زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,787) پەڕتووک||
✌️ یوسف دەمیر (شەڕڤان کۆرجان)
نازناو: شەڕڤان کۆرجان
ناو و پاشناو: یوسف دەمیر
دایک: پەریخان
باوک: خەیرەدین
شوێن و مێژووی شەهادەت: گوندی حیمر شەرکا / 10-11- 2015
✌️ یوسف دەمیر (شەڕڤان کۆرجان)
🏷️ پۆل: شەهیدان
یوسف دەمیر (شەڕڤان کۆرجان)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 05-04-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، حوکمی سێ مانگ و رۆژێک زیندانیی بەسەر فەردین مەولوودیدا سەپاند. لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن. بەمەش ک
📅 05-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📝 بۆ ڕای گشتی؛ لە بارەی هۆکاری گرانبوونی گاز لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک
لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە، وەک وەڵامدانەوە بۆ داواکاریی رەوای هاووڵاتییان لە ئەنجامدانی چاکسازی و گرتنەبەری شەفافییەت لە کاروباری حکومیدا، بڕیاردرا گشت گرێبەستی کۆمپانیاکان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان و بەپێی پرۆسەی بەتەندەرکردن بێت.
لەم چوارچێوەیەدا بابەتی گواستنەوەی گاز لە کۆمپانیای داناغازەوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم، کە لەلایەن کۆمپانیایێکەوە قۆرخ کرابوو، کرایە تەندەر و دوای ئەوەی بۆ کۆمپانیایەکی دیکە دەرچوو و بڕیار بوو لە سەری ساڵی نوێوە دەستبەکار ببێت، بەڵام لەلایەن چەند
📝 بۆ ڕای گشتی؛ لە بارەی هۆکاری گرانبوونی گاز لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک
🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان
بۆ ڕای گشتی؛ لە بارەی هۆکاری گرانبوونی گاز لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ نورتان ئاتالای (بەسە ئازەر)
نازناو: بەسە ئازەر
ناو و پاشناو: نورتان ئاتالای
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: ئایتەن و جەمال
شوێن و کاتی شەهادەت:21-11- 2019/حەفتانین
✌️ نورتان ئاتالای (بەسە ئازەر)
🏷️ پۆل: شەهیدان
نورتان ئاتالای (بەسە ئازەر)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,062 | وێنە 58,170 | پەڕتووک PDF 10,787 | فایلی پەیوەندیدار 40,231 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,054 |
📖 پیاوانی گوندێک لەسەر خەتەنە نەکردنی کچەکانیان بەڵێندەدەن | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
پیاوانی گوندێک لەسەر خەتەنە نەکردنی کچەکانیان بەڵێندەدەن
📖 کورتەباس

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
چیرۆکی خەم و ئازارەکانی (هێمان) و هاوشێوەکانی دانیشتوانی گوندێک لە کوردستان دەهێنێتە ئه و بڕیارەی چیتر کچەکانیان خەتەنەخەتەنە نەکەن.
هێمان هەژار (19 ساڵ) باسی ئه و شەوە دەکات کە بەبێ پرس و ئاگاداری باوکی، لەلایەن ژنێکی گوندەکەیان خەتەنەکراوە، دۆخی خۆی روندەکاتەوە و دەڵێ بە دەم ئازارەوە خەوی لێکەوتووە.
دایکم پێی گوتم کچم نەک هەر تۆ، بەڵکو من و ژنانی ئه و گوندە هەموومان خەتەنە کراوین لەبەرئەوەی لە ئایینی ئیسلامدا دەبێت ژنان خەتەنە بکرێن هەروەک چۆن کوڕانیش سووننەت دەکرێن هێمان وای وت.
ئەوەشی خستەڕوو کە زۆرینەی زۆری کچان و ژنانی گوندەکەی خەتەنەکراون و بێ ئەوەی باوکیان هەر پێی بزانن بەهۆی ئەوەی زۆرینەی پیاوانی گوندەکە پێشمەرگەن و لە کاتی چوونیان بۆ دەوام دایکەکانیان کچەکانیان خەتەنە دەکەن.
