حکومەتی تورک هێرشی کردە سەر گۆڕستانێکی دیکەی شەهیدان
باکووری کوردستان
- بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی مەزوپوتامیا، هێزەکانی پۆلیسی تورک نیوەشەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی بسملی سەر بە
ئامەدئامەد هێرشیان کردووەتە سەر گۆڕستانی شەهیدانی
هەپەگەهەپەگە،
یەپەگەیەپەگە، یەپەژە، یەپەسە، یەپەسە ژن و یەژا ستار و کێلەکانی شکاندوون.
[1]
- سزای 15 ساڵ و سێ مانگ زیندان بە سەر
ئیدریس بالوکەنئیدریس بالوکەن، پەرلەمانتاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپەدا سەپێندرا، بە تۆمەتی ئەندامبوونی ڕێکخستنی قەدەغە.
[1]
باشووری کوردستان
- بەیانی ئەمڕۆ، لە سنووری شارۆچکەی
خورماتووخورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، ژمارەیەک شۆفێری بارهەڵگر ک و تاکسی لەگەڵ چەند هاوڵاتییەکی دیکەدا کە خەڵکی گەرمیان بوون، رفێندران.
[1]
-
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کار لەسەر مسۆگەرکردنی
موچەموچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و رون و بەپێی میکانیزمێکی ورد.
[2]
- لە راگەیەندراوێکدا جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ ئاماژەی بەوەکردووە، هەستاون بە دورخستنەوەی سێ کەسی ناو جوڵانەوەکە، ئەویش پاش ئەوەی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ناو جوڵانەوەکە بۆی ئاشکرابووە، کە ئەو سێ کەسە لە ژێرەوە کاریان بۆ دەزگایەکی سیخوری ناوخۆ کردوە و لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا شوێنی هاوڕێکانیان ئاشکرا کردووە.
[3]
- وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، داوایان لە حکومەت کردووە 23 ملیۆن دۆلار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان تەرخان بکات و دەشڵێت ئەگەر حکومەت بیەوێ هەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت دەبێت داواکارییەکانی کۆمسیۆن جێبەجێبکات.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزە ئەمنییەکانی کانتۆنی
عەفرینعەفرین، سیخوڕێکی دەزگای هەواڵگیری میتی تورکیایان دەستگیرکردووە، کە ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی چەند تەقینەوەیەک کردووە.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان