🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 چۆڵەچرا
ئامادەکار: کاوە فەقێ زادە
پێدا چوونەوە بەسەر کولتووری زارەکی فۆلکلۆر و مۆسیقای نەتەوەیی لە کوردستان
کولتووری زارەکی کە وەک دەستەواژەی فۆلکلۆر (folklore) ئاوازەی دەرکردووە؛ لە ڕاستیدا هەنبانەیەکە لە
📕 چۆڵەچرا
📕 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێران: 18ی حوزەیرانی 2021
ژوری تویژینەوەکانی بزووتنەوەی گۆڕان[1]
ئامادەکردن و نوسینی ئارام ساڵح کاکە
2021
📕 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێران: 18ی حوزەیرانی 2021
📕 کۆی کارە عەرەبی و ئینگلیزیەکانی جوبران خەلیل جوبران 01
ناونیشانی پەرتووک: کۆی کارە عەرەبی و ئینگلیزیەکانی جوبران خەلیل جوبران
مۆسیقا، بوکی نواڵان، روحی یاخییەکان، باڵە شکاوەکان
وەرگێڕان: ئازاد بەرزنجی
📕 کۆی کارە عەرەبی و ئینگلیزیەکانی جوبران خەلیل جوبران 01
📕 ئاوڕدانەوەیەک لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتناسی
ئەمجەد شاکەلی[1]
2021
📕 ئاوڕدانەوەیەک لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتناسی
📷 راکێشانی هێڵی ئاو لە گەڕەکی سابونکەران ساڵی 1958
راکێشانی هێڵی ئاو له بەشی سەرەوەی گەڕەکی سابونکەران نزيک نەخۆشخانەی شيرەکه و قوتابخانەی رەفيق حيلمی ساڵی 1958
📷 راکێشانی هێڵی ئاو لە گەڕەکی سابونکەران ساڵی 1958
📷 پاچەی هەولێرێ 1976
پاچەی هەولێرێ
وەستا کەریم دانیشتووی گەڕەکی خانەقا بوو باشترین وخۆشترین پاچەی دەفرۆشت. ئەوکات نەفەری بە دینارەکی بوو.
ئەم وێنەیە لە 25-01-1976 گیراوە
📷 پاچەی هەولێرێ 1976
📖 سکرتێرە 23
سکرتێرە 23

گۆتم : بڕۆ ئەو دەرمانانە بکڕەو زوو وەرەوە، گۆتی : دیارە ئەو سەیە سەلامەتەو نەتۆپی، گۆتم : وەختی هەندێ نیە زوو بڕۆ، گۆتی : توخوا بەڕاستیم پێ برێ ئەمن دەمرم ؟ گۆتم : جەعۆ کەس هەیە نەمری، ئ
📖 سکرتێرە 23
📖 سکرتێرە 22
سکرتێرە 22

گۆتم : ڕەحمەت لەبابت ئەمن چێری بەخێو دەکەم، دەواجینم دانایە، ئاخر سبەینێ نارێن ئەو عەلەفەت لۆچ کڕی ! گۆتی : تەرتیبکە ڕەعمەت لەبابت، کوونەکی ببینەوەو تێی پەستە ! گۆتم : وەڵلا برا ئەو ئیشە
📖 سکرتێرە 22
📖 مەحەتەی قیتار(شەمەندەفەری)هەولێرێ.
مەحەتەی قیتار(شەمەندەفەری)هەولێرێ..

(کۆتایی شێستەکان)
نزیکەی حەفتا ساڵ بەرلەئێستا ئەو شارە قیتاری تێدابووە.

