تانکەرەکانی سووتەمەنی هەرێمی کوردستان مەترسین لەسەر ژینگەی رۆژهەڵات
📊 ئامار و راپرسی
بەرپرسانی پارێزگاکانی
سنەسنە،
کرماشانکرماشان و
لۆڕستانلۆڕستان لەبارەی سەرهەڵدانی قەیرانی ژینگەیی لەو پارێزگایانە بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە باشووری کوردستانەوە بۆ باشووری ئێران، هۆشداری دەدەن.
رۆژانە لە دەروازە سنوورییەکانی
باشماخباشماخ و
پەروێزخانپەروێزخانەوە لەنێوان 800 بۆ 1200 تانکەر سووتەمەنی دەگوازنەوە ئێران، کە زۆرجار بەهۆی خراپی رێگەوبانەکان و لە کۆنترۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکان، تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبن.
بەرپرسانی پاراستنی ژینگەی ئێران دەڵێن، لەکاتی رووداوەکانی هاتووچۆ، سووتەمەنی ئەو تانکەرانە تێکەڵ بە ئاو و سرووشت دەبێت، ئەوەش مەترسییە لەسەر ژینگە.
عەبدولواحد ریازی، فەر بەڕێوەبەری پاراستنی ژینگە لە پارێزگای سنە هاتووچۆی تانکەرەکانی هەرێمی کوردستان بە گەورەترین مەترسی لەسەر ژینگەی ئەو پارێزگایە لەقەڵەمدەدات و دەڵێت، وەرگەڕانی تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی بووەتە هۆکاری پیسبوونی ژینگەی ئاوی و خاکی پارێزگای سنە.
کۆمپانیای ئاوی ناوچەیی پارێزگای سنەش لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری دەدات لەبارەی پیسبوونی ئاوی پارێزگاکە بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و داوا لە بەرپرسانی حکومەتی ئێرانیش دەکات بە زووترین کات چارەیەک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزنەوە.
بەگوتەی کۆمپانیای ئاوی سنە بە دەیان هەزار لیتر ماددەی سووتەمەنی لە سەرەتای ئەمساڵەوە رژاونەتە نێو رووبارە و بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە.
ساڵی رابردووش دانیشتووانی
مەریوانمەریوان هاتنە سەر شەقام و داوایان لە بەرپرسان کرد، یان دۆخی جاددەکان باش بکەن یان رێگە بە هاتووچۆی تانکەرەکان نەدەن.
[1]
ماڵپەڕی ڕووداو: 09-08-2017