ئێران ئاوی ئەڵوەنی بەتەواوی گرتەوە
📊 ئامار و راپرسی
کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی ئەڵوەندی بەتەواوی گرتەوه، بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەنیش دەڵێت گرتنەوەی ئاوی ئەڵوەن سیاسیی نییە.
ئەحمەد وەسن، بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەن به تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران لەدوای 2003 وە ساڵانە لە 1-6 تاوەکو 1-10 بەشی زۆری ئاوی ئەڵوەن دەگرێتەوە، چونکە خۆی زۆر پێویستی بە ئاو هەیه، ئه و ئاوەشی دەینێرێت کەمتر لە دوو مەترە و تاوەکو دەگاتە بەنداوی ئەڵوەن بەشێکی دەچێتە ژێر خاکەوه، ئەوەی دیکەشی دەبێتە هەڵم، بۆیە ئەم گرتنەوە سیاسی نییه. گوتی ئێران لە وەرزی زستاندا ناتوانێت ئاوی ئەڵوەن بگرێتەوه، چونکە بارانێکی زۆر دەبارەیت، ساڵی 2015 زیاتر لە 580 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە رێژەوە رژایە بەنداوی ئەڵوەن، لە 2016ش زیاتر لە 280 ملیۆن مەتر سێجا ئاو هات.
بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەن گوتیشی بەنداوەکە توانای گلدانەوەی 37 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیه، ئێستا 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایه، تاوەکو کۆتایی ساڵ بەشدەکات، رۆژی سێ مەتر ئاو لە چرکەیەکدا بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ و باخەکانی ئەو ناوچەیە بەردەدرێتەوە.
لە نزیک بەنداوی ئەڵوەن بەنداوێکی دیکە دروستدەکرێت و بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەنیش دەڵێت ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی بەنداوی قامیشانین لە نزیک بەنداوی ئەڵوەن، هەموو کارە هونەرییەکانی تەواو بووە، بەڵام حکومەتی عێراق بەهۆی بێپارەییەوە رایگرتەوە.
بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەن دەشڵێت ئەگەر ساڵی داهاتوو ئاوی ئەڵوەند بەرنەدرێتەوە بەنداوی ئەڵوەن لە دوای وەرزی زستانەوە بۆ ماوەی سێ مانگ وشکدەکات، چونکە بۆ پڕبوونی بەنداوەکە 100% پشت بە ئاوی رووباری ئەڵوەن دەبەستین کە لە رێژاوە سەرچاوە دەگرێت.
ئێران چەند پرۆژەیەکی گەورەی لە قۆناخی کۆتایدایە کە دەبێتە هۆی گۆڕینی رێرەوەی ئاوی ئەڵوەن بۆ دەشتی زەهاو، بەتەواوبوونی ئه و پرۆژانەش دەریاچەی ئەڵوەن لە خانەقین تەنها لە وەرزی زستاندا ئاوی لە رێژاوە بۆدێت.
لەسەر رووباری ئەڵوەن لە دیوی باشووری کوردستانەوە 145 باخ و 300 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و پێنج پرۆژەی بەخێکوردنی ماسی هەن، سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی بەشێک لە خانەقین گوندەکانی دەوروبەریەتی.
رۆژی 24-6-2017 گرتنەوەی ئاوەی زێی بچووک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەهۆی بەنداوی کۆلسە کێشەی بۆ هاونیشتمانیانی قەڵادزێ دروستکرد. هەروەها لانی کەم 60%ی ئاوی بەنداوی دوکانیش کەمی کرد. عەبدولسەتار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە رووداوی راگەیاند ئێران 11 بەنداو لەسەر زێی بچووک دروست دەکات، کە 9 یان لەسەر رووباری سیروان و لقەکانییەتی کە لە سیروان دەکرێنەوە و بەنداوی دەربەندیخان پێکدەهێنن. ئەو بەنداوانەی لە ئێران دروست دەکرێن زیاتر لە میلیارێک مەتر سێجا ئاو گلدەدەنەوە لەو ئاوانەی کە دێنە هەرێمی کوردستانەوە.