ساحەی تۆپانێی مەحەتەی لەپشت فلکەی بەتەمای خوای هەوکە یان شێخی چۆلی بوو.
خوارێ لۆ دەو
📖 مەحەتەی قیتار(شەمەندەفەری)هەولێرێ.
📕 شۆڕشکی سپی لە ژێر چەتری رەوشەنگەریدا
خدر مەرەسەنە [1]
📕 شۆڕشکی سپی لە ژێر چەتری رەوشەنگەریدا
📝 بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە سەردانی دۆستانی کورد بۆ هەرێمی کوردستان
هەروەک ئاگادارن نزیکەی پەنجا رۆژە دەوڵەتی تورکیا دەستی بە هێرش بۆ سەر باشووری کوردستان کردووە. خەڵکی دەربەدەر دەکات و دێ و دێهات و کێڵگەو باخ دەسووتێنێت و تاڵانیی دەکات. هێرش دەکاتە سەر پەنابەرانی کام
📝 بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە سەردانی دۆستانی کورد بۆ هەرێمی کوردستان
📝 بانگەوازیی دیالۆگ لە کۆنگرەی نەتەوەیی کورستانەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی چیای مەتینا لە باشووری کوردستان، هەوالەکان رووداوێکی غەمگین و نەخوازراویان راگەیاند. لە ئەنجامی رووداوەکەدا کۆمەڵێک پێشمەرگە گیایان لەدەست داوەو ژمارەکی دیکەش بریندار بوون.
📝 بانگەوازیی دیالۆگ لە کۆنگرەی نەتەوەیی کورستانەوە
📕 خوێندنەوەیەکی سۆفیگەری و تەریقەتی نەقشبەندی
ئەمجەد شاکەلی[1]
2021
📕 خوێندنەوەیەکی سۆفیگەری و تەریقەتی نەقشبەندی
✌️ ڕێبین عومەر (دەمهات باهۆز)
نازناو: دەمهات باهۆز
ناو و پاشناو: رێبین عومەر
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
ناوی دایک و باوک: حەسیبە - عومەر
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: 25-04 2021- ئاڤاشین
✌️ ڕێبین عومەر (دەمهات باهۆز)
✌️ مەزڵووم باران (دەوران ئەکین)
نازناو: دەوران ئەکین
ناو و پاشناو: مەزڵووم باران
شوێنی لەدایکبوون: چەولیک
ناوی دایک و باوک: مەدینە- عەبدولسەلام
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: 25-04 2021- ئاڤاشین
✌️ مەزڵووم باران (دەوران ئەکین)
✌️ نەرگز پیتەک (ماریا ئارام)
ننازناو: ماریا ئارام
ناو و پاشناو: نەرگز پیتەک
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: کیمەت - محەمەد
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: 25-04 2021- ئاڤاشین
✌️ نەرگز پیتەک (ماریا ئارام)
✌️ نەرگز ئەرتاش (بەرفین بۆتان)
ازناو: بەرفین بۆتان
ناو و پاشناو: نەرگز ئەرتاش
شوێنی لەدایکبوون: مێرسین
ناوی دایک و باوک: شوکران - عومەر
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: 25-04 2021- ئاڤاشین
✌️ نەرگز ئەرتاش (بەرفین بۆتان)
✌️ بەدیعە چەکمەکچی (نەسرین گەڤەر)
نازناو: نەسرین گەڤەر
ناو و پاشناو: بەدیعە چەکمەکچی
شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ
ناوی دایک و باوک:سیتی- محەمەد
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: 25-04 2021- ئاڤاشین
✌️ بەدیعە چەکمەکچی (نەسرین گەڤەر)
✌️ ئایشە ئاتاگۆرەن (ڕۆناهی ئاخین)
نازناو: رۆناهی ئاخین
ناو و پاشناو: ئایشە ئاتاگۆرەن
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: حەلیسە - محەمەد
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: 25-04 2021- ئاڤاشین
✌️ ئایشە ئاتاگۆرەن (ڕۆناهی ئاخین)
📷 تۆفیق وەهبی و رەشید جەودەت جەلال بابان
گەوهەرەکانی شاری سلێمانی و نەتەوەی کورد لای ڕاستەوە
1-تۆفیق وەهبی
2-ڕەشید جەودەت
3-جەلال بابان
ئەم وێنەیە ساڵی 1956 تۆمار کراوە سەردەمی حوکمی مەلیکی
ڕۆحی هەرسێکیان شاد بێت
چاوگی وێنە ; د.سام
📷 تۆفیق وەهبی و رەشید جەودەت جەلال بابان
📷 ساڵح کارگەچی و قالە تەگەرانی
ساڵح کارگەچی و قالە تەگەرانی وێنەکە هی ساڵی شەستەکانە، کە هەردووکیان پێشمەرگەی ئەیلوول بوون.
📷 ساڵح کارگەچی و قالە تەگەرانی
👫 ئیبن سەلاحی شارەزووری
شێخ ئیبن سەلاحی شارەزووری
ناوی: ئیمامی زانا و شەیخولئیسلامی مەزن عوسمان کوڕی عەبدولڕەحمان کوڕی عوسمان کوڕی موسا کوڕی ئەبونەسر: ئەلنەسری، ئەلشەرخانی، شارەزووری، ئەلموسڵی، ئەلشافیعی، ناسراو بە ئیبن سەل
👫 ئیبن سەلاحی شارەزووری
👫 بەیاد عەبدولقادر
لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی، لە گەڕەکی سەرچیمەن لە خانەوادەیەکی ناسراو هاتۆتە دنیاوە.
هەر لە منداڵیەوە، زیرەکی و وریایی لە رادەبەدەری تێدا بەدیکراوە، لە خوێندندا لە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و ئ
👫 بەیاد عەبدولقادر
📕 تا بیناکە تەواوبێت
نووسەر: عەبدولڕەحمان ضاحي
وەرگێڕ: یەحیا ئیسماعیل [1]
📕 تا بیناکە تەواوبێت
📖 تابلۆکان گۆرانی دەڵێن، دیوارەکانیش
تابلۆکان گۆرانی دەڵێن، دیوارەکانیش
چیرۆک
جێگر بەختیار

