بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: چالاکواننامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,787) پەڕتووک||
📅 05-04-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، حوکمی سێ مانگ و رۆژێک زیندانیی بەسەر فەردین مەولوودیدا سەپاند. لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن. بەمەش ک
📅 05-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فەتاح هیرانی
پێشمەرگەی دێرین فەتاح هیرانی لە ڕێکەوتی 06-04-2017 بەهۆکاری وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
👫 فەتاح هیرانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فەتاح هیرانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ڤیان پەیمان
خەڵکی‌ رۆژئاوای‌ کوردستانە و پێشتر لە چیاکانی‌ کوردستان گەریلا بووە و چەندین گۆرانی‌ تایبەت بۆ گەریلای‌ وتووە و دوای‌ هێرشی‌ چەکدارانی‌ رێکخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش بۆسەر کۆبانێ‌ رووی‌ کردووەتە رۆژئاوای‌ کوردستان و شەڕڤانی‌ یەکینەکانی‌ پاراستنی‌ ژن (YPJ) بوو.
رۆژی 06-04-2015 لە سەری کەهنیێ شەهید بوو.
✌️ ڤیان پەیمان
🏷️ پۆل: شەهیدان
ڤیان پەیمان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەهبەر جەلال
رەهبەر جەلال حەمەد مامەش
لەساڵی 1953 لەشاری کۆیە لە دایکبووە.
قوتابخانەی ناوەندی لە شاری هەولێر تەواو کردووە.
ساڵی 1970 لەگەڵ هەندێک لاوانی شاری کۆیە، تیپی شانۆگەری (کەکۆن) دادەمەزرێنێت. پاشان دەچیتە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەشی نیگارکێشان لەبەغدا.
رۆژی 11 ئایاری ساڵی 1974 بەغدا جێ دەهێڵی و دەچێتە ریزی شۆڕش، لەوێش لەبەرێوەبەرایەتی راگەیاندن کاردەکات.
لەساڵی 1977 دا لەبەشی جموجۆڵی هونەری شاری هەولێر دا بەپشکنەری رێبەری وانە هونەرییەکانی قوتابخانەکانی هەولێر دادەمەزرێ.
ساڵی 1977 پێشانگای ی
👫 رەهبەر جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەهبەر جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,066 | وێنە 58,172 | پەڕتووک PDF 10,787 | فایلی پەیوەندیدار 40,231 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,056 |
📊 داخستنی گومرگی حاجی ئۆمەران و کاریگەرییەکانی لەسەر کاسبکاران | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
داخستنی گومرگی حاجی ئۆمەران و کاریگەرییەکانی لەسەر کاسبکاران
📊 ئامار و راپرسی

ڕۆژنیوز - زۆسک باڵەک
کاریگەرییەکانی داخستنی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران تا دێت زیاتر دەردەکەوێت لەسەر کاسبکارانی دەروازەکە، کاسبکارانیش دەڵێن مانەوەی گومرگەکە بە داخراوی ئەگەری کۆچکردنی خەڵک و چۆڵبوونی ناوچەکەی لێ دەکەوێتەوە، چونکە بەشێکی زۆری خەڵک ژیانیان لەسەر ئەو مەرزە نێودەوڵەتیبەیە.
لە ڕۆژی 24/9ی ئەمساڵ، ئێران هەموو سنوورەکانی بەڕووی هەرێمی کوردستاندا داخست، لەگەڵ ئەوەی دواتر دەروازەی سنووریی باشماخی کردەوە، بەڵام تا ئێستا دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران بە داخراوی ماوەتەوە.
هاوکار ستار، شۆفێری بارهەڵگر لە گومرگی حاجی ئۆمەران بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: داخستنی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر ژیانی ئێمەی شۆفێری بارهەڵگر دروستکردووە، ئەوە نزیکەی مانگ و نیوێک دەبێت ئێمە بێکارو کاسبی لە ناوچەکە ماوینەتەوە.
ئەو شۆفێرە دەشڵێت: جموجۆڵی بازرگانی ئاسایی بوو ئێمە لە هەفتەی دوو بار تا سێ بارمان هەبوو کە ئەمەش بەشێکی زۆر لە بژێوی خۆمان و ماڵ و کەسوکارمانی دابین دەکرد، بەڵام ئێستا ئەو داخستنە کاریگەرییە خراپەکەی دەرکەوتووە، ئێستاکە تا دێت بار و گوزەرانی شۆفێران و کاسبکارانمان خراپتر ئەبێت.
