاندا دەستدرێژی بۆ سەر ژنان هەبوو، ڕژاک، هۆکاری ئەو توندوتیژییانە بۆ هاندانی ڕق و کینەی نەتەوەکانی ئەو ناوچانە دەگەڕێنێتەوە بەرامبەر یەک، لەلایەن دەوڵەتی تورک و دەوڵەتانی دیکەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، ڕژاک دەڵێت: هەموو ڕۆژێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، هەواڵی کوشتنی ژنان دەبیسترێت، بە گویرەی ئامارێک کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی ڕۆژ نیوز، بڵاو کراوەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 238 کەس که زۆربەیان ژنن کوژراون و خۆیان کوشتووە، ئەقڵییەتی داگیرکاری، شەڕخواز و چەوسێنەری پیاوسالاری لە کۆمەڵگادا ژنانی کردووەتە ئامانجی شەڕی دەسەڵاتخوازی خۆیان، بەم ڕێگایەدا دەیەوێت هێزی ژنانی ئازادیخواز نەبێتە ئیرادە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنداروەکەیاندا، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، تیشکییان خستووەتە سەر کاریگەری ئەو شەڕ و ناکۆکییانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا هەیە لەسەر ژنان، دەڵێن، کە ئەو داگیرکارییانە وایکردووە، کە توندوتیژییەکان لە بەرامبەر ژناندا، تەنها لەلایەنی فیزیکییەوە ئەنجام نەدرێت، بەڵکو سەریکێشاوە بۆ توندوتیژی کلتوری و کۆمەڵایەتی، بەشێوەیەک دەستدرێژی بۆسەر خاک لە هەندێک جێگادا گۆڕدراوە بۆ دەستدرێژی بۆسەر ژنان.
ڕژاک، لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیاندا، داوای خۆبەڕێکخستنکردنی ژنان دەکەن لە بەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەریان دەکرێت و دەڵێن:‌ گرنگە‌ وەکو ژنانی کورد، بەرامبەر بەم هێزە داگیرکارانە،‌ کە دەستدرێژییان لەسەر خاک و جەستەمان کردووە، لە ئاستی کوردستان و عێراق دا خاوەن هەڵوێستێکی هاوبەش بین، بەتایبەت لەم قۆناغەدا، که کوردستان بە‌ دۆخێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت، ناکرێت بێدەنگبین و تەنیا چاوەڕوانی بکەین، بۆیە داوا دەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵکوژکردنی ژنان و کۆی گشتی گەلی کورد، با چالاکی و هەڵوێستی هاوبەشمان هەبێت.[1]
14-10-201814-10-2018

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 14-10-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-10-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
📈 جۆری ئامار و راپرسی✋ ژنکوژی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 14 2018 5:40PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 14 2018 9:20PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 14 2018 9:20PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 714 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ڕژاک، هۆشداری دەدات لەبارەی زیادبوونی کوشتنی ژنانەوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-10-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,671 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574