.

سفر

(هەموو شەو تا بەیانی، بە خەیاڵی تۆوە ئەنووم
چاوم هەر لە ڕێگایە و وێنەکەت لە لێو دەسووم)

1

من لە سوچێکی ژوورەکەمدا لێت دەڕ
📖 تابلۆکان گۆرانی دەڵێن، دیوارەکانیش
👫 کەسایەتییەکان
ئەسیری
👫 کەسایەتییەکان
فەریقە کوێر
✌️ شەهیدان
ئەبوبەکر نوری قادر قەرەداغی...
✌️ شەهیدان
مەلا قادری رێکخستن
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ڕەزا سەلاسی باباجانی...
📖 مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 1 | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 1
بەشی : یەکەم
ئه و ساڵەی چنگی تراژیدیای پیلانی جەزائیر، بە جەستەی خوێنی شە هیدان دا شۆر بووەوە،ئەوساڵەی هەرەس،میللی چەکی پێشمەرگە سەریان نەوی کرد،لە بەردەم سەربازو ئەفسەرانی سوپای تۆتالیتاری عێراق،بە دیلی و بێ دەنگی بێ
پەلەپیتکە ی پێشمەرگە لە سەربازگەکانا کەڵەکە کران، لە ناخ وچاوانی پێشمەرگه و خەڵک دا بە قەد لوتکە ی چیاکان خەم وئازاری ئاش بەتاڵ دەچوو بەگژ ئه و میژووەدا کە چارەنوسی میللەتێکی ئاوا بەره و نادیاردەبرد..
لە رۆژانی دوای هەرەس، جارێکی تر داستانی نوێ ی سەردەم، لەنێومەرگەساتە تێک شکاوەکان دا، لە سەردەست و گیان و بە خوین و رۆحی مرۆڤە زەحمەت کێشە کانی ئەم نیشتیمانە سەری هەڵدایەوە، ئه و رۆژانە پێشمەرگەیەک له و پێ دەشت و گردۆڵکانەی گەرمیانەوە، سەنگەر بە سەنگەر هەموو نیشتیمانی تەی کرد، هەموو رەبایە وسەربازگەکانی لە سەربازو ئەفسەرەکانی کرد بەدۆزەخ، داستانی نوێ ی سەردەمی تۆمار کرد، تەنانەت هەموو سەربازو ئەفسەرەکانی سوپا بەرەفیق و نەسیرەوە بە
ئەمن و ئیستیخبارات وموخابەراتەوە،پیان دەوت (ریشە، الرجل الحدیدی).
دەبێت بیسەلمێنم من کێم
ئێوارەیەکی هاوێنی 1995 رووم کردە گەرەکی سەرشەقام، لە بەردەم خانویەکی 100 مەتری کۆن دا پورە هەیبەت ئەحمەد خدری دایکی شەهیدی فەرماندە مامە ریشەم بینی. لە بەر کەم تینی چاوەکانی چاویلکەی لە چاوا بوو، بە مەلولی دانیشتبوو، خەمی زەمانە پشتی چەماندبۆوە،پرسیاری زۆرم رووبەرووی کردەوە، بۆ ئەوەی دیمەنەکانی سەردەمی زووی (تاڵەبان) و مامە ریشەم بۆ باس بکات، هەرچەند دوانم، بەڵام لە چەند وشەیەیەک زیاتری نەدرکاند:
(رەیشە بە منداڵی زۆر بزێو بوو،دانیشتنی نەدەزانی،هەموو تەمەنی منداڵی رەنج وزەحمەت و شوانی بوو،هاورێکانی زۆر خۆش دەویست، زۆر جار ئەگەر کارێک یا گوێلکێک دیار نەبوایە، شه و بێ سڵ کردنەوە،هەموو گردۆڵکەکانی دەورو بەری ئاوایی تەی دەکرد،تا نەیدۆزیبایەتەوە سرەوتی نەدەگرت،ئه و کاتەی ویستی ببێ بە پێشمەرگە،رۆژێک پێی وتم:(گەر کوڕی خۆت تێدا نەچێت،ئەبێت رۆژێ ڵە رۆژان ئەم گردۆڵکه و شیو دۆڵانە لە دوژمن بکەم بە دۆزەخ)
