ڕابوون مەعروف: یەک کاتژمێر ئەشکەنجەیان دام و بە ڤیدیۆ تۆماریان کرد
باشووری کوردستان
- یەکێتی داوای روونکردنەوە لە پارتی دەکات لەسەر سووتاندنی بارەگاکەیان لە
زاخۆزاخۆ.
[1]
-
ڕابوون مەعروفڕابوون مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە
سیداد بارزانیسیداد بارزانی هات بۆ پەرلەمان و 10 بۆ 15 چەتە هاتن و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ئەشکەنجەیان دام، هەموو ئەو ئەشکەنجانەیان بە کامێرا تۆمارکرد.
[3]
-
وەلید جونبلاتوەلید جونبلات کە یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی وڵاتی لوبنان، لەدوای رووداوەکانی ئەم دوواییەی هەرێمی کوردستان و گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا باس لە پرسی کورد دەکات و دەڵێت: پرسی کورد نامرێت.
[2]
- قایمقامی زاخۆ رایگەیاند: چەندان کەس لەسەر سووتاندنی بارەگا حزبییەکان دەست بەسەر کراون.
[1]
- کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان شەهیدکردنی وێنەگرێکی دەزگای سەتەلایتی کوردستانی لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئیدانە کرد و ڕای گەیاند، ئەمە فەرهەنگی عەقڵیەتی شۆڤێنیی عەرەب و دوژمنانی کوردستانە.
[4]
- دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایدەیگەیەنێت ڕوداەکانی ڕۆژی 29-10-2017 لە
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان، هۆکارەکەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی ئەندامێکی پەرلەمان بووە کە وشیەی ناشیرینی بەرامبەر بە هەندێک سەرکردە و لایەنی سیاسی بەکارهێناوە.
[1]
- شەوی رابردوو، لە نێوان
تەقتەقتەقتەق و
کەرکوککەرکوک، دوو سەربازی سوپای ئێڕاق کوژران.
[1]
- گروپی دەنگی شەقام ئیدانەی هێرشەکانی دوێنێی ناو پەرلەمان دەکات و دەڵێت: پێویست بوو ڕق و توڕەیی و لێهاتوویی هێرشبەرەکان بۆ جەنگی بەرگریی لە کەرکوک و شەنگال و مەخمور و زومار بەکاربهاتەیە، نەک بۆ خەڵکی سڤیل و ناوخۆ و نوێنەرانی خەڵک و ڕۆژنامەنووسان.
[3]
- فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەر بە دەستەی دەستپاکی (نزاهە) ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دادگای کەتنی تایبەت بە دۆسیەی دەسپاکی سزایەکی بە شێوەی نائامادەیی دەرکرد کە بریتیە لە زیندانیکردنی تەمر رەمەزان فەتاح، پارێزگاری پێشووی دهۆک بۆ ماوەی 10 ساڵ.
[2]
- هێرش کرایەسەر نوسینگەی
هەولێرهەولێری کەناڵی NRT و کەلوپەلەکانی شکێنرا.
[1]
- وتەبێژی
وەزارەتی کاروەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم رادەگەیەنێت، وەزیری کار بڕیاریدا بە رادەستکردنەوەی سەرجەم سزادراوانی
داعشداعش لە کوردستان، بەڵام بەمەرجێک بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
[2]
-
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی و
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح بەجیا لەگەڵ باڵیۆزانی فەرەنسا و ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
[1]
- نێردەی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق ئیدانەی کوشتنی رۆژنامەوانەکەی
داقوقداقوق و هەڕەشە و کردە توندوتیژییەکانی سەر رۆژنامەنوس و ئەندام پەرلەمان و بارەگا حزبییەکان دەکات.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- رژێمی بەشار ئەسەد پێشنیازی بۆ پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (
پەیەدەپەیەدە) کردووە لە بەرامبەر کشانەوە لەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵیکردوون، ئۆتۆنۆمی بداتە رۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردووەتەوە و داوای فیدراڵییان بۆ سەرجەم ئەو ناوچانە کردووە کە لە ئێستادا لەژێر دەستیاندایە.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان