پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,854
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
جەمال عەلی مەعروف، ناسراو بە (جەمالە ڕەش)
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەهید جەمال عەلی مەعروف، ناسراو بە (جەمالە ڕەش)

شەهید جەمال عەلی مەعروف، ناسراو بە (جەمالە ڕەش)
شەهید جەمال عەلی مەعروف، ناسراو بە (جەمالە ڕەش)، ساڵی 1945 لە گەڕەکی شێخان-ی شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگەی خالیدیە تەواوکردووەو هەتا پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە.
شەهید جەمال یەکێک بوو لەو گەنجە خوێنگەرمانەی دوای شۆِڕشی 14ی تەمموزی 1958، لەنێو ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کاریدەکرد، هەرچەندە بە تەمەن زۆر منداڵ بوو، بەڵام کوڕێکی وریاو گێڕایەڵ بوو.
سەرەتای شۆڕشی ئەیلول دەبێتە پێشمەرگەی ناو شار و لەچەند چالاکییەکی ناو شاردا بەشداردەبێت، ساڵی 1963 بۆ ڕاپەڕاندنی کارێکی شۆڕش دەچێتە دەرەوەی شار.. بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیدا لە نزیک (کانی با) دەکەوێتە کەمینێکی دوژمنەوەو بەسەختی برینداردەبێت، پاشان زۆر بە ئەستەم دەربازی دەبێت.
ساڵی 1964 کە جیاوازی بیروبۆچوون لەنێو شۆڕش دا سەریهەڵدەدا، شەهید جەمال باڵی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرێت.
دوای بەیاننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970 کە بزووتنەوەی چەپی کوردی بەناوی (کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان - ک.م.ل.ک) سەریهەڵدا شەهید جەمال کاری تێداکردو یەکێک بوو لەو کادرە سەرکەوتووانەی لە ئەڵقەی ڕۆشنبیریی کۆمەڵەدا کاریان دەکرد، هەتا ساڵی 1974 کە شەڕ لە نێوان پارتی و ڕژێم دا دەستیپێکردەوە، شەهید جەمال چووە سەید سادق، لەوێ خانوویەکی بەکرێگرت و کەلوپەلی زۆری لێدانا وەک ماڵێکی تەواو، ئەو خانووە بووە بنکەیەک کە کاروباری ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە بەنهێنی لەوێ ئەنجامدەدرا، هەموو کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی کۆمەڵەش هەر لەو خانووە دا دەبەستران.
شەهید شەهاب و هاوڕێکانی بە شەهید جەمال-یشەوە لەو ماڵەدا کاریاندەکرد بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەو جۆشدانەوەیان بۆ خەباتی سەرلەنوێ، دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلول، دەستیکرد بە کۆکردنەوەی چەک و لە گوندی حاجی مامەندو چەند جێگایەکی تر، دەیشاردنەوە.
دوای هەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێی بەڕابەرایەتی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#)و دوای گەڕانەوەی شەهید جەمال بۆ ناوشار لەسەر خەبات و هەوڵدان بەردەوامبوو لەپێناو پتەوکردنی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە دا.
شەهید جەمال دواجار بووە لێپرسراوی هێڵێکی ڕێکخستن بەناوی (نەبەز)، کە چەندین کەسی دەگرتەخۆی و هەمووشیان بەهۆی شەهید جەمال-ەوە هاتبوونە ڕیزەکانی ڕێکخستنەوە، دواتر ئەو هێڵە بووە یەکێک لە هێڵە هەرە گەورەکانی ڕێکخستنی کۆمەڵە.
ئەو هێڵە زیاتر لە 35 کەس دەبوون کە هەموویا شەهید جەمال بەڕێوەیدەبردن و سەرپەرشتیدەکردن، جگە لە دابینکردنی گواستنەوەی سەرکردەکان بۆ شوێنی کۆبوونەوەکان کە هەمووی لەسەر شانی شەهید جەمال بوو.
دواتر کەوتە کۆکردنەوەی ئەو خەڵکانەی کە دابڕابوون لە ڕێکخستن و دووبارە هەوڵی پەیوەندیانی بە ڕێکخستنەکانەوە دەدا، هاوکات دوو ئوتۆمبێلی تایبەتی خۆی لە جۆرەکانی (مارسیدس و لادا) ی تەرخانکردبوو بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی ڕێکخستن لە ناوشار دا، جگە لەوەی ئەو برادەرانەی دەچوونە دەرەوە زۆربەیان لە ماڵی شەهیدەوە دەڕۆیشتن و بە وتۆمبێلەکانی ئەو دەگوێزرانەوە بۆ دەرەوەی شار.
زۆرێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی کۆمەڵەو چەندین کادری کۆمەڵە لەکاتی ڕاوەدوونان و مەترسی دا لە ماڵی شەهید جەمال و کەسوکاری داڵدەدەدران.