گوندی سۆربەش عەوێز، یەکێکە له و گوندانەی دەکەوێتە سنووری ناحیەی شەمامکی سەر بە قەزای مەخمور باشوری رۆژئاوای هەولێر بە دووری 56 کم، کە 120 خێزانی تێدانیشتەجێیە و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 500 کەس دەبێت. پرسی خەتەنەی کچان و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان وەک هەر گوندێکی دیکەی کوردستان بووەتە بەشێک لە کولتووری گوندەکە و لە باوانیانەوە بۆیان ماوەتەوە، بەڵام لە مانگی نیسانی رابردوو پیاوانی گوندەکە بەڵێن دەدەن چیتر کچانیان خەتەنە نەکەن و توندوتیژیش بەرامبەر بە ژنەکانیان ئەنجام نەدەن، له و کاتەوەش تا ئێستا هیچ حالەتێکی خەتەنەی کچان و توندوتیژی دژی ژنان له و گوندە تۆمار نەکراوە.
رێکخراوی ئەلەند بۆ بەدیموکراسیکردنی گەنجان، فریادڕەسی کچان و ژنانی گوندی سۆربۆش عەزیزە، ئه و رێکخراوە گوندی سۆربۆش دەخاتە لیستی چالاکییەکانی بە مەبەستی نەهێشتنی خەتەنەکردنی کچان و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان.
کوردستان رەسووڵ، رێکخەری پڕۆژەکە دەڵێ لە رووماڵێکی گوندەکانی سنووری شەمامک لەبارەی ئاستی خەتەنەی کچان و توندوتیژی دژی ژنان، بۆیان دەرکەتووە کە سۆربۆش زۆرترین خەتەنەی کچانی تێدا تۆمار کراوە و بە بەردەوامیش توندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدەدەن.
وتی وەک رێکخراو بڕیارماندا هۆشیاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی و یاسایی لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی دیکەی تایبەت له و گوندە ئەنجام بدەین.
پڕۆژەی نەهێشتنی خەتەنەکردنی کچان و توندوتیژی دژی ژنان، ماوەی دوو مانگی خایاندووە و لەگەڵ ژنان و پیاوانی گوندەکە یەک بە یەک گفتوگۆ کراوە، وەک رێکخەری پڕۆژەکە دەڵێ ژنان و پیاوانی گوندەکە بەڵێنیان پێداون کە چیتر کچانیان خەتەنە نەکەن، پیاوەکانیش بەڵێنیاندا کە ژنی دووەم نەهێنن و توندوتیژی دژی ژنەکانیشیان ئەنجام نەدەن.
کوردستان کە بۆ (دواڕۆژ) قسەی دەکرد، سوپاسی محەمەد سۆربۆشی موختاری گوندەکە دەکات کە لە سەرخستنی پڕۆژەکەدا هاوکاری زۆری رێکخراوەکەی کردووە.
وتیشی سەرەتا لەگەڵ موختاری گوندەکە ئامانجی پڕۆژەکەمان بۆ روونکردەوە، پاش تێگەیشتن لە گرنگی پڕۆژەکە بۆ خەڵکی گوندەکە، موختاری گوندەکە رەزامەندی نیشاندا کە هاوکارییان بکات و هانی مامۆستای ئایینی گوندەکەش بدات لە رووی ئایینیەوە هاوکارییان بکات.
پڕۆژەکە لە سەرەتای مانگی ئازار دەست پێدەکا و لە کۆتایی مانگی نیسانی کۆتایی هات، تا ئێستا هیچ حالەتێکی توندوتیژی دژی ژنان و خەتەنەی کچان تۆمار نەکراوە، ئەمە محەمەد سۆربەشی موختاری گوندەکەی دڵخۆش کردووە.
سۆربەشی دەڵێ ئه و رێکخراوە کۆتایی بە زۆرێک لە کێشەکانی گوندەکە هێنا کە پێشتر بەهۆی ئەوەی ببووە بەشێک لە کولتووری گوندەکە ئاسان نەبوو تەنانەت باسیش بکرێت.