پێم وت : (کوڕەکەم ئێمە لە بەردەم ژیانێکی یەکجار سەخت وپڕ لە کوێرەوەری داین، هەموو ژیانمان هەر نەهامەتی بووە، ئەوەی تۆ دەیڵێیت لە گەڵ دژوارییەکانی ژیانی ئێمەدا ناگونجێت)، ئەوە بوو رووی کردە لای پێشمەرگەکانی گەرمیان،باوکی و فەخرەدینی برای چوون بە شوێنی دا،چەند هەوڵیان دا لە گەڵی دا، بەقسەی کەسی نەکرد و نەگەڕایەوە،ماوەیەکی هیچ سۆراخێکی نەبوو،دوای ئەوەی پێشمەرگەکانی گەرمیان گرتبوویان،ئەشکەنجەی زۆریان دابوو، گەڕایەوە بۆلام وتی:(هەرچەندە بە هەڵە لە من گەێشتون.هەموو جەستەمیان لە خوین دا سوور کردوم.بەڵام هەردەبێت بیسەلمێنم من کێم و دەبێت ببم بە پێشمەرگە..
هەر دەبێت گورگەکە بیدۆزمەوە
نەجمەدین لە منداڵییەوە گورج و گپۆڵ بوو، حەزی لە یاری کردن بوو.لەکاتی یاری کردن دا،هەرگیز بەهاوێکانی نەدەوت من لەسەر کێم، هەر دەیگوت کێ لە گەڵ من دایە.،حەزی لەیاری (شەق،هەلوکێن،هەڵماتێن،بازبازێن،چاوشارکێ) دەکرد،گەر هاوڕێکانی بد یایە یاری دەکەن،حەزی نەدەکرد،لە نزیکیانەوە بوەستێت و سەیریان بکات، یاری یەکەی لێ تێک دەدان،هەندێ جاریش شەڕی دەکرد،دەبوایە جارێکی تر یاری یەکە بکەنەوەوخۆی چۆنیەتی یاری یەکەی دەست نیشان دەکرد،لە کاتی یاری یەکەدا هەموو هەست وهۆشی لای یاری یەکە بوو، گەر بیزانیایە یاری یەکە دەدۆڕێنێت،یاری یەکەی تێک دەدا،چونکە منداڵانی ئاوایی چاوەروانی ئەوەیان لێ نەدەکرد، زۆریان پێ خۆ ش بوو،پیان دەوت :(نەجە دۆراندی)، لە زۆربەی یارییەکاندا براوە بوو،هاورێکانی بریتی بوون لە (ئەحمەد شەریف،حەسەن کەریم.وەهاب رەشید،عومەری خاڵی، رۆستەم قادر،رەحما نی حاجی قادر،جەمال پورزای)
گەر نەجمەدین لە گەڵ هەر کەسێکا شەڕی ببوایە،زمانی دەگیراو یەک وشەی بۆ نەدەوترا،پەلاماری دەداو تەختی زەویەکەی دەکرد.کەس نەیدەوێرا زۆرانبازی لە گەڵدا بکات،مام شوکوری باوکی جوتیارێکی زەحمەت کێش بوو، مەرو ماڵاتی بەخێو دەکرد،حەزی لە کڵاو کڵاوێن بوو، گەر یارییەکەی بدۆرانایە.نەچمەدین پێ ی ناخۆش بوو،بە باوکی دەوت :(دەبێت شەوی داهاتوو یارییەکە ببەیتەوە.
نەجمەدین لە7 ساڵییەوە شوان بووە،ئێوارەیەکی درەنگ گورگێک لە زەوی (دۆڕێ) پەلاماری گۆلکێک دەدا و دەیخوات،ئەویش ئه و رووداوەی زۆر پێناخۆش دەبێت،دەست دەکات بەگریان.روو دەکاتەوە گوندەکەیان ومنداڵانی ئاوایی کۆدەکاتەوە،هەر یەکەیان بە چەقۆو داسێکەوە، به و شەوە زەنگە روو دەکەنە ئه و شیوو دۆڵ وگردۆڵکه و لاپاڵانەی دەوروپشتی تاڵەبان،دوای بە منداڵەکان دەڵێت:(ئێوە ماندوو بوون بگەرێنەوە،شەویش درەنگە، من هەردەبێت ئه و گورگە بدۆزمەوه و بیکوژم)