سەرەتای ساڵی 1976، کێشەی نێو سەرکردایەتی ناوخۆی وڵات، نەبوونی پەیوەندیکردن بوو بە هەڤاڵ #مام جەلال# و برادەرانی دەرەوەی وڵات، کە دابڕابوون لەیەکتری، شەهید جەمال بە سەرکردایەتی ناو وڵاتی وتبوو کەی ئیعلانی شۆڕش دەکەن؟ ئەوانیش وتبوویان کێشەمان هەیە، ئێمە دابڕاوین لە سەرکردایەتی و هەڤال مام جەلال.. شەهید جەمال-یش وتبووی ئەوە کێشە نییە، من پەساپۆرتم هەیە عنوان و ژمارەی تەلەفۆنی هەڤاڵ مام جەلال-م بدەنێ، لە سبەینێ زووتر نییە سەفەردەکەم.
شەهید ڕۆژی 1976/3/16 بەرەو سوریا سەفەر دەکات و لەوێ چاویدەکەوێت بە هەڤاڵ مام جەلال و برادەران، هەموو ڕاسپاردەکانی ناو وڵاتی گەیاندبوو، لە کاتی گەڕانەوەشد دا چەندین نامەو (4000) چوارهەزار دیناری عێراقی لە سەرکردایەتی دەرەوەی وڵاتەوە دەگەیەنێتەوە سەرکردایەتی ناو وڵات، تەنانەت بۆئەوەی هەستی پێنەکرێت لە سوریاوە دەچێت بۆ میسر بەو نیازەی لەوێوە بگەڕێتەوە بۆ بەغداد.. بەڵام بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە ماوەیەکی کەم دەگیرێت، کاتێک دەیبەنە جێگایەک دایدەنێن، ئەو وادەزانێت ئاشکرابووە، نامەی مام جەلال-ی پێبووە کە لەناو دەرمانی دەمودان دا شاردوێتیەوە، زۆر بەنهێنی دەیکاتەوەو ناوەرۆکەکەی لەبەردەکات و نامەکە لەبەیندەبات، پاشان پێیدەڵێن پەساپۆرتەکەت ماوەی سەفەری بەسەرچووە، دەبێت تازەی بکەیتەوە، هەر لەوێ مۆری تازەکردنەوەی بۆ لێدەدەن.
شەهید جارێکی تریش سەفەر دەکات لەم سەفەرەی دا بەیاننامەی (ی.ن.ک بۆچی؟)و دامەزراندنی (ی.ن.ک) دەهێنێتەوە بۆ کوردستان.
شەهید جەمال لەپێناو ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی شۆڕش و ڕێکخستن دا، جگە لە پەیداکردنی کەسانێکی دەوڵەمەندی نیشتمانپەروەر کە هەمیشە یارمەتی شۆڕش یان دەدا، تەنانەت خانووی نیشتەجێی خێزانەکەشی دەفرۆشێت و خۆیان دەچنە کرێچێتییەوە...
شەهید جەمال دوای هەرەس تایپ-ێک لە دەرەوەو شار دەشارێتەوە، کاتێک سەرکردایەتی ناو وڵات پێویستان بە ئامێرێکی چاپ دەبێت؛ دەیهێنێەوە ناو شارو دەبێتە یەکەم دەزگای چاپ بۆ کاری ڕاگەیاندنی ناوشار، هاوکات بۆ لەچاپدانی بڵاوکراوەی زۆر، بەهۆی دوو برادەری ڕێکخستنەوە، ئامێری ڕۆنیۆی فەرمانگەی بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی بەکاردەهێنا.. کە شەوان بەنهێنی کاریان پێدەکرد.
شەهید جەمالە ڕەش ڕۆڵی سەرەکیی هەبوو لە پەیداکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ شۆڕش، هەرچی پەیدادەکرا لە گەراجەکەی ئەودا هەڵدەگیرا، وەک مەشجەبێک، ببووە حەشارگەیەکی نهێنی بۆ شاردنەوەی چک و تەقەمەنی و نووسراوەکانی کۆمەڵە، هەموو کارێکی نهێنی تێدا ئەنجامدەدرا، زۆر هاوڕێ و برادەری نزیکی خۆی بۆ کاری نهێنی و سیاسی هاتوچۆیان دەکرد، برادەرێکی عەرەب-ی هەبووە بەناوی (مەحمود) کە بەڕێوەبەری پۆلیس بووە لە سلێمانی، ڕۆژێک چەند برادەرێکی شەهید جەمال لێیان پرسیوە مەحمود بۆ نایەیت بۆ گەراج؟ ئەویش وتویەتی نایەم! وتبوویان بۆ نایەیت؟ مەحمودیش دەڵێت (أنتم وجمال وراء ڕؤوسکم الف بلوة).
