لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوانی هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نەوشیروا
📝 بەڵگەنامەکان
بۆ کۆچی دوایی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا، لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوانی هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردوەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بە خەمێکی گەورەوە، کۆچی دوایی سەرکردە و دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان هەمومانی تاساند.
لەم بۆنە خەمناکەدا، بە پەژارەیەکی زۆرەوە، سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوسەنگەر و هەڤاڵان و هەڵسوڕاوان و هاونیشتمانیان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەم و لەم ساتە مێژوییە هەستیارەدا، لەدەستدانی سەرکردەیەکی سەنگین و قەدیری وەک نەوشیروان مستەفا لەگەڵ نەخۆشی مامی گەورەمان مام جەلال، بەکۆست و کۆسپێکی گەورە دەبینم کە بەسەر کورد و پرسە سیاسی و نەتەوەییەکەماندا هاتوە.
لەم کاتەدا هەمومان پێکەوە لەگەڵ خەڵکی کوردستان، پێویستە لەسەرمان شان بدەینە بەر ئەم خەمە گەورەیە و پەڕینەوە لەم کارەساتە بکەینە دەروازەیەک بۆ کۆکردنەوەی ناوماڵی خۆمان.
رۆحی پاکی کاک نەوشیروان و دڵی مامی گەورەمان بەجێبەجێکردنی رێککەوتننامەی دەباشان شاد بکەین، و تەبایی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی و بزوتنەوەی گۆڕان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و چاککردنی پرۆسەی سیاسی هەرێم و ئایندەی بەره و سەربەخۆیی کوردستان بەدیبهێنین.
خوای گەورە سەبوری دڵی هەمو لایەکمان بدات.
انا للە وانا الیە راجعون