نەجمەدین ماوەیەک لە گوندی قۆرەتە شوانی ماڵی مام هیدایەت بوو،رۆژێکیان باوکی دەچێت بۆ سەردانی کورەکەی مام هیدایەت دەڵێت (زۆر سەیرە کەس ناوێرێت قسە لە گەڵ کورەکەتا بکات،ئه و خۆی بە خاوەن ماڵ دەزانێت). نەجمەدین سەگێکی هەبوو وای راهێنابوو،گەر شه ڕی لە گەڵ هەر کەسێکا ببوایە، سەگەکە یەکسەر پەلاماری ئه و کەسەی دەدا، زۆر شه و نەجمەدین لە گەڵ رەحمان باوەڵدا بە لۆکس و لایتی دەستیەوە دەچوون بۆدەوروبەری گوندی (قرخ و دارتوو و چنگی)بۆ ڕاوە سێسکە، کە بەیانیان دەگەڕایەوە، هەموو ئه و سوێسکانەی کە راوی کرد بوو،دەیبەخشی بە خەڵکی ئاوایی کەیان،خۆی گۆشتی نەدەخوارد. زۆر حەزی لە گۆرانی بوو گەر یەک سەعات گۆرانی بگوتایە زمانی نەدەگیرا، بەڵام لە کاتی قسە کردنا کەمێک لاڵ دەبوو، هەندێ جاریش لە زەماوەندا هەڵدەپەری.
نەجمەدین شوکر رەئوف ناسراو بە مامە ریشه لە1957 لەگوندی تاڵەبان سەر بە ناحیەی چەمچەماڵ لەدایک بووە،هەموو تەمەنی منداڵی شوانی وپاڵەیی بووە،لە سەرەتای حەفتاکان دا رووی کردوەتە کورە گەچەکانی قۆرتەی لای چەمچەماڵ و جەبەل بۆری کەرکوک کاری زەحمەت و تاقەت پروکێنی کردووە،لە 1973 لە گەڵ خەڵکی چەمچەماڵ ناوی خۆیان بۆ فیدایی فەلەستین لە چەمچەماڵ تۆمار کردوه و بووە بە فیدائی فەلەستین. لەشەرێک د ا لەجۆلان (ئەسعەد محەمەد هەولێری) دەبێت بە هاورێی و لە شەرەدا ئەسعەد شەهید دەکرێت، نەجمەدین لە بەر ئازایەتی خۆی بریندار دەکرێت،دواتر خەڵاتی دەکەن،دەگەرێتەوە بۆ تاڵەبان، دەست دەکات بەکرێکاری لە کەرکوک..
عە بدوڵڵا کەریم مەحمود
سەرچاوەی ئەم زنجیرە بابەتە کتێبی (پێشمەرگە پۆڵاینەکە)یە
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
✌️ شەهیدان
1.👁️مامە ریشە
📖 کورتەباس
1.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 2
2.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 3
3.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 4
4.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 5
5.👁️مامە ریشە ئەفسانەکەی گەرمیان بەشی 6 کۆتایی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Jan 27 2017 7:57AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Jan 27 2017 8:06AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,710 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.113 KB Jan 27 2017 7:57AMم. ب.
📊 ئامار
   بابەت 383,233
  
