بەردەوامی ڕەشبگیر و ڕفاندنی هاووڵاتیان لە لایەن ئیتلاعاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە درێژەی گوشار و کوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئیتلاعاتەوە کەسێک لە
پیرانشارپیرانشار و هاوڵاتێکیتر لە
جوانڕۆجوانڕۆ بێ سەرو شوێنن.
لە دوو ڕاپۆرتی جیاجیادا کە بۆ kmmkهاتوە دەڵێن :ئەمجەد یوسفی دانیشتوی پیرانشار،خێزاندار و خاوەنی 2 منداڵ ڕۆژی شەمە 22ی بەفرانبار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە ڕفێندراوە و چارەنوسی نادیارە.
لە لاێیکی ترەوە جەمیل یارئەحمەدی هاووڵاتێیکی دیکەی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای
کرماشانکرماشان لە 20ی بەفرانباری 1396دا لە لایەن ئیتلاعاتی شارستانی جوانڕۆ وە قۆڵبەست کراوە و هەناردە شوێنێکی نادیار کراوە.
لەدوای سەرهەڵدانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە زۆرترین گوشار و زەبر و زەنگ و تۆقاندن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانەوە دەکرێتە سەر هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
18-01-201818-01-2018
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان