1240 کەیسی توندوتیژیی بەرامبەر کچ و ژنانی ئێزدی تۆمارکراون
📊 ئامار و راپرسی
لیژنەی باڵای بەجینۆسایدناساندنی کوردانی
ئێزیدیئێزیدی رایدەگەیەنێت، تائێستا 793 کەیسی دەستدرێژی سێکسی و 447 کەیسی کڕین و فرۆشتنی کچان و ژنانی ئێزدی تۆمارکراون.
فوئاد عوسمان، بەرپرسی راگەیاندنی لیژنەی باڵای بەجینۆسایدناساندنی کوردانی ئێزیدی و پێکهاتەکانی تر ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی حوزەیرانی 2017 بە دواڕۆژی راگەیاند تاوەکو ئێستا 793 کەیسی دەستدرێژی سێکسی و 447 کەیسی کڕین و فرۆشتنی کچان و ژنان و زیاتر لە 2000 دۆسیەی تر لە بەردەست لیژنەکەدایاندایە و کاری لەسەر دەکرێت.
فوئاد وتیشی، دوابەدوای داگیرکردنی موسڵ و دەشتی نەینەوا لەلایەن داعش لە 2014، هەڕەشەی ئه و گروپە لە دژی ژنان و کچانی ئێزیدی و پێکهاتەکانی تر دەستیپێکرد و تیرۆریستان گەورەترین تاوانیان دەرحەق بە ژنان و کچانی ئێزیدی و پێکهاتەکانی تر ئەنجامدا.
بەرپرسەکەی راگەیاندنی لیژنەی باڵای بەجینۆسایدناساندنی کوردانی ئێزیدی ئاماژەشیدا، لیژنەکە داوایکردوە هاوکاری زیاتری قوربانیانی ئەم کەیسانە بکرێت و بە بەگرنگیشیزانی کە یەکەی پشکنینی DNA بۆ ناسینەوەی منداڵەکان بکرێتەوە.
هەر له و چوارچێوەیەدا دوێنێ حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش بە دواڕۆژی راگەیاند، ژمارەی ئه و ئێزدیانەی تائێستا رزگارکراون گەیشتوەتە 3036 کەس و ژمارەی ئەوانەش کە لەدەست چەکدارانی داعش ماون 3300 کەسن.
دوارۆژ
22-06-2017