وتیشی، داواکارین لە حکومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار هەوڵێکی جدی بدەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات گومرگەکە بکرێتەوەو جموجۆڵی بازرگانی ئاسایی ببێتەوە لە سنورەکە، ئەگەرنا ناچارین بۆ دۆزینەوەی کاری تر بژێوی خۆمان ناوچەکە جێبێڵین و بەرەو شوێنێکی تر بڕۆین، چونکە ئۆتۆمبێل هەیە ژیانی سێ تا چوار خێزانی لەسەرەو هەر خێزانێکیش کۆمەڵێک خوێندکار و کۆمەلێک منداڵی هەیە کە هەموویان لەسەر داهاتی ئەو ئۆتۆمبێلە بەرێوەدەچن.
ئاکۆ تاهیر ئەنجومەنی گشتی شۆفێرانی بارهەڵگری گومرگی حاجی ئۆمەران بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بەشێکی زۆری خەڵک و شۆفێر ژیانیان لەسەر ئەم گومرگەیە کە بەتەنیا شۆفێرانی بار هەڵگر کە لە خەتی گومرگی حاجی ئۆمەران کار ئەکەن بە شێوەی فەرمی (633) شۆفێرە کە ئەمەش ئێستاکە هیچ کارو کاسبییەکیان نەماوە.
هەروەها وتیشی: ئەگەر داخستنی سنورەکە بە بەردەوامی بمێنێتەوە، ناچار شۆفێران دەبێت ئۆتۆمبێلەکانیان بە زەرەر بفرۆشنەوە و لەو ناوچەیە کۆچ بکەن بۆ شارێکی تر و کارێکی تر بدۆزنەوە، ئەوەش دووبارە (تەرحیل)کردنەوەیەکی تری باڵەکایەتییە و چۆمان لە شارۆچکەیەکی گەورەوە دەکاتە شارەدێیەکی بچوک و بێ داهات.
ئەو ئەنجومەنە وتیشی، ئێستا شۆفێران زۆربەیان قەرزدارن، بەهۆی ئەوەی لەسەر داوایەکی ئیران ئۆتۆمبێلەکانیان گۆڕی لە تاک بۆ کەپس یان بۆ جۆرێکی گەورەتر کە هەندێکیان کەموکوڕیان هەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەو داخستنە ئێستا بە پلەی یەک ئەو شۆفێرانەن کە زیانی زۆریان بەرکەوتووەو قەرزێکی زۆریان دەکۆڵدا هاتووە و ئێستاش بێکارن.
لەبارەی کردنەوەی مەرزەکەش وتی، ئەوەی ئێمە ئاگاداربین لە پەرلەمانی ئیران بڕیاردرا هەردوو مەرزی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان پێکەوە بکرێنەوە، بەڵام تا ئێستاش هەر داخراون، بۆیە پێمانوایە داخستنی مەرزەکە سیاسییە.
دەشڵێت، مەرزی حاجی ئۆمەران جگە لەوەی بەشی هەرە زۆی خەڵکی ئەو سنورە بەرژەوەندیان لەگەڵ ئەو مەرزەدایە، بەڵام لە پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش خەڵکێکی زۆر ژیانیان لەسەر ئەو مەرزەیە کە بەس کرێکاری پیرانشار ژمارەیان پێنج هەزار دەبێت و ڕۆژانە لەو مەرزە کاردەکەن، بەڵام ئێستا ئەوانیش بێکارن، بۆیە داواکارین ئەو مەرزە بکرێتەوەو خەڵک و شۆفێران و کاسبکارانیش بکەونەوە سەر بارو گوزەرانی ئاسایی خۆیان.
ژیار دڵشاد، ئابوریناس لەو بارەیەوە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: داخستنی گومرگی حاجی ئۆمەران کاریگەریی نەرێنی بەتەنیا لەسەر شۆفێران یان پیلەوەر یان کارمەندان و بازرگانانی ئەو سنورە دروست نەکردووە، بەڵکو بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، لەسەر 70%ی خەڵکی ئەو سنورە بە گشتی و بەشێک لە ناوچەکانی تری دروستکردووە.[1]
19-11-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 19-11-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-11-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی💰 ئابووری و نەوت
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ چۆمان (باڵەکایەتی)
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 19 2017 10:06AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Nov 20 2017 9:27AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Nov 20 2017 9:27AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,645 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
داخستنی گومرگی حاجی ئۆمەران و کاریگەرییەکانی لەسەر کاسبکاران
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-11-2017
🏰 شوێنەکان
1.👁️حاجی ئۆمەران
📷 وێنە و پێناس
1.👁️سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2,574 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574