وێنە 63,588
  
پەڕتووک PDF 12,147
  
فایلی پەیوەندیدار 51,227
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,243

📚 پەڕتووکخانە
  📖 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ...
  📖 ئاوڕدانەوەیەک لە رۆژئا...
  📖 خوێندنەوەیەکی سۆفیگەری...
  📖 باخەوانی گوڵەکان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 17-06-2021
  🗓️ 16-06-2021
  🗓️ 15-06-2021
  🗓️ 14-06-2021
  🗓️ 13-06-2021
  🗓️ 12-06-2021
  🗓️ 11-06-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەسیری
شاعیری نەتەوەیی ناوداری کورد عەبدولخالق حوسێنی نەقشبەندی، لەساڵی 1890دا لەشاری کەرکوک چاوی ژیانی هەڵێناوە و لەباوەشی بنەماڵەیەکی ئایینی زانست پەروەردەدا ژیاوە لە گەشتی خوێندنی مەلایەتییدا گەلێک شاری کوردستانی باشوور و رۆژهەڵات گەڕاوە لە کۆتایی گەشتەکەیدا بەڵگەنامەی زانستی لەکەرکوک لەمەلا عەلی حیکمەت سیامەنسووری وەرگرتووه.
لەساڵی 1920دا چۆتە ئەستەمبوڵ و لەو گەشتەیدا چاوی بەنەجمەدین ئەفەندی برا بچووکی و شێخ عەبدولقادری شەمزینی کەوتووە کەخەریکی خەباتی کوردایەتی بوون و لەسەر دەستی ئەوان وانەی خەبات
ئەسیری
فەریقە کوێر
لەدایک و بابێکی هەژار، لە21-05-1922 لەگوندی تافانی ناوچەی قەراخ هاتۆتەدنیاوە.
ساڵی 1967 لەلایەن دەسەڵاتدارانی (دەوڵەتی کۆلۆنیالی ئێراق) وە بەبیانوی ئەوەی کەبەئامێری بێتەل هاوکاری شۆڕش دەکات، دەگیرێت و ماڵەکەی دەپشکنن و حەوشەی ماڵەکەی هەڵدەکەنن، بۆ بێتەلەکە دەگەڕێن، پاشان رەوانەی (هەیئەی کەرکوک)ی دەکەن و بۆ ماوی (شەش) مانگ دەنگوباسی نامێنی و بێسەر و شوێن دەکرێت. پاش ئەوە بەردەرێت و چەند جارێکی تریش لەسەر کوردایەتی دەگیرێت. لەم ساڵانەی دووایشدا دەستەڵاتدارانی دەوڵەتی ئێراقی داگیرکار کاسیەتەکانی ل
فەریقە کوێر
ئەبوبەکر نوری قادر قەرەداغی ناسراو بە ئاشتی
(1956/ سلێمانی- پێشمەرگەی ی. ن. ک) و کادیری کەرتی قەرەداغی کۆمەڵە، لە رۆژی (26-02-1978)دا لە گوندی (قارەمان – قەرەداغ) لەلایەن جاشەکانی مەفرەزە خاسەی ئەحمەد عەزیز کاکی دەستگیر دەکرێت، لە شەوی (17/18-06-1978)دا لە زیندانی موسڵ لە سێدارە دراوە.
ئەبوبەکر نوری قادر قەرەداغی ناسراو بە ئاشتی
مەلا قادری رێکخستن
مەلا قادری رێکخستن
ناوی تەواوی(عەبدولقادر عومەر ساڵح)ە، لەساڵی 1939 لەگەرەکی ئيمام قاسمی شاری کەرکوک هاتۆتە ژيانەوە، لەخانەوادەيەکی ئاينی مەلازادە پەروەردە بووه ‌بەرەچەڵەک خەڵکی گوندی ئۆمەر گومبەتی ناحيەی سێگردکانە،ساڵی 1959-1960خانەی مامۆستايانی کەرکوک تەواو دەکات،ساڵی 1963 چەکی پێشمەرگايەتی لە شۆڕشی ئەيلول لەشان دەکات، دەبێتە لێپرسراوی ناوچەی پارتی ديموکراتی کوردستان لەشاری قەلادزێ، دواتر دەگوازرێتەوە شاری(دوز)، لەنێوان ساڵانی(1964-1965)دەبێتە سەرنوسەری گۆڤاری(پشکۆ)ی لقی(يەکێتی مامۆستايانی ک
مەلا قادری رێکخستن
محەمەد ڕەزا سەلاسی باباجانی - محەمەد سەلاس
لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان دەروێشە گۆنابادییەکان و مەئموورانی ئینتزامیی لە شەقامی پاسدارانی شاری تاران، لە کاتی لێخوڕینی ئۆتوبوس، سێ کەس لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکانی کوشت و رۆژی 18-06-2018 لە کەرەج لەسیدارەدرا.[1]
محەمەد ڕەزا سەلاسی باباجانی - محەمەد سەلاس

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,202 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)