ەد 28 خولەک لەمەوبەر بەنداوی ئەڵوەن توانای گلدانەوەی 37 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیه رووداو - خانەقین کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی ئەڵوەندی بەتەواوی گرتەوه، بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەنیش دەڵێت گرتنەوەی ئاوی ئەڵوەن سیاسیی نییە. ئەحمەد وەسن، بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەن به تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران لەدوای 2003 وە ساڵانە لە 1-6 تاوەکو 1-10 بەشی زۆری ئاوی ئەڵوەن دەگرێتەوە، چونکە خۆی زۆر پێویستی بە ئاو هەیه، ئه و ئاوەشی دەینێرێت کەمتر لە دوو مەترە و تاوەکو دەگاتە بەنداوی ئەڵوەن بەشێکی دەچێتە ژێر خاکەوه، ئەوەی دیکەشی دەبێتە هەڵم، بۆیە ئەم گرتنەوە سیاسی نییه. گوتی ئێران لە وەرزی زستاندا ناتوانێت ئاوی ئەڵوەن بگرێتەوه، چونکە بارانێکی زۆر دەبارەیت، ساڵی 2015 زیاتر لە 580 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە رێژەوە رژایە بەنداوی ئەڵوەن، لە 2016ش زیاتر لە 280 ملیۆن مەتر سێجا ئاو هات. بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەن گوتیشی بەنداوەکە توانای گلدانەوەی 37 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیه، ئێستا 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایه، تاوەکو کۆتایی ساڵ بەشدەکات، رۆژی سێ مەتر ئاو لە چرکەیەکدا بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ و باخەکانی ئەو ناوچەیە بەردەدرێتەوە. لە نزیک بەنداوی ئەڵوەن بەنداوێکی دیکە دروستدەکرێت و بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەنیش دەڵێت ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی بەنداوی قامیشانین لە نزیک بەنداوی ئەڵوەن، هەموو کارە هونەرییەکانی تەواو بووە، بەڵام حکومەتی عێراق بەهۆی بێپارەییەوە رایگرتەوە. بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەن دەشڵێت ئەگەر ساڵی داهاتوو ئاوی ئەڵوەند بەرنەدرێتەوە بەنداوی ئەڵوەن لە دوای وەرزی زستانەوە بۆ ماوەی سێ مانگ وشکدەکات، چونکە بۆ پڕبوونی بەنداوەکە 100% پشت بە ئاوی رووباری ئەڵوەن دەبەستین کە لە رێژاوە سەرچاوە دەگرێت. ئێران چەند پرۆژەیەکی گەورەی لە قۆناخی کۆتایدایە کە دەبێتە هۆی گۆڕینی رێرەوەی ئاوی ئەڵوەن بۆ دەشتی زەهاو، بەتەواوبوونی ئه و پرۆژانەش دەریاچەی ئەڵوەن لە خانەقین تەنها لە وەرزی زستاندا ئاوی لە رێژاوە بۆدێت. لەسەر رووباری ئەڵوەن لە دیوی باشووری کوردستانەوە 145 باخ و 300 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و پێنج پرۆژەی بەخێکوردنی ماسی هەن، سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی بەشێک لە خانەقین گوندەکانی دەوروبەریەتی. رۆژی 24-6-2017 گرتنەوەی ئاوەی زێی بچووک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەهۆی بەنداوی کۆلسە کێشەی بۆ هاونیشتمانیانی قەڵادزێ دروستکرد. هەروەها لانی کەم 60%ی ئاوی بەنداوی دوکانیش کەمی کرد. عەبدولسەتار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە رووداوی راگەیاند ئێران 11 بەنداو لەسەر زێی بچووک دروست دەکات، کە 9 یان لەسەر رووباری سیروان و لقەکانییەتی کە لە سیروان دەکرێنەوە و بەنداوی دەربەندیخان پێکدەهێنن. ئەو بەنداوانەی لە ئێران دروست دەکرێن زیاتر لە میلیارێک مەتر سێجا ئاو گلدەدەنەوە لەو ئاوانەی کە دێنە هەرێمی کوردستانەوە.
06-07-2017