شەهید لە ساڵی 1977 ئاشکرادەبێت و ڕژێم بەشوێنیدا دەگەڕێت، ئەویش ماوەیەک لەناو شار خۆی دەشارێتەوەو پاشان دەبێتە پێشمەرگەو دەچێتە ناوچەی قەرەداخ بۆ لای شەهید ئارام، لە یەکێک لە چالاکیەکانی ئەو سەردەمە بەشداری دەکات.. چەند جارێک شەهید ئارام بۆ کارە نهێنییەکان دەینێرێتەوە ناو شارو هەموو جارێکیش بە سەرکەوتو ویی کارەکان ئەنجامدەدات و دەگەڕێتەوە، مەخابن دواجار کە دێتە ناوشار دەچێتە ماڵی برادەرێکی.. بەڵام ئەو برادەرەی خیانەتی لێدەکات، دامودەزگا ئەمنییەکانی بەعسی لێئاگادار دەکات و شەوی 1977/8/10 لە ماڵی ئەو برادەرەی دەسگیردەکرێت و دەیبەن بۆ دائرەی ئەمنی سلێمانی.
لەدوای 25 ڕۆژ ئەشکەنجەو لێدان هیچ ئیعتیرافێک ناکات، لە 5\9، دەینێرن بۆ هەیئەی خاسە لە #کەرکووک#، لەوێش تا 25\9، لەژێر لێدان و ئەشکەنجەدا دەبێت، پاشان دەدرێت بە مەحکەمەو ڕۆژی 4\10، فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەردادەدەن و 10\10، ڕەوانەی بەشی سێدارەی زیندانی گەورەی #موسڵ# دەکرێت.
تا دواجار شەوی 28-1/29/ 1978، ئەو ڕۆڵە ئازاو جەربەزەیەی (ی.ن.ک) لەسێدارە دەدرێت و گیانی پاکی دەگاتە کاروانی شەهیدانی کوردو کوردستان.
شەهید لە وەسێتنامەکەیدا دەنووسێت:
وا نەزانن کە من لەناوچووم، نەخێر من و هەروەها هاوڕێ شەهیدەکانم هەرگیز نامرین بەڵکو ئێمە بووینەتە سوتەمەنی بۆ شۆڕشە نوێیەکەمان، کوردستان تینوویەتی، تینویەتی خاکیش بەخوێن نەبێت ناشکێت، داوای لێبوردن لە گەلەکەم دەکەم کە نەمتوانی لەمە زیاتر خزمەتی بکەم، نەمتوانی ئەو نەخشەیەی کێشابووم بۆ تێکۆشان لەبەر پەتی خنکاندن و سێدارەی دوژمنە فاشیەکان، بەڵی نەمتوانی ئەو نەخشەیە تەواوبکەم زۆر جێگای سەربەزی و شانازیە بۆ من کە گەلەکەم وەرم بگرێت وەک شەهیدێکی خۆی.
تەنانەت وەک هاڕێکانی لێی دەگێڕنەوە ڕووبەڕوو بە مدیر ی گرتووخانەی موسڵی وتووە زۆر عەیبە بۆ ئێوە، ئێمەتان خزانۆتە ئەم ژوورە تەسکانەوەو بەدزییەوە لە سێدارەمان ئەدەن، ئێوە جەبانن لە ئێمە ئەترسن ئەو تورەکەیە ئەکەنە سەرمان لە ترسا بە مردووییش ناوێرن سەیری چاومان بکەن..
شەهید لە زیندانیشدا نموونەی ئازایەتی و خۆڕاگریی بووە، لە کاتی دەستگیرکردنیشی دا ڕێکخستنەکانی ناو شار هیچیان لەشوێنی خۆیان نەجوڵان، چونکە دەیانزانی جەمال نموونەی ئازایەتی و خۆڕاگرییە.
تەنانەت پاش لەسێدارەدانیش، تەرمەکەی 10 ساڵ حوکم دەدرێت، تا لە بەرواری 20-08-1999، تەرمەکەی دەهێنرێتەوە سلێمانی و لە کەژاوەیەکی شایستەدا لەسەر وەسیەتی خۆی لەلای خاڵە شەهاب بەخاک دەسپێردرێت.
شەهید وەسێتی کردبوو ئەگەر تەرمەکەیان دانەوە ئەوا لە لای خاڵە شەهابەوە بمنێژن، ئەگەر نەشیان دامەوە ئەوە دڵگران مەبن یادگاری زۆرم هەیە بۆتان، بۆنی من بنێن بە هاوڕێ پێشمەرگەکانەوە هەریەک لەوان جەمال-ێکن بۆ ئێوە.[1]
ئەم بابەتە 51,889 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | http://www.sharazurpost.com
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی شەهیدبوون: 29-01-1978
بیروباوەڕی سیاسی: چەپ
بەندیخانە: ئەمنی کەرکووک
جۆری کەس: لەسێدارەدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: لەسێدارەدان
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-07-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 18-07-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 51,889 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.130 KB 16-07-2018 زریان سەرچناریز.س.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,854
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.078 چرکە!