لە پاڵ ستایشی رێکخراوەکە کە لە ماوەی دوو مانگدا شارەزایانی تەندروستی، کۆمەڵایەتی، یاسایی و ئایینی سەردانی گوندەکەیان کردووە و لایەنە نەرێنییەکانی خەتەنەیان بۆ روون کردوونەتەوە، وتی مامۆستای ئایینی گوندەکەش بەشداری هەڵمەتەکەی کرد و لە گوتاری هەفتانەی رۆژانی هەینی بە وردی باسی لایەنی ئایینی بۆ خەڵکی گوندەکە دەکرد کە ئەوەی باسدەکرێت لە ئایینی ئیسلام هاتووە دەبێت کچان خەتەنە بکرێن، بە درۆی خستەوە کە ئایینی ئیسلام لەگەڵ خەتەنەی کچان نیە، تەنانەت باسی لەوەش دەکرد کە ژن هێنانی دووەم لە ئایینی ئیسلام وەها ئاسان نیە کە خەڵک تێگەیشتووە و پێغەمبەری ئیسلامیش هیچ کاتێک لە ژنەکانی نەداوە، هانی داین کە توندتیژی دژی ژنەکانمان نەکەین، قەناعەتی پێهێناین.
بەگوێرەی ئامارێک کە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بە هاوکاری رێکخراوی یونسێف لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە خەتەنەکردنی کچان کەمبووەتەوە.
ئەمەل جەلال، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان دەڵێ، لە رووپێوەکەدا پێنج هەزار و 990 دایک بە تەمەنی جیاواز بەشدارییان کردووە، دەرکەوتووە 44.8%ی بەشداربووان خەتەنەکراوون، لە بارەی کچەکانیشیان دەرکەوت 10.7%یان کچەکانیان خەتەنە کردووە.
بەپێی ئاماری رووپێوەکە، هەولێر لە پلەی یەکەم دێت بە رێژەی 16.7%، سلێمانی بە 11.8%، دهۆک بە 4.1% و پارێزگای هەڵەبجەش بە 1.1% لە پلەی کۆتایی دێت کە کەمترین رێژەی خەتەنەی کچانی تێدا تۆمارکراوە.
بەشداربووانی رووپێوەکە 90%یان بە گوێزان خەتەنەکرا بوون و 75%یشیان لە ماڵی خۆیانیان ماڵی کەسێکی نزیکیان خەتەنەکراوون.
لەبارەی هۆکاری خەتەنەکردنیشیان، 63.4%ی بەشداربووان بە ئەرکێکی ئایینیان زانیوە، 61.8%ی دابونەریت و 24%یشیان دەڵێن بەهۆی فشاری خێزانەکانیان بووە.
لە بەشێکی دیکەی رووپێوەکەدا دەرکەوتووە 50%ی ژنەکان ئاگادارنین لە هەبوونی یاسایەکی تایبەت بە قەدەغەکردنەی خەتەنە، 67%یش دەڵێن زیادبوونی هۆشیاری و جێبەجێکردنی یاساکە دەبێتە هۆکار بۆ کەمکردنەوەی خەتەنەکردنی کچان.
قادر نوری، دانیشتوی گوندی سۆربەش دەڵێ بەڵێنیانداوە لەمەولا کچانیان خەتەنە نەکەن و توندوتیژیش دژی ژنەکانیان ئەنجام نەدەن.
ئه و وتی بەڵێنەکەی خۆمان بردۆتەسەر، لەسەریشی بەردەوام دەبین.
زیاتر وتی لەوکاتەوەی پڕۆژەکە لێرە جێبەجێکراوە، کێشەی کۆمەڵایەتیش کەمی کردووە.
شێرزاد پیروسە، سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆ دواڕۆژ دەڵێ پیاوانی گوندەکە واژوویان کردووە توندوتیژی دژی ژنەکانیان ئەنجام نەدەن و کچانیان خەتەنە نەکەن.
وتیشی وەک خەڵاتێک بۆ گوندەکە، رێکخراوی ئەلەند لەسەر داوای خۆیان بڕیاریدا دوو حاویەی گەورەی زبڵدان لە گوندەکە دابنێ و هەر ماڵێکیش حاویەیەکی پێبدرێت.
شێرزاد باسی لەوەکرد، گوندی سۆربەش لە نێوان 220 گوند دەستنیشانکراوە کە پڕۆژەی قەدەغەکردنی خەتەنە و توندوتیژی دژی ژنان لێ ئەنجام بدەین، بەهۆی ئەوەی زۆرترین ئاماری خەتەنە و توندوتیژی بەپێی ئامارێکی رێکخراوەکە تۆمارکراوە.
عەبدولغەفار محەمەد، ماوەی چوار ساڵە مامۆستایی ئایینی گوندی سۆربەشە و بەشداری پڕۆژەی ئەلەندی کردووە بۆ نەهێشتنی خەتەنە و توندوتیژی دژی ژنان، ئه و دەڵێ لە ئایینی ئیسلام هیچ دەقێک نییە رێگە بە خەتەنەکردنی کچان بدات.
بۆ دواڕۆژ وتی خەڵکی گوندەکە هەموویان ئیسلامن، بۆیە بڕیاریاندا چیدیکە کچانیان خەتەنە نەکەن و توندوتیژیش دژی ژنانیان ئەنجام نەدەن.
پەیمان نەجمەدین (47 ساڵ) یەکێک لە ژنانی دانیشتووانی گوندەکە باسلەوە دەکات لەوەتەی لە بیریەتی ژنانی گوندەکە توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدراوە و کچەکانیش خەتەنەکراون.
ئه و بۆ دواڕۆژ وتی، من یەکێکم له و ژنانەی خەتەنە کراووم، هەر لە شەوی بوکێنیدا تا ئێستاش هەمیشە کێشەم لەگەڵ پیاوەکەم هەبووە کە بە دڵی ئه و نیم.
ئەوەشی وت نەمدەزانی هۆکارەکەی ئەوەیە خەتەنە کراوم، بەڵام دوای ئەوەی ئه و رێکخراوە هات بۆی باسکردین کە ئه و ژنانەی خەتەنە دەکرێن بە بەراورد لەگەڵ ژنانی دیکەی خەتەنە نەکراوو تووشی لاوازی سێکسی دەبن، ئێستا دەزانم کێشەکانمان هۆکار چی بووە.
پەیمان کە دایکی سێ کچ و دوو کوڕە، پەشیمانە لەوەی کچە گەورەکەی خەتەنە کردووە، دەڵێ بریا ئەوەم نەکردبا، بەڵام خەتای من نەبوو ئەوە منیش لە باوانمەوە فێر بوومە کە دەبێت ژنانیش خەتەنە بکرێن. گوتی بەڵام دوو کچەکەی دیکەم بە هیچ شێوەیەک خەتەنە ناکەم.
پەیمان سوپاسی رێکخراوی ئەلەند دەکا، دەڵێ دوای ئەنجامدانی پڕۆژەکە تا ئێستا پیاوەکەی شەقێکی لێنەداوە، گوتی گوندەکەمان بۆتە جێگەی شانازی هیوادارم گوندەکانی تریش چاو لە ئێمە بکەن.
هێمان باس لە کچە هاوڕێکانی دەکات کە شوویان کردووە و دەڵێ ئەوان بۆی باسدەکەن کە بە دڵی پیاوەکانیان نین و هەمیشە پیاوەکانیان گلەییان لێ دەکەن کە ساردن لە سێکس کردن، وتی بەڵام کچەکانی دیکە کە خەتەنە نەکراوون لەگەڵ هاوسەرەکانیان بێ گرفت ترن.[1]
14-11-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 14-11-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-11-2017
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🖨 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە دەزگای دواڕۆژ
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ مەخموور
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 14 2017 8:29PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 15 2017 9:53AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 15 2017 9:53AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,617 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
پیاوانی گوندێک لەسەر خەتەنە نەکردنی کچەکانیان بەڵێندەدەن
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-11-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,125 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574